بانگ (الاذان) : دار الكفر و دار الاسلام دیاری ناكات !
پێغەمبه‌ری اللە صلی الله علیه وسلم زۆر ترساوه له‌كوشتنی موسڵمان كه ئه‌و موسڵمانانه‌ی جوابی ده‌عوه‌ی پێغەمبه‌ریان داوه‌ته‌وه صلی الله علیه وسلم كه به‌ته‌واوه‌تی جوابی ده‌عوه‌كه‌یان یاوه‌ته‌وه
وه‌ستان تا كاتی ئیمساك بۆ شه‌ڕ بریتیه له گه‌ڕانه‌وه له هجوم ، نه‌ك گه‌ڕانه‌وه و ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌و شوێنه .
اللە كه ڕێگری کرد له موسوڵمانان له‌شه‌ڕی مه‌كکه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موسوڵمان له شه‌ڕه‌كه‌دا پێوه نه‌بێت و زه‌ره‌ر مه‌ند نه‌بیێت ، وه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا وه‌ستان تا كاتی خۆی هات مه‌كکه فه‌تح كرا ...
بانگ له كات و زه‌منی موشریكه‌كانی عه‌رەب : واته ته‌واو ئه‌مان جوابی ئیسلامیان كردوه و موسوڵمان بوون ...
بانگێگان نه‌بیستبوو کە موشریکانێ بیدەن بۆ خۆدانە پاڵ ئیسلام یان خۆیان بە موسوڵمان بزانن بەڵام ره‌فزی حوكمی ئیسلام بكه‌ن وه‌ك چۆن ئێسته لای خۆمان باوه
ئه‌و شوبهه‌ی كه ئێسته زۆرێك له فیرقه گومڕاكان كردویانه‌ته به‌ڵگه بۆ به دار الاسلام كردنی ئه‌م دار الكفرانه .. به‌وه‌ی كه ده‌ڵێن كه بانگ له شوێنك درا ئه‌و شوێنه دار الاسلامه ، له شوێنك نویژ كرا و ڕۆژویان گرت و حه‌جیان كرد ئه‌وه لای ئه‌مان ئه‌و كه‌سه موسوڵمانه ..
شعائیری دین وه‌ك ( نویژ و رۆژ و حه‌ج و هتد) كردویانه به‌دین ئه‌ڵێن ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ی كرد ئه‌وه موسڵمانه
له‌كاتێكدا كاتێك دینی ئیسلام هات نه‌نوێژ هه‌بوو نه‌ڕۆژوو نه‌حه‌ج له ئیسلام دا ئه‌مانه دانه‌به‌زی بوون !!
باشه كه ئیسلام هات و نویژ و ڕۆژو و حه‌ج دانه‌به‌زی بوون خه‌ڵك چۆن موسوڵمان ئه‌بوون و چۆن خۆیان له كافران و موشریكان جیا ئه‌كرده‌وه ؟
بێ گومان به كوفر به طاغوت بوو پشت كردنه طاغوت و شیركه‌كانیان و ئیمان هێنان به اللە پاشان وتنی لا اله الا الله وه‌ك چۆن اللە تعالی خۆی ده‌فه‌رموێت: ﴿فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لا انفِصَامَ لَهَا﴾
له‌كاتێكش پێغەمبه‌ری اللە صلی الله علیه وسلم وه‌ستابێت تاكاتی بانگی به‌یانی بۆ ئه‌وه‌ی ئایا هێرش بكه‌ن بۆ ئه‌و جێگه‌یه تابزانن بانگی تێدا ده‌دری یاخود نا
ئه‌وكاته‌ی كه پێغەمبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئیسلامی هێنا ئه‌وكات ئه‌وه‌ی جوابی بایەته‌وه ڕاسته‌وخۆ ئه‌هاته سه‌ر دینی ئیسلامی راست
نه‌ئه‌هاته سه‌ر دینێ كه نازناوێکی بەناو موسوڵمانی وەک(شیعه یان سونە یان ئیخوان یان مەدخەلی یان سۆفی و سەلەفی یان یان هتد...) هیچ له‌م ناوانه و غەیری ئه‌مان نه‌بوو یه‌ك سه‌ر راسته‌وخۆ ئه‌چونه سه‌ر دینی حه‌ق بۆیه گومانی خێریان پێ ئه‌بردن كه بانگیان بدایه به‌ڵگه بوو له‌سه‌ر موسڵمان بونیان
به‌ڵام ئێسته له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به كامل به ئاشكرا نوێژ ئه‌كرێت و بانگ ئه‌درێت
فه‌رموو له ئێرانی رافیضه به ئاشكرا بانگ ده‌درێ ئایا ئه‌ویش دار الاسلام ـه و خه‌ڵكه‌كه‌ی موسوڵمانه ؟!
بێگومان نه‌خێر له ئێره بانگ به‌ئیعتبار وه‌رناگرێت چونكه ئه‌زانیت خه‌ڵکەكه‌ی ئه‌وه نین و موشریكن با هه‌ر بانگ بده‌ن كه شیركیان هه‌بێت چ سودێكی هه‌یه اللەش ده‌فه‌رموێت: {لَئِنْ أَشْرَكْت لَيَحْبَطَنَّ عَمَلك} واته ئه‌گه‌ر شه‌ریكت بۆ اللە ئه‌نجام دا ئه‌وه كرده‌وه‌كانت هه‌ڵ ئه‌وه‌رێن
ئێستا سه‌یری بكه له‌پایه‌تەختی شوعیه‌ت وڵاتی روسیا به ئاشكرا نوێژ ئه‌كرێت وه چه‌ندەها ڤیدیۆ هه‌یه سه‌یری بكه‌ن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان عه‌جه‌بن چۆن 500 هه‌زار كه‌س هاتوون بۆ نوێژ ؟! جاخۆ ئه‌گه‌ر 500 هه‌زار كه‌س له ڕوسیا موسوڵمان هه‌ن چۆن ڕوسیا به شوعیەت ماوه ؟!
ده‌ی دیاره ئه‌مان ئیسلامێكیان ئه‌وێت كه بریتی بێت له نوێژ و ڕۆژو و درۆ نه‌كردن و دزی نه‌كردن
ته‌وحید و جیهاد و وه‌ستانه‌وه‌ی دژی طاغوت و به‌رائه‌ت كردن له شیرك و موشریك و گه‌لێكی موشریك كه ئه‌مانه بریتین له واجبی موسوڵمان بوون، ئەم واجبی دینه زۆر كه‌م كه‌س ئه‌یه‌وێت به گروپه بەناوجیهادیه‌كانیشنه‌وه كه ئینكاری له‌م واجبی دینه ئه‌كه‌ن
موشریكه‌كانی ئه‌مرۆ : به سه‌به‌بی وه‌رگرتنی دینی عه‌لمانیەت و ناولێنانی موسوڵمان له خۆیان زۆرێك له به‌ناو موسڵمانه‌كانی پێ هه‌ڵخه‌له‌تاون و له‌به‌ر ئه‌وه نا‌وێرن كافریان بكه‌ن خۆشیان پێی كافر بوون و ئه‌وانیش هه‌ر كافر بوون
یەکێک لەو ڕیوایەتانەی کە ئەو کەسانەی حوکم بە شەعائیر دەدەن دەیهێننەوە بۆ حوکمدان لەسەر خەڵکێکی زۆرینە کافری نێو دارالکفرەکان کە لە هەمانکاتیشدا شەعائیریشیان هەبێت گوایە ئیمامی ئەبوبەکر الله لێی ڕازی بێت لەکاتی ناردنی جەیشەکان بۆ دارالریدە زۆرینە موڕتەدەکان بە بانگدان حوکمی موسوڵمانێتی دابێت بەسەر خەڵکی دارالریدە زۆرینە موڕتەدەکاندا ئەو ڕیوایەتەیە کەوا باسی بانگدانی تێدایە، ریوایەتەکەش ئەمەیە: ↘↘↘↘↘
عن الربيع عن أبي العالية قال: (كان أبا بكر [رضي الله عنه] إذا بعث جيشا إلى أهل الردة قال : (اجلسوا قريبا منهم فإن سمعتم اذانا إلى طلوع الشمس وإلا فأغيروا عليهم). (تعظيم قدر الصلاة: 973).
واتـە: لە الربیع ـەوە ئەویش لە أبي العالية ـەوە دەگێڕێتەوە کە وتی: کاتێک ئەبوبەکر (الله لێی ڕازی بێت) جەیشێکی بناردبایە بۆ سەر ئەهلی ریدە پێی دەفەرموون: (لەنزیکیانەوە دابنیشن ئەگەر گوێتان لە بانگ بوو تا دەرکەوتنی ڕۆژ (کاتی هەڵهاتنی ڕۆژ)، ئەگەرنا هێرش بکەنە سەریان و شەڕیان لەگەڵدا بکەن [ئەگەر گوێتان لە بانگ نەبوو ئەوا هێرش بکەنە سەریان]).
ئینجا دەڵێن ئەوەتا ئیمام ئەبوبەکر (الله لێی ڕازی بێت) حوکمی بە بانگدان داوە چونکە لە ڕیوایەتەکە باسی بانگدانی تێدایە! بێ گەڕانەوە بۆ ڕیوایەتەکانی تر یەکسەر تەنها ئەم ڕیوایەتە وەردەگرن و ڕیوایەتەکانی تر ئیهمال دەکەن و ناچن لەوە بکۆڵنەوە ئایا ڕیوایەتی تر هەیە یان نا؟، بە گەڕانەوە بۆ ڕیوایەتی تر مەبەستی باسکردنی بانگەکە ڕوون دەبێتەوە کە بۆچی باسی بانگدان کراوە، با سەیری ئەم ریوایەتە بکەین بزانین دوای باسکردنی بانگدان ئیمام ئەبوبەکر (الله لێیان رازی بێت) چی دەڵێت، ئەمەش ڕیوایەتەکەیە 👈 حَدَّثَنَا إِسْحَاقُ، قَالَ: حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ سَلَمَةَ، عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ إِسْحَاقَ، عَنْ طَلْحَةَ بْنِ عُبَيْدِ اللَّهِ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ أَبِي بَكْرٍ الصِّدِّيقٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ أَنَّ أَبَابَكْرٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ كَانَ مِنْ عَهْدِهِ إِلَى جُيُوشِهِ فِي الرِّدَّةِ (إِذَا عَشَيْتُمْ دَارًا مِنْ دُورِ الْعَرَبِ 👈 فَسَمِعْتُمْ أَذَانًا لِلصَّلاةِ 👈 فَأَمْسِكُوا عَنْ أَهْلِهَا 👈 حَتَّى 👈 تَسْأَلُوهُمْ 👉 👈 مَا الَّذِي نَقَمُوا 👉 ، وَإِنْ لَمْ تَسْمَعُوا أَذَانًا لِلصَّلاةِ فَشُنُّوا الْغَارَةَ، وَحَرِّقُوا، وَاقْتُلُوا)،[تعظيم قدر الصلاة: 974].
لەم ڕیوایەتەدا ئیمام ئەبوبەکر (الله لێی ڕازی بێت) دەڵێت کاتێک چوونە شوێنێک لەو شوێنانەی (عەرەب) کە هەڵگەڕاونەتەوە و ئەگەر لەوێدا 👈 گوێتان لە دەنگی بانگ بوو بۆ نوێژ ئەوا 👈 دەستیان لێ هەڵبگرن (یەکسەر شەڕیان لەگەڵدا مەکەن) 👈 تاوەکو 👈 پرسیاریان لێ دەکەن بۆچی دژایەتی موسوڵمانان دەکەن 👉 (بۆچی هەڵگەڕاونەتەوە و هۆکار چییە)، دواتر دەڵێت ئەگەر گوێتان لە دەنگی بانگ نەبوو بۆ نوێژ ئەوا هێرش بکەنە سەریان و بیانسوتێنن و بیانکوژن).
ئەم باسە بە چەندین ڕیوایەتی تریش هاتووە بەڵام هەموویان والله اعلم یەک مانا دەبەخشن بۆیە پێویست ناکات گشت ڕیوایەتەکان بهێنینەوە.
جا ئەم ڕیوایەتانە دەکەنە شوبهە و گوایە بەڵگەی حوکمدانە بە شەعائیر لەسەر خەڵکێکی زۆرینە موڕتەد و کافری نێو دارالریدە هەرچەندە ریدە و کوفرەکەشیان بریتی نەبێت لە نەکردنی شەعائیرەکان، ئێستاش دەچینە سەر وەڵامدانەوەی بەشێوەی خاڵ ↘↘↘↘↘
خاڵی یەکەم: ئەم پرسیارکردنە بۆ گەڕانەوەیانە پێش کوشتاریان وە بەڵگەشە بە بانگەکە نەیانکردن بە موسوڵمان بەڵکو هەر پێش بانگەکە حوکمی ڕیدەیان داوە بەسەریاندا و بۆ قیتالیان چوون وە کە گوێشیان لەبانگ بوو نەیان وت بگەڕێنەوە موسوڵمانن و با شەڕ لە دژیان نەکەین کە ئەمەش بە عەمەلی ڕویداوە لەکاتی هێرشی هاوەڵان (الله لێیان رازی بێت) بۆ سەر دارالریدەکان.
خاڵی دووەم: ئەم ڕیوایەتە ڕەدێکە بۆ شەعائیرییەکان کەوا حوکم بە نوێژ و شەعائیرێک دەدەن بۆ خەڵکانێک کە زۆرینەی لەسەر ریدە و کوفر و شیرک بن و شەعائیریشیان هەبێت و ریدە و کوفرەکەیان بریتی نەبێت لە ئەنجامنەدانی شەعائیر، سەیرکەن ئیمام ئەبوبەکر (الله لێی ڕازی بێت) دوای ئەوەی دەلێت 👈 فَسَمِعْتُمْ أَذَانًا لِلصَّلاةِ فَأَمْسِكُوا عَنْ أَهْلِهَا 👉 واتە ئەگەر گوێتان لە دەنگی بانگ بوو بۆ نوێژ دەست لە خەڵکەکە هەڵبگرن، ئیمام ئەبوبەکر (الله لێی ڕازی بێت) تەنها اکتفاء بەمە ناکات بەلکو ��وای ئەوە دەڵێت 👈 حَتَّى تَسْأَلُوهُمْ مَا الَّذِي نَقَمُوا 👉 واتە تاکو پرسیاریان لێ بکەن بۆچی هەڵگەڕاونەتەوە و بۆچی دژایەتی موسوڵمانان دەکەن، ئەگەر ئیمامی ئەبوبەکر (الله لێی ڕازی بێت) بە بانگ و نوێژ و شەعائیرێک حوکمی بدایە لەسەر خەڵکێکی زۆرینە کافر و موڕتەدی نێو دارالریدەیەک کەوا ریدەکەیان بریتی نەبووبێت لە ئەنجامنەدانی شەعائیر ئەوا ئەسڵەن پێویستی بەم پرسیارکردنە نەدەکرد .
خاڵی سێیەم: هەر ئەم ڕیوایەتە هەڵتەکاندنی بیدعەی توقف ـه واتە بیدعەی حوکمنەدان بەسەر کەسێک نە بە ئیسلام و نە بە کوفریش!، وادەزانن کاتێک ئیمامی ئەبوبەکر الله لێی ڕازی بێت فەرمووی 👈 فَسَمِعْتُمْ أَذَانًا لِلصَّلاةِ فَأَمْسِكُوا عَنْ أَهْلِهَا ئیتر وای دادەنێن ئەمە توقفـە! وا گومان دەبەن مادام فەرمووی فَأَمْسِكُوا یانی توقف!! بیر لە وتەی تەواوکەری دواتر ناکەنەوە کە فەرمووی 👈 حَتَّى تَسْأَلُوهُمْ مَا الَّذِي نَقَمُوا .
خاڵی چوارەم: هەر ئەم ڕیوایەتە ڕەدی ئەو کەسانەی تێدایە کەوا ئیمتحانکردنی خەڵکی لەسەر ئیمان بە بیدعە ناو دەبەن! ئەوەتا ئیمام ئەبوبەکر (الله لێی ڕازی بێت) پاش بینینی شەعائیریش ئەمر دەکات کەوا ئیمتحانیان بکرێت کاتێک وتی (حَتَّى تَسْأَلُوهُمْ مَا الَّذِي نَقَمُوا) تاوەکو پرسیاریان لێ دەکەن، (هەرچەندە بێجگە لەم ڕیوایەتە بەڵگەی ئیمتحانکردنی خەڵکی هەیە لەسەر ئیمان لە کتاب و سونەت).
خاڵی پێنجەم: ئەم پرسیارکردنە دوای گوێ لێبوون لە دەنگی بانگ بۆ نوێژ بۆ هەموو دارالریدەیەک وەکو یەک نەبووە لەڕووی مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکەکە چونکە بۆ نموونە لە دارالریدەکەی موسەیلەمە بانگ و نوێژیش هەبووە و بگرە هەندێکجار بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەڵک بانگ و نوێژیان وەکو هی موسوڵمانان بووە کەچی موسوڵمانان بە بانگ و نوێژ حوکمی ئیسلامەتیان بەسەردا نەدان بەڵکو دەبوایە مخالفی کوفری قەومەکە بکرێ، سەیری ئەم ریوایەتە بکەن : وكان يؤذن 👈 للنبي صلی الله عليه وسلم، ويشهد في الأذان أن 👈 محمدا رسول اللَّه، وكان الذي يؤذن له عبد اللَّه بْن النواحة، وكان الذي يقيم له حجير بْن عمير، ويشهد له، 👈 وكان مسيلمة إذا دنا حجير من الشهادة، قال: 👈 صرح حجير، 👈فيزيد في صوته، ويبالغ لتصديق نفسه، وتصديق نهار وتضليل من كان قد أسلم، فعظم وقاره في أنفسهم)،(تاريخ الطبري، ج/3 ، ص/283).
واته: بەناوی پێغەمبەر محمد (صلی الله عليه وسلم) بانگی دەدا و لەکاتی بانگداندا شایەتی دەدا کەوا محمد (صلی الله عليه وسلم) پێغەمبەری الله ـیە، ئەوەی بانگی دەدا و بانگدەری موسەیلەمە بوو بریتی بوو لە عبداللەی كوڕی النواحة، حجیر كوڕی عمیر پێشنوێژی بۆ خەڵکەکە دەکرد و لەکاتی شایەتیدانەکە دەنگی بەرز دەکردەوە، کاتێک پێشنوێژەکە شایەدی دەهێنا موسەیلەمە پێی دەووت: ئەی حجیر بە ئاشکرا شایەدییەکە بڵێ و دەنگت بەرزبکەوە (تا خەڵک بخەڵەتێنن) ئەویش دەنگی بەرزدەکردەوە، دەنگی خۆی زیاتر بەرزدەکردەوە بۆ بەڕاستدانانی خۆی، وە بۆ گومڕاکردنی ئەوانەی موسوڵمان بوون، ڕێز و پێگەکەی لای خەڵک گەورە و فراوان بوو .
ئەوەتا لەناو قەومەکەی موسەیلەمە هەندێکجار بانگدان و نوێژیان وەکو موسوڵمانان کردووە کەچی موسوڵمانانیش بە بانگ و نوێژ حوکمی موسوڵمانێتیان بەسەردا نەدان .
خاڵی شەشەم: هەرکەسێک لە کوێوە و لە چ دەرگایەک لە دینی ئیسلام بچێتە دەرەوە ئەوا دەبێت لە هەمان دەرگا بێتەوە ناو دینی ئیسلامەوە، واتە کوفرەکەی لە چیدا بێت دەبێت مخالفی کوفرەکەی بکات ئەوەش قسەی من نییە بەڵکو وتەی قوئان و سونەتە جا زۆرێک ئەم وتەیەی ئیمام ابوبکر بڵاودەکەنەوە و دەیکەنە بەڵگە لەسەر حوکمدانیان بەسەر خەڵکێکی زۆرینە موڕتەد و کافری وەکو کوردستان بە نوێژ و شەعائیرێک کەوا ریدە و کوفرەکەیان بریتی نەبێت لە نەکردنی شەعائیرەکە!! هەر بەم قەولەی ئیمام خۆیان رەدی خۆیانیان داوەتەوە چونکە هەر سەیرێکی خەڵکی کوردستان بکەن کە ئێوە بە نوێژ حوکمی موسوڵمانێتیان بەسەردا دەدەن بزانن لە چ دەرگایەکەوە لە دینی ئیسلام دەرچوونە؟ ئایا لە ڕێگەی نوێژەوە لە ئیسلام چونەتە دەرەوە تاکو بەهۆی نوێژکردنەوە حوکمی ئیسلامەتیان بەسەردا بدرێت؟ ئایا کوفرەکەیان لە نوێژنەکردنە یانیش تەوحیدیان نییە و دەیەها شیرک و کوفریان هەیە؟!.
ئه‌وه‌ی عوزر بهێنێته‌وه بۆ موشریك خۆیشی كافره.
2 notes
·
View notes
"باوه‌ڕبوون به ته‌نها زانینی وەحی رب العالمين وه‌كو حجة له‌سه‌ر عه‌بده‌کان و بێباوه‌ڕبوون به غه‌یری ئه‌مه"
هه‌ندێک له‌وانه‌ی که شوێن یاسا و ده‌ستووری ده‌ستکردی ده‌ستی به‌شه‌ر و دینی ته‌شریعی بیدعی که‌وتوون، زۆرجار هه‌ر بۆنموونه ده‌ڵێن فڵانه شت له دیندا باس نه‌کراوه چۆن حەرامه لای ئێوه ئه‌گه‌ر به دینه داڕێژراوه‌که‌ی شێخه‌که‌ی ئێمه ئیمامی مالک و إمامى شافعى ووو الخ... نه‌بێت ئێوه چی ده‌که‌ن فه‌رموو؟!
ئێمه‌ش وه‌ڵامی ئه‌و شوێنکه‌وته‌ی مرۆڤه بێ سروش و فڵان و که‌سانه ده‌ده‌ینه‌وه که شیرکیان ئه‌نجامداوه له حوكمدا و حه‌ڵاڵ و حه‌رامیان بۆ عه‌بد دیاری کردووه و ئه‌مانيش إطاعةـێكى إله‌ـیيان ده‌كه‌ن به ئه‌وپه‌ڕی شانازیه‌وه هه‌روه‌کو عه‌بدێکی مطیع و مخلص به‌وه‌ی که:
①_ کاتێک که حوکمێک باس نه‌کرابوو له دین دا عفوه بۆ ئومه‌ت پێويست ناکات دینی تر دابڕ‌ێژین بۆ حوکمدان له‌سه‌ری به‌وشێوه‌ی که له‌گه‌ڵ ته‌بیعه‌ت و کلتور و هه‌وای خۆمان ده‌گونجێت.
الله سبحانه وتعالى له كتێبه محكم ـه که ی‌دا ده‌فه‌رموێت:
{{..وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولَ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللهَ شَدِيد الْعِقَابِ}}〖الحشر/ ٧〗
واتـه: ..جا ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رﷺ پێی به‌خشیوون وه‌ری بگرن، هه‌ر فه‌رمانێکی پێدان به‌گوێی بکه‌ن، قه‌ده‌غه‌ی هه‌ر شتێکی لێ کردن مه‌یکه‌ن، له اللە بترسن؛ چونکه به‌ڕاستی اللە به‌توندی تۆڵه ده‌سێنێت.
ئه‌وه‌ی محمد پێغه‌مبه‌ر عليه الصلاة والسلام فه‌رمانی پیکردوون جێبه‌جێى بكه‌ن چونکه له خۆوه قسه ناكات إلاااا وحى و سروشه {{وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَىٰ إِنْ هُوَ إِلَّا و‌حي يوحى)) النجم / ٣ - ٤ ))
واتـه: قسه‌و گوفتاریشی له ئاره‌زوو بازی و هه‌واو هه‌وه‌سه‌وه‌نیه(۳) ئه‌مه‌ی که ڕایده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها نیگا و وه‌حی اللەی ـیه
هه‌روه‌ها له ئایه‌تێکی تردا الله تعالی دەفەرمووێ:
{{فَكُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللهُ حَلَالًا طَيْبًا وَاشْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ إِن كُنتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ(۱۱٤) إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةَ وَالدَّمَ وَلَحْمَ الْخِنزِيرِ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللهِ بِهِ فَمَنِ اصْطَرَّ غَيرَ بَاغِ وَلَا عَادِ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ(۱۱٥)👈🏽وَلَا تَقُولُوا لِمَا تَصِفُ أَلْسِنَتُكُمُ الْكَذِبَ هَذَا حَلَالٌ وَهُذَا حَرَامٌ لَّتَفْتَرُوا عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ ۚ إِنَّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللهِ الْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ(١١٦)👉🏽}} الـنـحـل
واتـه: جا ئێوه ئه‌ی ئیمانداران بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی حه‌ڵاڵ و پاکه‌ی که الله پێی به‌خشیوون، هه‌میشه شوکرو سوپاسی نازو نیعمه‌تی الله بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌نها ئه‌و زاته ده‌په‌رستن.(١١٤) (اللەی په‌روه‌ردگار) ته‌نها مرداره‌وه بوو و، خوێن و، گۆشتی به‌رازو، ئه‌و ماڵاتانه‌ی که ناوی غه‌یری اللەیان له کاتی سه‌ربڕیندا له‌سه‌ر هێنراوه، حه‌رامی کردووه لێتان، جا ئه‌گه‌ر که‌سێك پێویستی ناچاری کرد به خواردنیان بێ زیاده‌ڕه‌وی و له سنوور ده‌رچوون، ئه‌وه به‌ڕاستی الله زۆر لێخ��شبوو به به‌زه‌یی و دلۆڤانه.(١١٥) 👈🏽نه‌که‌ن به‌قاڵه‌ی ده‌م و زمانتان بڵێن ئه‌مه حه‌ڵاڵه و ئه‌مه حه‌رامه، بۆ ئه‌وه‌ی درۆ به‌ناوی اللە و ئاینی اللە وه هه‌ڵبه‌ستن، (دیاری کردنی حه‌ڵاڵ و حه‌رام به‌ده‌ست ئێوه نیه، چونکه) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی درۆ بۆ اللە و ئاینی الله هه‌ڵده‌به‌ستن سه‌رفراز و سه‌رکه‌وتوو نابن.(١١٦)👉🏽
پاش ئه‌وه‌ی الله خالقی مه‌خلوقه‌کان حلال و حرامی بۆیان دیاری کرد هه ڕه‌شه‌ی لێیانکرد و ناگاداریانی کرده‌وه که به زمان و زاری درۆزنتان نه‌ڵێن ئه‌مه حلاله و ئه‌وه حه‌رامه..!!! ، ئێوه وه‌کو ئه‌و موشریکانه مه‌که‌ن که به ئاره‌زووی خۆیان) (به‌حیره) و (ساییبه ) و (وه‌سیله) و (حام)ـیان له خۆ حه‌رامكرد ... و (((ئێمه باسمان لێوه نه‌کردبوو))) ! هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر الله درۆ هه‌ڵبه‌ستن. چونکه حلال و حه‌رام به ده‌ستی ئێوه نیه!!! و بۆتان نيه سنوور شکێنی بکه‌ن بێگومان ئه‌وانه‌ی که درۆ بۆ الله سبحانه وتعالی و دینه‌که‌ی هه‌ڵده‌به‌ستن به‌م شێوازه‌یان ئه‌وا سه‌رفراز و ڕزگار و به‌خته‌وه‌ر نابن.
هه‌ربۆیه پێغه‌مبه‌ر عليه الصلاة والسلام ده‌فه‌رموێت له ابو هريره ـوه رضی الله عنه پێغه‌مبه‌ر علیه الصلاة والسلام فه‌رمووی: "واز له‌وانه بێنن که بۆم جێهێشتوون و قسه‌م له‌باره‌یه‌وه نه‌کردووه به‌ڕاستی ئومه‌تانی پێش ئێوه له‌ناوچوون به‌هۆی زۆر پرسیار کردن و ناکۆکیانه‌وه له‌گەڵ پێغه‌مبه‌رانیاندا، ئه‌گه‌ر نه‌هيم لێ‌كردن له شتێك‌دا ئه‌وا خۆتانی لێ بپارێزن وه ئه‌گه‌ر فه‌رمانم پێکردن له شتێك‌دا ئه‌وا ئه نجامی بده‌ن له‌وه‌نده‌ی که تواناتان به‌سه‌ریدا هه‌بوو"
حدیثه‌که‌ش به ڕێگایه‌کی ڕاست و به‌ستراوه‌وه گه‌یشتووه پێمان والله أعلم...
〖دَعُونِي ما تَرَكْتُكُمْ، إنَّما هَلَكَ مَن كانَ قَبْلَكُمْ بِسُؤَالِهِمْ وَاخْتِلَافِهِمْ علَى أَنْبِيَائِهِمْ، فَإِذَا نَهَيْتُكُمْ عن شيءٍ فَاجْتَنِبُوهُ، وإذَا أَمَرْتُكُمْ بِأَمْرٍ فَأْتُوا منه ما اسْتَطَعْتُمْ.〗
الراوي : أبو هريرة | المحدث : البخاري | المصدر : صحيح البخاري
الصفحة أو الرقم: 7288 | خلاصة حكم المحدث : [صحيح]
التخريج : أخرجه البخاري (7288)، ومسلم (1337)
الله تعالی ـش دەفەرمووێ:
{{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَسْأَلُوا عَنْ أَشْيَاءَ إِن تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ وَإِن تَسْأَلُوا عَنْهَا حِينَ يُنَزِّلُ الْقُرْآنَ تُندَ لَكُمْ عَفَا اللَّهُ عَنْهَا وَاللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌ(١٠١) قَدْ سَأَلَهَا قَوْمٌ مِّن قَبْلِكُمْ ثُمَّ أَصْبَحُوا بِهَا كَافِرِينَ(١٠٢)}} سورة الـمـائـدة
واتـه: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه پرسیار مه‌که‌ن له هه‌ندێک شت، که ئه‌گه‌ر ئاشکرا بکرێت بۆتان سه‌غڵه‌تتان ده‌کات، خۆ ئه‌گه‌ر پرسیار بکه‌ن ده‌رباره‌یان له‌کاتی دابه‌زاندنی قورئاندا ئه‌وه بۆتان ئاشکرا ده‌کرێت، اللە چاوپۆشی لێ کردوون و (باسی نه‌کردوون) اللەش لێخۆش‌بوو و به‌حیلم و حه‌وسه‌ڵه‌یه.(۱۰۱) بێگومان که‌سانێک پێش ئێوه پرسیاریان ده‌رباره‌یان کرد، پاشان که بۆیان ڕوون ده‌بۆوه بڕوایان پێ نه‌ده‌کرد و پێی بێ باوه‌ڕ بوون (که‌واته ئێوه وامه‌بن).(١٠٢)
②_ته‌نها ئه‌م دووانه👈🏽❪قرآن و سنة❫ خۆيان زۆر ڕوونن و کافین و به‌سمانن که هه‌ردووکی سروش و وه‌حین و بێ شکن، وہ دینی اللەش پێویستی به هیچی تر نییه له داڕێژراوی ئه‌م و ئه‌و له عه‌بد، به‌ناوی خه‌مخۆری دین و کۆده‌نگی ئومه‌ت و تأویل و تدلیسی شه‌یطانی سه‌قه‌ت بۆ ئایه‌ته‌کان، تشریع و شیرکی حکم و تحاکم دروست مه‌که‌ن و کۆمه‌ڵێک له‌سه‌ر جهل و نه‌زانی شوێنتان بکه‌ون گومڕایان بکه‌ن هه‌روه‌کو چۆن خۆتان گومڕابوون و هه‌ستیشتان پێ نه‌کرد سبحان الله به‌ڵکو به کارێکی چاک داتاننا وه ئه‌وانیش ئێوه‌یان کرد به بتێکی زیندوو که پاش مردنیشتان هه‌ر ده‌تانپه‌رستن :
{{أَفَحَسِبَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَن يَتَّخِذُوا عِبَادِي مِن دُونِي أَوْلِيَاءَ إِنَّا أَعْتَدْنَا جَهَنَّمَ لِلْكَافِرِينَ نُزُلًا(۱۰۲) قُلْ هَلْ نُنَبِّئُكُم بالأخسَرِينَ أعْمَالا(۱۰۳) الَّذِينَ ضَلَّ سَعْيُهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ يَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ يُحْسِنُونَ صُنعًا(١٠٤) أُولَئِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ وَلِقَائِهِ فَحَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فَلَا نُقِيمُ لَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَزُنًا(١٠٥)}} الـكـهـف
واتـه: ئایا ئه‌وانه‌ی کافر‌و بێ باوه‌ڕ بوون وا ده‌زانن که هه‌روا بۆیان ده‌چێته سه‌ر و چاوپۆشی‌یان لێ ده‌که‌ین له کاتێکدا که ئه‌وان به‌نده‌کانی ئێمه ده‌که‌نه یار و یاوه‌ری خۆیان و پشت به‌وان ده‌به‌ستن و ئێمه فه‌رامۆش ده‌که‌ن، ئه‌وانه بابزانن که به‌ڕاستی ئێمه دۆزه‌خمان ئاماده‌کردووه بۆ بێ باوه‌ڕان که له‌وێ داده‌به‌زن و نیشته‌جێ ده‌بن.(١٠٢) ئه‌ی محمد (صلی الله علیه و سلم) پێیان بڵێ: ئایا هه‌واڵی ئه‌و که‌سانه‌تان بده‌مێ که له کار و کرده‌وه‌یاندا زۆر زه‌ره‌رمه‌ند و خه‌ساره‌تمه‌ندن؟!(١٠٣) (ئه‌وانه) ئه‌و که‌سانه‌ن که هه‌وڵ و کۆششیان له‌ژیانی دنیادا، به‌زایه و به هه‌ده‌ر چووه به‌مه‌رجێک وایان ده‌زانی که به‌ڕاستی کاری چاک ده‌که‌ن و کرده‌وه‌ی ڕه‌وا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.(١٠٤) ئه‌وانه که‌سانێکن که باوه‌ڕیان به به‌ڵگه و نیشانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان نه‌بووه و به‌نیازی ئاماده‌بوونی به‌رده‌م باره‌گای اللە نه‌بوون، ئیتر هه‌موو کار و کرده‌وه‌کانیان بێ نرخ و پووچ بووه‌وه، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا هیچ جۆره بایه‌خ و نرخێکیان بۆ دانانێین.(١٠٥)
ده‌وترێت ئه‌م ئایه‌ته به‌ر له ده‌وروبه‌ری ۸۰ ڕۆژ به کۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ر عليه الصلاة والسلام له ڕۆژى جمعه و عرفه دابه‌زیوه:
{{حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنزِيرِ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ وَالْمُنْخَنِقَةُ وَالْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدْيَةُ وَالنَّطِيحَةُ وَمَا أَكَلَ السَّبْعُ به إِلا مَا ذَكَيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى النُّصْبِ وَأن تَسْتَقْسِمُوا بِالْأَزْلَامِ ذَلِكُمْ فِسْقُ الْيَوْمَ يَئِسَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِن دِينِكُمْ فَلَا تَخْشَوْهُمْ وَاخْشَوْنِ 👈🏽الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإسْلامَ دِينًا👉🏽 فَمَنِ اضْطَرَّ فِي مَحْمَصَةٍ غَيْرَ مُتَجَانِفٌ لَّإِثْمِ فَإِنَّ الله غَفُورٌ رَّحِيمٌ}} [الـمـائـدة/٣]
واتـه: له‌سه‌رتان حه‌رام کراوه خواردنی گۆشتی مرداره‌وه بوو، خوێن، گۆشتی به‌راز، هه‌روه‌ها ئه‌و ماڵاته‌ش که سه‌ر ده‌بڕدرێن و ناوی غه‌یری اللەی له‌سه‌ر ده‌برێت و ماڵاتی خنکاویش، ئه‌وه‌ش که به ئازار و لێدان مردار بۆته‌وه، ئه‌وه‌ش که ده‌که‌وێته خواره‌وه، ئه‌وه‌ش که به‌لێدانی ماڵاتێکی تر مردار بووبێته‌وه، ئه‌وانه‌ش که دڕنده په‌لاماری دابن و لێی خواردبن مه‌گه‌ر فریای چه‌قۆ که‌وتبن، (هه‌ر حا‌ڵه‌تێک له‌وانه‌ی باسکرا ئه‌گه‌ر به چه‌قۆدا بگات حه‌ڵاڵه)، هه‌روه‌ها حه‌رام کراوه خواردنی گۆشتی ئه‌و ماڵاتانه‌ی له‌و شوێنانه‌دا سه‌ر ده‌بڕدرێن که هانا و هاواری بۆ غه‌یری اللە تێدا ده‌برێت، هه‌روه‌ها حه‌رامه له‌سه‌رتان داوا کردنی چاره‌نووستان به‌هۆی (الأ‌زلام)ـوه، وه‌کو ئه‌و شتانه‌ی که له ڕێگه‌ی هه‌ڵدانی زاره‌وه ده‌ست بکه‌وێت و فاڵگرتنه‌وه، بورجه‌کان، قاوه گرتنه‌وه،... هتد) ئه‌و جۆره کردار و ڕه‌فتارانه‌تان سه‌رپێچی و ده‌رچوونه له (فه‌رمانی اللە)، جا ئه‌مڕۆ (که ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یه) کافران نا‌ئومێد بوون له دین و ئاینی ئێوه (ئیتر ناتوانن زاڵ بن به‌سه‌رتاندا و هه‌رگیز نووری اللەیان بۆ ناکوژێته‌وه) که‌واته له‌وانه مه‌ترسن، به‌ڵکو هه‌ر له من بترسن، 👈🏽ئه‌مڕۆ ئاین و به‌رنامه‌که‌تانم به کۆتایی گه‌یاند و ناز و نیعمه‌تی خۆمم بۆ ته‌واو کردن و ڕازیم به‌وه‌ی که ئیسلام ببێته به‌رنامه‌و دین و ئاینتان👉🏽 (جا له‌گه‌ڵ بڕیاردانی ئه‌و شتانه‌دا که حه‌راممان کردووه) هه‌ر که‌س ناچار کرا له گرانی و برسێتیدا (مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو بمرێت) ده‌توانێت له‌و شتانه بخوات که حه‌راممان کردووه (به‌مه‌رجێک ده‌ست درێژکار نه‌بێت و به ئاره‌زوو ژه‌می زۆری لێ نه‌خوات) و خۆی تووشی گوناح و تاوان نه‌کات، ئه‌وه به‌ڕاستی اللە لێخۆشبووه و میهره‌بانه (بۆ ئه‌و جۆره حاڵه‌تانه).
بینیتان پاش ئه‌وه‌ی که الله تعالى حلال و حرامه‌کانی بۆ دیاری کردین فه‌رمووی پاریزگاری له سنوره‌کانی من بکه‌ن و قسه‌ی خۆی ته‌واو کرد. ئينجا مژده‌ی پێداین و پێی فه‌رمووین:
{الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ} #ئه‌وا_ئه‌مرۆ_دینه‌که‌م_بۆتان_ته‌واو_کرد!!!
پرسیار...؟ [ئه‌ی شوێنکه‌وته‌ی جگه له وه‌حی، دینه‌که ناکامله و ته‌واو نه‌بووه تا ئه‌م ئه‌و بێن و بۆ رب العالمین ـی ته‌واو بكه‌ن؟! ئایا الله دینه‌که‌ی ناته‌واوه و شتی تیایه که باس نه‌کراوه و بۆ عه‌بدێکی هیچی وه‌کو من و تۆی تاوانباری جێهێشتووه تا کاملی بکه‌ن ؟! کێ معصومه تا اجتهاد و ڕه‌ئی و قياس و إستحسان و إجماعيان وه‌ربگرێت؟! وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و چه‌ندی تریش بدۆزه‌ره‌وه و هه‌ڵیبگره بۆ ڕۆژێک که تیایدا چاوه‌کان ئه‌بله‌ق ده‌بن، یان ته‌وبه بکه له‌وه‌ی کە جگە لەوەحیه و لەسەریت!!]
الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وا له ئه‌مڕۆوه به‌رنامه و ئایینه‌که‌تانم پێتان گه‌یاند واته له‌باره‌ی بیروباوەڕ و جیهاده‌وه له‌باره‌ی حلال و حرامه‌وه، هه‌مووشتێکم بۆ ته‌واوكردن وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وه نیعمه‌ت و به‌خششی خۆمم بۆ ته‌واوکردن سه‌رم خستن به‌سه‌ر دوژمنانتانه‌وه و ڕێنماییم کردن بۆ ڕێگه‌ی ڕاست ئیتر نه پێویست به پێغه‌مبه‌ریکی تر هه‌یه و نه کتێب یان قورئانێکی دیکه!! وَرَضِيتُ لَكُمُ الإسْلامَ دِينًا ئيسلاميشم به به‌رنامه و ئایین بۆ هه‌ڵبژاردن و نابێ هیچ كاتێک لێی لابده‌ن.
پاشان ئایه‌ته‌که ته‌واو ده‌كات.. فمن اضطر فى مخمصة_ ئینجا له‌گه‌ڵ حه‌رامکردنی ئه‌وشتانه‌شدا هه‌ر��ه‌سێک له برسانا ناچار بوو بۆ خواردنی هه‌ریه‌کێ له قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو گه‌ر شتێ نه‌خوا له برسا بمرێ ده‌توانێ لێیان بخوات غير متجانف لإثم به‌مه‌رجێ نه‌یه‌وێ خۆی تووشی گوناح بکا و زێده‌ڕه‌وی بکات فإن الله غفور رحيم به‌ڕاستى الله ـيش زۆر لێبورده‌یه ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی وادا شتێ بخوا لێی ناگرێ زۆریش به میهره‌بان و دلۆڤانه ئه‌وه‌تا له کاتی ته‌نگانه دا شتی حه‌رامتان بۆ حه‌لال ده‌كات، {{..وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ تِبْيَانًا لَّكُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ وَبُشْرَىٰ لِلْمُسْلِمِينَ}} النحل/ ٨٩
واتـه: ..قورئانیشمان بۆ تۆ دابه‌زاندووه، ڕوونکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێکه، هیدایه‌ت به‌خش و ڕه‌حمه‌ته و مزگێنیشه بۆ موسوڵمانان.
ئه‌ى محمد عليه الصلاة والسلام به‌ڕاستی ئێمه کتێبێکمان دابه‌زاندووه‌ته سه‌رت که ڕوونکه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو شتێک. وه ڕێنمونی و مژده‌شی تێدایه بۆ موسوڵمانان.
{{ما فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِن شَيْءٍ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ(٣٨) وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا صُمَّ وَبُكُمْ فِي الظُّلُمَاتِ مَن يَشَاء اللَّهُ يُضْلِلْهُ وَمَن يَشَأْ يَجْعَلْهُ عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ(٣٩)}} الأنــعــام
واتـه: ..هیچ شتێک نیه پشت گوێمان خستبێت له کتێبه (تایبه‌تیه‌که‌ی لوح المحفوظ) دا له‌وه‌ودوا هه‌رهه‌موو ئه‌وانه کۆده‌کرێنه‌وه بۆلای په‌روه‌ردگاریان (بۆ ئه‌وه‌ی دادگایی بکرێن و هه‌موو که‌س مافی خۆی وه‌ربگرێت، یان تۆڵه‌ی ڕه‌وای لێ بسه‌نرێت).(٣٨) ئه‌وانه‌ی که بڕوایان نه‌کردووه به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه، که‌ڕن حه‌ق نابیستن و لاڵن حه‌ق ناڵێن له‌ناو تاریکیه‌کاندا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر، بێگومان ئه‌وه‌ی اللە بیه‌وێت گومڕای ده‌کات (چونکه خۆیشی ده‌ستپێشخه‌ره له‌و بواره‌دا) و ئه‌وه‌ش که بیه‌وێت (هیدایه‌تی بدا‌و هیدایه‌ت وه‌ربگرێت) ده‌یخاته سه‌ر ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وان.(٣٩)
الله تعالی ده‌فه‌رموێت:
{{..وَقَدْ فَصَّلَ لَكُمْ مَا حَرَّمَ عَلَيْكُمْ..}} الأنعام/١١٩
..به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی حه‌رام بێت له‌م دینه بۆم ڕوونكردوونه‌ته‌وه و هیچم بۆ جێ نه‌هێشتوون..
إِنَّ الَّذينَ كَفَروا بِالذِّكرِ لَمّا جاءَهُم ۖ وَإِنَّهُ لَكِتابٌ عَزيزٌ〚فـصـلـت/٤۱〛
واتـه: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان نه‌بووه به‌و قورئانه له‌کاتێکدا بۆیان هات، بێگومان ئه‌و قورئانه‌ش کتێبێکی زۆر به‌نرخ و ناوازه و سه‌رکه‌وتووه...
لا يَأتيهِ الباطِلُ مِن بَينِ يَدَيهِ وَلا مِن خَلفِهِ ۖ تَنزيلٌ مِن حَكيمٍ حَميدٍ(٤٢)
واتـه: هیچ ناحه‌قی و نادروستی و ناته‌واویه‌ک ڕووی تێ ناکات له هیچ کاتێکدا و له‌هیچ لایه‌که‌وه ڕه‌وانه‌کراو و نێردراوی زاتێکه که خاوه‌نی حیکمه‌ت و داناییه و شایانی سوپاس و ستایشه.
ئه‌م قورئانه کتێبێکه هیچ شتێکی به‌تاڵ و پووچی تێدا نییه نه له پێش خۆى و نه له پاش خۆی چونکه دابه‌زێنراوێکه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارێکی کاربه‌جێ و سوپاس گوزاره‌وه‌یه.
③_ڕزگاری و سه‌رفرازى ته‌نها له إتباع و شوێنکه‌وتنی ئه‌و وه‌حی ـیه یه [قرآن و سنة] که به‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌دا دابه‌زیوه که له خۆوه قسه ناكات إلا وحى و سروشه لای په‌روه‌ردگاریه‌وه، ئه‌ویش رسول الله [محمد]ه عليه الصلاة والسلام
{{الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِندَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالإِنْجِيلِ يَأْمُرُهُم بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالأَغْلاَلَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أنزِلَ مَعَهُ أَوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ}} الأعراف/ ١٥٧
واتـه: ئه‌وانه‌ی که شوێنی ئه‌م (محمد(صلى الله عليه وسلم) پێغه‌مبه‌ره هه‌واڵده‌ره نه‌خوێنده‌واره ده‌که‌ون ئه‌وه‌ی که (گاور و جوو) ده‌ستیان ده‌که‌وێت نووسراوه لای ئه‌وان له ته‌ورات و ئینجیل‌دا، فه‌رمانیان پێده‌دات به چاکه و قه‌ده‌غه‌ی گوناح و خراپه‌یان لێده‌کات و هه‌رچیه‌ک پاک و چاکه بۆیان حه‌ڵاڵ ده‌کات و هه‌رچی پیس و ناپوخته لێیان حه‌رام ده‌کات و ئه‌رکه قورس و سه‌نگینه‌کان له‌سه‌ر شانیان لاده‌بات، ئه‌و کۆت و زنجیرانه‌ش که له‌سه‌ریان بوو لای ده‌بات (وه‌ک خۆ کوشتن له‌کاتی ته‌وبه‌دا... هتد)، جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێ هێناوه و پشتیوانیان لێکردوه و پشتگیریان کردووه و شوێنی ئه‌و نووره که‌وتوون (که قورئانه) و هاوڕێ له‌گه‌ڵیدا ڕه‌وانه کراوه، هه‌ر ئه‌وانه سه‌رفرازو ڕزگارن.
لێره‌دا مه‌رجی سه‌رفرازبوون ته‌نها به ستراوه‌ته‌وه به شوێنکه‌وتنی وه‌حی ـیه‌وه واته گه‌ر وانه‌که‌یت ئه‌وا دڵنیابه سه‌رفراز نابیت وه هه‌روه‌ها الله تعالی دیسانه‌وه ته‌ئکید ده‌کاته‌وه ئاگادارمان ده‌کاته‌وه له کوفر و شيرکێک و ده‌فه‌رموێت:
{{اتَّبِعُوا مَا أَنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ وَلَا تَتَّبِعُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ قَلِيلًا مَا تَذَكَّرُونَ}} الاعراف/ ۳
واتـه: شوێن ئه‌وه بكه‌ون كه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌که‌تانه‌وه بۆتان دابه‌زیووه و شوێن شتی تر جگه له‌وه مه‌که‌ون به‌ڕاستی زۆر که‌متان هه‌یه بیر له‌م ڕاستیه بکاته‌وه..!
{{اتَّبِعْ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ وَأَعْرِضْ عَنِ المشركين}} الأنعام / ١٠٦
واتـه: (تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) شوێنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بکه‌وه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به نیگا و (وحی) پێت ڕاگه‌یه‌نراوه، جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نیه(به‌حه‌ق)، گوێ مه‌ده‌رێ و پشت هه‌ڵکه له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران.
{قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُمُ الْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ فَمَنِ اهْتَدَى فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا وَمَا أَنَا عَلَيْكُم بِوَكِيل(١٠٨) وَاتَّبِعْ مَا يُوحَى إِلَيْكَ وَاصْبِرْ حَتَّى يَحْكُمَ اللهُ ۚ وَهُوَ خَيْرُ الْحَاكِمِينَ(١٠٩)}} یــونــس
واتـه: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی حه‌ق و ڕاستیتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه، ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌تی وه‌رگرتبێت ئه‌وه سوودی بۆ خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ش گومڕا بووبێت و ڕێی ون کردبێت، ئه‌وه گومڕاییه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت و من لێپرسراو و چاو‌دێر نیم به‌سه‌ر کار و کرده‌وه‌ی ئێوه‌وه.(١٠٨) تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) هه‌ر شوێنی ئه‌و (به‌رنامه‌یه) بکه‌وه که له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه به تۆ ده‌گات و ئارامگر و خۆگربه (له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر کێشه‌یه‌که‌وه که اللەنه‌ناسان بۆت پێش ده‌هێنن) هه‌تا اللە خۆی داوه‌ری ده‌کات و ئه‌و زاته چاکترین و دادپه‌روه‌رترینی دادوه‌رانه.(١٠٩)
{{وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ}} الزمر/ ٥٥
واتـه: کۆشش بکه‌ن؛ به‌رده‌وام شوێنی چاکترینی ئه‌و فه‌رمانانه بکه‌ون که له‌لایه‌ن اللەوه ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزا‌و ئازاری کت‌وپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت و له‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن.
④_فه‌رمانمان پێ کراوه که شوێن ڕێگا و ڕێچکه‌ی تر نه‌که‌وین له دینه‌که‌ی محمد دا عليه الصلاة والسلام چونکه به‌ڕاستی ناکۆکی و جیاوازی ده‌خاته ڕێگا بنچینه‌ییه‌که‌تانه‌وه که ته‌نها شوێنکه‌وتنی رسول و وحی ـیه {{وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُم بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ}} الأنعام / ١٥٣
واتـه: بێگومان ئه‌مه‌ی (که باسکرا) ڕێبازی منه که ڕاسته ده ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون و شوێنی ڕێچکه‌کانی تر مه‌که‌ون چونکه جیاتان ده‌کاته‌وه له ڕێبازی الله، ئه‌وه‌ش په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی پێ کردوون، بۆ ئه‌وه‌ی اللەناس و پارێزکار بن.
⑤_فه‌رمانمان پێ کراوه که هه‌رکات ناکۆکی که‌وته نێوانمانه‌وه له مه‌سه‌له‌یه‌کی دیندا به‌هۆی ناشاره‌زایی و نه‌زانین و بێ ئاگایی خۆمان له دینی په‌روه‌ردگار ئه‌وا ته‌نها بگه‌ڕێینه‌وه بۆ فه‌رمووده‌ی - الله و رسوله‌که‌ی. واته بۆ ڕێگا ڕزگارییه‌که که وحی ـیه.
{وَمَا اختَلَفتُم فيهِ مِن شَيءٍ فَحُكمُهُ إِلَى اللَّهِ ۚ ذٰلِكُمُ اللَّهُ رَبّي عَلَيهِ تَوَكَّلتُ وَإِلَيهِ أُنيبُ}
واتـه: له‌هه‌ر شتێکدا کێشه و ڕای جیاوازتان بوو، ئه‌وه سه‌رئه‌نجامی بڕیاره‌که‌ی بۆ اللە خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونکه هه‌ر ئه‌و زاته‌یه اللەی په‌روه‌ردگارم هه‌ر پشت به‌و ده‌به‌ستم و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێمه‌وه.
{{ثُمَّ جَعَلْنَاكَ عَلَى شَرِيعَةِ مِنَ الْأمْرِ فَاتَّبِعْهَا وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ(١٨) إِنَّهُمْ لَنْ يُغْنُوا عَنْكَ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا وَإِنَّ الظَّالِمِينَ بَعْضُهُمْ أوْلِيَاء بَعْضٍ وَاللَّهُ وَلِيُّ الْمُتَّقِينَ}} الجاثية / ١٨ - ١٩
واتـه: له‌وه‌ودوا ئێمه تۆمان ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم خستۆته سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و ڕه‌وان له هه‌موو کار و بارێکی ئه‌م ئاینه‌دا، که‌واته شوێنی بکه‌وه و لێی لامه‌ده، نه‌که‌ی شوێنی هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بکه‌ویت که نازانن و نافامن.(۱۹) بێگومان ئه‌وانه هیچ کات فریات ناکه‌ون و له‌ده‌ستی اللە ڕزگارت ناکه‌ن (ئه‌گه‌ر اللە له‌خۆت بڕه‌نجێنیت و نافه‌رمانی بکه‌یت)، به‌ڕاستی سته‌مکاران یار و یاوه‌ری هه‌ندێکیانن، اللەیش پشت و په‌نا و خۆشه‌ویستی دیندار و چاکانه.
وه هه‌روه‌ها الله تعالی دیسانه وه و جارێکی تر و ده‌یانی تر جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌که‌ن شوێن که‌سی تر بكه‌ون جگه له وه‌حی و نه‌که‌ن گوێڕایه‌ڵی که‌س بکه‌ن جگه له الله و رسوله‌که‌ی.
{{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهُ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الأمْرِ مِنكُمْ فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللهِ وَالرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ذُلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا}} الـنـسـاء/٥٩
واتـه: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، فه‌رمانبه‌ردار و گوێڕایه‌ڵی اللە و پێغه‌مبه‌ر و فه‌رمانڕه‌واکان بکه‌ن که له خودی خۆتانن (له بیروباوه‌ڕ و پابه‌ندیدا)، خۆ ئه‌گه‌ر له شتێکدا بوو به کێشه‌تان ده‌رباره‌ی حوکمی خوایی، ئه‌وه ئه‌و کێشه‌یه بگێڕنه‌وه بۆ لای اللە و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلی الله علیه وسلم) (که قورئان و سوننه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت)، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به اللە و به ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه، (ڕه‌فتارکردنتان) به‌و شێوه‌یه چاکترین و جوانترین سه‌رچاوه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانتان.
⑥_هه‌موو شتێکی پاک ناوی اصلی خۆی هه‌یه [الطیبات] که حه‌لاله بۆمان وه هه‌موو شتێکی پیسیش ناوى أصلى خۆى هه‌یه [الخبائث] که حه‌رامه بۆمان {{أحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ وَحُرِّمَ عَلَيْكُمُ الْخَبَائِتُ}} به‌ڵام ئه‌وه‌ی پرسیاره لێره‌دا ئایه چی پیسه و چی پاکه؟
⑦_أصل و بنچینه وایه که ئه‌وه‌ی جێهێڵدراوه و باس نه‌کراوه له دیندا [جگه له عیباده‌ت که پێچه‌وانه يه] ئه‌وا حه‌لاله إلاااا کاتێک نه‌صێک دێت له و‌حي [قرآن و سنة ، قرآن أو سنة] كه حرامی ده‌کات به ده‌لیلی كما قال الله تعالى:
{{قُلْ لا أجِدُ فِي مَا أُوحِيَ إِلَيَّ مُحَرَّمًا عَلَى طَاعِمٍ يَطْعَمُهُ إِلَّا أَن يَكُونَ مَيتَةً أَوْ دَمًا مَسْفُوحًا أَوْ لَحْمَ خِنْزِيرٍ فَإِنَّهُ رِجْسٌ أَوْ فِسْقًا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغِ وَلَا عَادٍ فَإِنَّ رَبَّكَ غَفُورٌ رَحِيمٌ}}. الأنعام/١٤٥
واتـه: (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: من نابینم و ده‌ستم ناکه‌وێت له‌وه‌ی که وه‌حی و نیگام بۆ کراوه هیچ خواردنێکی حه‌رامکراو له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که بیخوات، مه‌گه‌ر خواردنی مرداره‌وه بوو، یان خوێنێکی ڕژێنراو، یان گۆشتی به‌راز، به‌ڕاستی ئه‌و قه‌ده‌غه کراوه هه‌ر پیسه، یاخود (ماڵاتێک) که له سنووری شه‌رع ده‌رچووبێت له سه‌ر بڕینه‌که‌یدا به‌وه‌ی که ناوی غه‌یری اللەی له‌سه‌ر برابێت، جا که‌سێک ئه‌گه‌ر ناچارکرا (به‌هۆی گرانی یان زۆر لێکردن) له‌کاتێکدا داواکار و ده‌رچوو نه‌بێت و به‌رده‌وام نه‌بێت و دووباره‌ی نه‌کاته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ لێخۆش‌بوو میهره‌بانه (بۆ بڕاوادارانی ناچار). [[واته شته‌كان له بنچینه‌یاندا خۆیان حه‌لالن، تا ئێمه له وحی ـیه‌که‌ماندا له شتێكی دیاری کراو ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه که حه‌رامن.!]]
وقال سبحانه: {{قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَأَنْ تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلُ بِهِ سُلْطَاناً وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ}}. الأعراف/٣٣
واتـه: پێیان بڵێ: به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم هه‌رچی گوناح و خراپه‌یه حه‌رامی کردووه چ ئه‌وانه‌ی ئاشکران، چ ئه‌وانه‌ی په‌نهانن، هه‌روه‌ها هه‌موو گوناح و داخوازی و ده‌ستدرێژیه‌کی به‌ناحه‌قی حه‌رام کردووه، شتێک بکه‌ن به‌شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆ اللە که هیچ ده‌سه‌ڵاتی پێنه‌داوه، هه‌روه‌ها حه‌رامی کردووه له خۆتانه‌وه به‌ناوی اللەوه، دوور له هه‌موو زانیاری و زانستێک شت بڵێن.
{{قُلْ تَعَالَوْا أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ_عَلَيْكُمْ أَلَّا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئاً وَبِالْوَالِدَيْنِ إحْسَاناً وَلا تَقْتُلُوا أَوْلادَكُمْ مِنْ إمْلاقٍ نَحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ وَلَا تَقْرَبُوا الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَلا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ذَلِكُمْ وَصَّاكُم بِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ}} الأنعام/١٥١
واتـه: (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: (خه‌ڵکینه) وه‌رن با ئه‌و شتانه‌تان بۆ بخوێنمه‌وه که په‌روه‌ردگارتان حه‌رامی کردووه له‌سه‌رتان، (یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه) که هیچ شتێک نه‌که‌ن به شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆی، (دووهه‌میان ئه‌وه‌یه) که چاک ڕه‌فتار بن له‌گه‌ڵ دایک و باوکتاندا، (سێهه‌میان) منداڵانی خۆتان له‌به‌ر برسێتی و نه‌داری مه‌کوژن، چونکه ئێمه (په‌کتان ناخه‌ین) ڕزق و ڕۆزی ئێوه‌ش و ئه‌وانیش ده‌ده‌ین، (چوارهه‌میان) نزیکی گوناح و تاوانه‌کان مه‌که‌ون، چ ئه‌وه‌ی که ئاشکرا بووه و چ ئه‌وه‌ی که شاراوه و په‌نهان بووه، (پێنجه‌میان) هیچ که‌سیش مه‌کوژن که اللە حه‌رامی کردووه مه‌گه‌ر به‌حه‌ق نه‌بێت، ئه‌وه‌ی که خوێندمه‌وه بۆتان اللە فه‌رمانی پێکردوون بۆ ئه‌وه‌ی ژیر و هۆشمه‌ند بن.
{{..وَقَدْ فَصَّلَ لَكُمْ مَا حَرَّمَ عَلَيْكُمْ إِلَّا مَا اضْطُرِرْتُمْ إِلَيْهِ..}}. الأنعام/١١٩
واتـه: ..به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی حه‌رام کراوه له سه‌رتان خوا بۆی جیا کردونه‌ته‌وه مه‌گه‌ر ناچار بکرێن بۆی..
⑧_که‌س بۆی نییه حلال و حرام دیاری بکات بۆ عه‌بد له‌كاتێكدا خۆى وه‌کو به‌رامبه‌ره‌که‌ی عه‌بده و مه‌خلوقه منیش و ئه‌ویش ده‌بێت ته‌نها وه‌حی و سروشه‌که‌ی الله جل جلاله حوكممان بۆ بده‌ن و حلال و حرام ـمان بۆ دیاری بکه‌ن، الله پێمان ده‌فه‌رموێت ئه‌گه‌ر هاتوو إطاعةى که‌سێکی وه‌کو خۆتان کرد که) خاوه‌نی وه‌حی و سروشی الله نییه ئه‌وا لاتان ده‌دات له بنچینه‌ی دینی په‌روه‌ردگار و ڕێگا ڕاسته‌که‌ی محمد عليه الصلاة والسلام وہ تووشی ناکۆکیه‌کی زۆرتان ده‌کات، هەروەکوو الله تعالی فەرموویەتی:
{اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللَّـهِ..}〖الـتـوبـة/۳۱〗
(گاور‌و جوو) حاخام و قه‌شه‌کانی خۆیان کردۆته په‌روه‌ردگاری خۆیان له جیاتی اللە (ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداریانن، ئه‌وانیش به‌ئاره‌زووی خۆیان شتیان بۆ حه‌ڵاڵ یان حه‌رام ده‌که‌ن)..
{أَم لَهُم شُرَكاءُ شَرَعوا لَهُم مِنَ الدّينِ ما لَم يَأذَن بِهِ اللَّهُ ۚ وَلَولا كَلِمَةُ الفَصلِ لَقُضِيَ بَينَهُم ۗ وَإِنَّ الظّالِمينَ لَهُم عَذابٌ أَليمٌ}〖الـشـوری/٢١〗
ئاخۆ شوێنی ئه‌و هاوه‌ڵگه‌ڕانه ده‌که‌ون که به‌ناوی دینه‌وه به‌رنامه‌یان بۆ داناون و په‌یڕه‌وییان ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی اللە مۆڵه‌تی دابێت و پێی ڕازی بێت (حه‌رام و حه‌ڵاڵیان بۆ دیاری ده‌که‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاری پێشترمان نه‌بوایه به مانه‌وه‌یان تا کاتی دیاریکراو، ئه‌وه فه‌رمان ده‌درا به له‌ناو بردنیان، بێگومان بۆ سته‌مکاران سزای به ئێش و به‌سۆ ئاماده‌یه.
⑨_هه‌رکه‌س له‌م دینه‌دا شتێک زیاد بکات که ده‌لیلی ڕوون و ڕاستی له‌سه‌ر نه‌بوو له قرآن و سونه‌ت ئه‌وا ڕەتکراوه‌یه به‌سه‌ریدا و باطـڵـه
پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی:
【مَن أَحْدَثَ في أَمْرِنَا هذا ما ليسَ فِيهِ، فَهو رَدٌّ】
الراوي : عائشة أم المؤمنين | المحد�� : البخاري | المصدر : صحيح البخاري
الصفحة أو الرقم : 2697 | خلاصة حكم المحدث : [صحيح]
واتـه: ھەر کەسێک ھەر کردەوەیەک بکات فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوا ڕەتدەکرێتەوە و لێی قەبوڵ ناکرێت.
⑩_شوێن که‌س مه‌که‌ون جگه له‌وه‌ی که به‌هه‌ق بۆتان نێردراوه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه [وه‌حیه که‌ی رسول اللهﷺ] چونکه به‌ڕاستی ڕۆژێک دێت [قيامة] ئه‌و که‌سانه‌ی که ئێوه شوێنیان ده‌که‌وتن له گه‌وره‌کانتان و شێخه‌کانتان جگه له‌وه‌ی که اللە بۆی ناردن [رسول الله] پشتان تێده‌که‌ن و خۆیان لێتان به‌رئ ده‌که‌ن، بگره ئه‌وانه فریای حاڵی وێران و چه‌رمه‌سه‌ری خۆیان ناکه‌ون چجای ئیوه.! وه ئه‌وكاته ئێوه‌ش ده‌ڵێن وه‌یل بۆمان خۆزگــايه له ژیانی دنیادا شوێنی الله پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکه‌وتباین و ئه‌وهــا ڕێگا هه‌قه‌که‌مان لێ وون نه‌بووایه و گومڕا نه‌باینایه به‌ڵام ئه‌وكاته جگه له په‌شیمانی هیچی ترتان له خه‌یاڵ نییه و ئینجا ئه‌وکات په‌شیمانیش دادتان نادات و هه‌رگیزا و هه‌رگیز له‌و ئاگره بڵێسه‌داره‌ش ده‌رچوونتان نییه.! به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وانه براوه‌ن که له دنیادا گوێڕایه‌لی الله و رسوله‌که‌یان کردبوو :
{{إِنَّ الله لَعَنَ الْكَافِرِينَ وَأَعَدَّ لَهُمْ سَعِيرًا (64) خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا لا يَجِدُونَ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا (65) يَوْمَ تُقَلِّبُ وُجُوهُهُمْ فِي النَّارِ يَقُولُونَ يَا لَيْتَنَا أَطَعْنَا اللَّهَ وَأَطَعْنَا الرَّسُولًا (66) وَقَالُوا رَبَّنَا إِنَّا أَطَعْنَا سَادَتَنَا وَكُبَرَاءَنَا فَأَضَلُّونَا السَّبِيلَا (67) رَبَّنَا آتِهِمْ ضِعْفَيْنِ مِنَ الْعَذَابِ وَالْعَنْهُمْ لَعْنَا كَبِيرًا (68) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ آذَوْا مُوسَىٰ فَبَرَّأهُ اللهُ مِمَّا قَالُوا وَكَانَ عِندَ اللَّهِ وَجِيهًا (69) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا (70) يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَن يُطِعِ_الله_وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا(71)}}〖سورة: الأحزاب〗
واتـه: بێگومان ئه‌و اللەیه نه‌فرینی کردووه له کافره‌کان (له ڕۆژی قیامه‌تیشدا) دۆزه‌خێکی زۆر گه‌رمی بۆ ئاماده کردوون.(٦٤) بۆ هه‌میشه تیایدا ده‌بێ بژین، له‌وێش نه پشتیوانێک شک ده‌به‌ن فریایان بکه‌وێت نه که‌سێك ڕزگاریان بکات.(٦٥) ڕۆژێک دێت ڕوخساریان ئه‌م دیودیوی پێده‌کرێت له‌ناو ئاگردا (تا چاك ببرژێن و بسوتێن) (به‌ده‌م ئاهو ناڵه‌وه ده‌ڵێن): ئای خۆزگه فه‌رمانبه‌رداری اللە بووینایه، گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر بووینایه.(٦٦) (هه‌روه‌ها) ده‌ڵێن: ئێمه ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئاغا‌و گه‌وره‌کانمان بووین، هه‌ر ئه‌وان ڕێگه و ڕێبازی (ڕاستیان) له ئێمه شێوان و ون کرد.(٦٧) په‌روه‌ردگارا: دووبه‌رابه‌رو دوو جه‌ندابه سزای ئه‌وان بده‌و نه‌فرینێکی زۆر بێئه‌ندازه‌یان لێ بکه.(٦٨) ئه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: وه‌کو ئه‌وانه مه‌بن که ئازاری موسایان دا (تۆمه‌تیان بۆ دروستکرد، بوختانیان بۆ هه‌ڵبه‌ست) اللەی گه‌وره‌ش (له‌و تۆمه‌ت و بوختانه‌یان) پاراستی و پاکیی ئاشکرا کرد وه ئه‌و لای اللە زۆر به‌ڕێز و ئازیزه.(٦٩) ئه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له اللە بترسن و پارێزکاربن، هه‌میشه قسه و گوفتاری به‌جێ و به‌سوود بکه‌ن.(٧٠) (ئه‌وسا ئیتر) کرده‌وه‌کانتان چاك و به‌جێ و په‌سه‌ند ده‌کات، له گوناهه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت، جا ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری الله و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بێت، ئه‌وه ئیتر سه‌رکه‌وتن و سه‌رفه‌راز‌یه‌کی بێ ئه‌ندازه و بێ سنووری به‌ده‌ست هێناوه.(٧١)
{إِذْ تَبَرَّأَ الَّذِينَ اتَّبِعُوا مِنَ الَّذِينَ اتَّبَعُوا وَرَأَوُا الْعَذَابَ وَتَقَطَّعَتْ به‌م الأَسْبَابُ(١٦٦) وَقَالَ الَّذِينَ اتَّبَعُوا لَوْ أَنَّ لَنَا كَرَّةً فَنَتَبَرَّأَ مِنْهُمْ كَمَا تَبَرَّءُوا مِنَّا كَذَلِكَ يُرِيهِمُ اللَّهُ أَعْمَالَهُمْ حَسَرَاتٍ عَلَيْهِمْ وَمَا هُم بِخَارِجِينَ مِنَ النَّارِ(١٦٧)}〖سـورة: الـبـقـرة〗
واتـه: له‌و كاته‌دا سزای ڕۆژی دوایی ده‌بینن، ئه‌وانه‌ی كه خه‌ڵكی شوێنیان كه‌وتبوون خۆیان به‌رئ ده‌كه‌ن و له شوێنكه‌وته‌كانیان حاشا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌و سزا توند و تیژه ده‌بینن، هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌پچڕێت كه له نێوانیاندا هه‌بوو و هیچ به‌ڵگه و بیانویه‌كیان به‌ده‌سته‌وه نامێنێت كه خۆیانی پێ ڕزگار بكه‌ن.(١٦٦) ئه‌وانه‌ی كه شوێنكه‌وته بوون ده‌ڵێن: خۆزگه نۆره‌یه‌كمان بۆ بلوایه ئێمه‌ش ئاوا خۆمان به‌رئ ده‌كرد له‌وان، هه‌روه‌ك ئه‌وان خۆیان به‌رئ كرد له ئێمه، ئا به‌و شێوه‌یه اللە سه‌رئه‌نجامی كار‌و كرده‌وه‌كانیان نیشان ده‌دات و بۆیان ده‌كاته ئاخ و حه‌سره‌ت له‌سه‌ریان، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌رگیز له دۆزه‌خ ده‌رچوونیان نییه.(١٦٧)
{{وَإِذْ يَتَحَاجُّونَ فِي النَّارِ فَيَقُولُ الضُّعَفَاءُ لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًا فَهَلْ أَنتُم مُغْنُونَ عَنَّا نَصِيبًا مِّنَ النَّارِ}} غـافـر/٤٧
واتـه: ئه‌و کاته ئیتر شه‌ڕ و کێشه ده‌ست پێده‌که‌ن له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا، لاواز و چه‌وساوه‌کان به‌ده‌سه‌ڵاتدار و لووت به‌رزه‌کان ده‌ڵێن: خۆ به‌ڕاستی ئێمه شوێنکه‌وته‌ی ئێوه بووین، ئایا ئێوه ناتوانن تۆزێک سزای ئاگرمان له‌سه‌ر که‌م بکه‌نه‌وه؟
ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌پاش خۆیان خه‌ڵکیان گومڕاکرد، له قيامه‌ت ده‌بێت باری قورسی خۆیان و هی ئه‌وانه‌یش هه‌ڵگرن که له‌سه‌ر جهل و تقلید شوێنیان که‌وتن:
{{لِيَحْمِلُوا أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةٌ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَمِنْ أَوْزَارِ الَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيْرِ عِلْمٍ أَلَا سَاءَ مَا يَزِرُونَ}} الـنـحـل/٢٥
واتـه: ئه‌وانه ده‌بێت له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆڵی گوناح و تاوانی خۆیان به ته‌واوی هه‌ڵگرن، هه‌روه‌ها له گوناحی ئه‌وانه‌ش هه‌ڵده‌گرن که گومڕایان کردوون بێ زانستی و زانیاری (بێ ئه‌وه‌ی له کۆڵ و باری ئه‌وان که‌م بێته‌وه)، ئاگاداربن! چه‌ند خراپ و ناشرینه ئه‌وباره گرانه‌ی که هه‌ڵی ده‌گرن (چ گیرێکیان خواردوه).
❪11❫_الله فه‌رمان به رسول الله ده‌کات که ته‌نها ڕووی بگێڕێته دینی إبراهيم و ته‌نها شوێن دینی حنیف بکەوێ کە بەریه له گشت کفر و شرک و زیاده و پیسیه‌ک، وہ پێی ده‌فه‌رموێت نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌وانه بکه‌ن که ناکۆکیان کرده ناو دینه‌که‌یانه‌وه کردیانه پچڕ پچڕ و ده‌سته ده‌سته و گرووپ گرووپ وه هه‌ریه‌که‌یان به‌لای خۆیدا دایده‌تراشی و لایده‌دا [[وه‌کو سه‌رده‌می ئێستامان که ده‌یان گرووپ و مذهب و لق و فیرقه جیابۆته‌وه و هه‌ریه‌که بانگه‌واز بۆلای ده‌نگی مناره‌ی خۆی ده‌کات و غه‌یری خۆشی به گومڕایه‌کی قوڵ له قه‌ڵه‌م ده‌دا]]:
{فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا فِطْرَةَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيْمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ(30) مُنِيبِينَ إِلَيْهِ وَاتَّقُوهُ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَلَا تَكُونُوا مِنَ الْمُشْرِكِينَ(31) مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فرخون(32)}〖سورة: الروم〗
واتـه: (ئه‌ی ئینسان به دڵێکی پاك و بێگه‌رده‌وه) ڕوو بکه‌ره به‌رنامه و ئاینی اللە و ئه‌ملاولا مه‌که، خه‌ڵکینه ئێوه‌ش پابه‌ندی ئه‌و نه‌خشه‌یه بن که اللە ئێوه‌ی له‌سه‌ر دروست کردووه (واته قورئان که‌ته‌لۆك و نه‌خشه‌ی ژیانی ئاده‌میزاده‌کانه لێی لامه‌ده‌ن)، هیچ جۆره گۆڕانکاریه‌ك له هیچ نه‌خشه و دروستکراوێکی اللەدا نییه، ئا ئه‌وه‌یه دینی ڕاست و دروست، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیانه نازانن.(٣٠) خه‌ڵکینه: ڕوو بکه‌نه په‌روه‌ردگارتان، به ملکه‌چی بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای، له‌و بترسن و خۆتان له سزای بپارێزن، نوێژه‌کانیشتان به چاکی ئه‌نجام بده‌ن، مه‌بن به‌و که‌سانه‌ی که شه‌ریك و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.(٣١) له‌وانه‌ی که ئاینه‌که‌یان به‌ش به‌ش کردووه و بوونه‌ته چه‌نده‌ها گرۆ و ده‌سته (بڕوایان به هه‌ندێکی هه‌یه و بڕوایان به هه‌ندێکی نییه و کوێرانه شوێن ڕابه‌ره‌که‌یان ده‌که‌ون) هه‌ر گرۆ و پارتێکیش دڵخۆش به به‌رنامه و نه‌خشه و پلانی خۆیان (وا ده‌زانن چاکترین ڕێبازیان گرتۆته‌به‌ر).(٣٢)
❪12❫_وه ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی که جگه له وه‌حی شتی تریان کردووه به بیانوو به‌سه‌ر خۆيانه‌وه ئه‌وا جگه له شوێنکه‌وتنی گوومان شوێن هیچیتر نه‌که‌وتوون وه گوومانیش لای الله تعالی هیچ شتێکی بایه‌خدار ناگه‌یه‌نێت هه‌ربۆیه ده‌بینیت ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه به‌ناو له‌سه‌ر یه‌ک دینی هاوڕان به‌ڵام هه‌زاران ناکۆکی و جیاوازیان هه‌یه له‌و دینه یاندا:
{{وَمَا لَهُم بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنَّ الظَّنَّ لَا يُغْنِي مِنَ الْحَقِّ شَيْئًا}}〖الـنـجـم/٢٨〗
واتـه: ئه‌وانه له‌و باره‌یه‌وه هیچ جۆره زانستی و زانیاریه‌کیان نیه، به‌ڵکو هه‌ر شوێنی گومانی بێ سه‌رو بن ده‌که‌ون، له‌کاتێکدا که گومان به هیچ شێوه‌یه‌ک جێگه‌ی حه‌ق و ڕاستی ناگرێته‌وه.
❪13❫_الله فه‌رمانمان پێده‌کات که هه‌موومان ته‌نها ده‌ست به په‌تی ڕزگاری ئه‌وه‌وه بگرین و جیانه‌بینه‌وه له یه‌کتری وەک سونە و شیعەی موشریک مەزهەب و دینی جیا لە ئیسلام دروست نەکەین:
{{وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا..}}〖آل عمران/١٠٣〗
واتـه: ھـه‌رھـه‌مـووتـان ده‌سـت بـه ئـايـنـی اللەوه بـگـرن و پـه‌رتـه‌وازه مـه‌بـن..
لـه‌ڪـۆتـاییدا ئـه‌ڵـێـم ئـه‌وه‌ی لێی به هه‌ڵه‌دا چووم له نه‌فسی خۆم و شه‌یتانه‌وه‌یه، ئه‌وه‌شی حه‌قه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌يه و الله هیدایه‌تمان بدات تا بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر بنچینه‌ی دینه‌که و ده‌ستی پێوه بگرین و چیتر جیانه‌بینه‌وه و خۆمان وون نه‌كه‌ین له‌ناو کۆمه‌ڵێک ڕه‌ئی و به‌ناو إجتهاد و خیلافی ئه‌م ئه‌و..
{{الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ أَوْلَئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّهُ وَأَوْلَئِكَ هُمْ أَوْلُوا الْأَلْبَابِ}}〖الـزمـر / ١٨〗
واتـه: ئه‌وانه‌ی گوێ بۆ قسه و گوفتار ده‌گرن و په‌یڕه‌وی چاکترینی ده‌که‌ن، ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که الله هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردوون، ئه‌وانه خاوه‌نی عه‌قڵ و ژیری و بیروهۆشن.
1 note
·
View note