#ئازادیی
Explore tagged Tumblr posts
Text
لە تێکهەڵچوونێک لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ئیران، هاوڕێ ڕێبوار کەریمیان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان شەهید بوو.
کوردناسیۆن: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردناسیۆن و بە پێی ڕاگەیەندراوی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی نیزامیی نابەرابەر لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ئیران، هاوڕێ ڕێبوار کەریمیان ناسراو بە ڕێبوار داسێران، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و بەرپرسی کۆمیسیۆنی نیزامیی ئەم حییزبە دوای چەندین سەعات شەڕ و خۆڕاگری گیانی ئازیزی بەختی ڕێگەی ئازادیی…
0 notes
Text
لە ئێستاوە پلانی جەنگێکی دیکەی گەورە لە سێ ساڵی دیکەدا کێشراوە
زاهیر باهیر 24/07/2024 لە کاتێکدا کە دوو جەنگی گەورە و چەند جەنگێکی بچوك و هەروەها دەیان جەنگی بێ تەقەی وەکو جەنگی ئابووری و قەدەخەکردنی ئازادیی و بێ کاری و هەڵ��ەندن لە جێگای خۆ و جەنگی پەنابەری و کۆچبەری و بێ جێگا‌و ڕێگایی و مادە هۆشبەرەکان و نەخۆشی کوشندەی مەترسیدار و زۆری تر لە ئارادایە ، گەورە جێنڕاڵی بەرپرسی سوپای بریتانیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی “میحوەرێکی…
View On WordPress
0 notes
Text
بەکارهێنان و خراپ بەکارهێنانی ئازادیی ئایینی
پیتەر سینگەر
و: دڵشاد حامید دەروێش
0 notes
Photo
بەڕیزان بنەماڵەی قازی و بنەماڵەی شەڕەفی: کاک حەسەن،کاک کامران، خاتوو سەیران و کاک کاروانی ئازیز بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی سوغرا خانم، پەرۆش و دڵتەنگی کردم، ئاخر لە دەستدانی وەها شێرە ژنێک تەنیا بۆ بنەماڵەی شەڕەفی و قازی کۆست نییە، بەڵکوو کۆست و خەسارێکە لە هەموو کورد و جووڵانەوەی ڕزگاریخوازیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی. ئەوەی قورسایی ئەم خەمە قوڵتر دەکا ئەوەیە کە سوغڕا خانم دەیان ساڵ بوو لە ئاواریی دا چاوەڕوانی ئازادیی خاک و نیشتمانەکەی دەکرد کە مەخابن مەرگ مەودای نەدا تاکوو ئەم ئاواتەی بێتە دی. هیوادارم خەمی ئاخرمان بێ ، لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشیتان لێدەکەم و خۆم بە شەریک و بەشداری خەمتان دەزانم. ڕووحی سوغڕا خانم شاد و یاد و ناوی بەرز و بەڕیز بێ. برا و دڵسۆزتان جەماڵ پوورکەریم https://www.instagram.com/p/Cm93yXsM7kr/?igshid=NGJjMDIxMWI=
0 notes
Text
#IFTTT#Flickr#الموت#لخامنئي#المجرم#پارتی#ئازادیی#کوردستان#اعتصاباتسراسری#مهساامینی#دفاعمشروع#nikashakarami#mahsaamini#hadisnajafi#کرکوک💔#kurdistan#iran#iranrevolution#iranprotests#evin#آزادیآزادیآزادی
4 notes
·
View notes
Text
2830 yılık. Kürt öpücüğü
ئەو ماچەی تەمەنی ٢٨٣٠ ساڵە ماچێکی هەتاهەتاییە و کوردییە!!
کوردانێک هەن دەڵێن چیمان لە کوردستانەوە وەرگرتووە تا بۆ کوردستان بژین و بەردەوام قوربانی بۆ بدەین؟ ئێمە هەر کەس نان و خۆشیمان بداتێ بۆ ئەو دە��ین، ئەم جۆرە کوردانەی هاونەتەوەم هێشتا نەزانن کە قەرزاری کوردبوونەکەیانن، چونکە دروستبوونمان لە ناو کوردستاندا و بە کوردێتی، ئەوە بەرپرسیارێتیی هەیە! گەر وەک مرۆڤێکی بەئاکار بیربکەینەوە، ئەوە مرۆڤێکی بەئاکار نییە کە بڵێت دەبێ بۆ بەرهەمێک و قازانجێک یا بۆ بەرژەوەندییەک ئیش بکەیت و بژیت، کاتێک تۆ تاکێکی بە ئاکاریت کە خۆت لە ناخی خۆتدا هەست بەوە بکەیت کە دەبێت کارێک بکەیت بۆ کورد و کوردستان لەم کاتەشدا هەست و بڕوات وایە کە ئەوەیە بوونی تۆ و وەک ئەوەیە کە هەر بۆ خۆتی دەکەیت چونکە وەک وتمان بوونی تۆ لەو کارەدا خۆی ئاشکرا دەکات و ئامانج لە بوونت لەو کارەدا بە ئەنجام دەگات، واتە ئەم کارەت بۆ نەتەوە و سەربەخۆیی و ئازادیی و خۆییبوون ئامانجەکەت دەبێت و ئەم ئامانجەشت لە ناو خودی کارەکەتدا تەواو دەبێت واتە لە ناو خودی خۆتدا تەواو دەبێت، کە وەها تاکێکی بەئاکار بوویت ئامانجی ترت لە دەرەوەی خۆت نییە بۆ پارە و سامان و دەسەڵات و بەرژەوەندی، واتە مرۆڤی بێ ئاکار هەرچی کرد بۆ بەرژەوەندییەک دەیکات. بۆیە ئەمڕۆکە زۆربەی پیشەوەرەکان کارەکانیان سەرکەوتوو و جوان نییە چونکە بۆ پارە ئیشەکە دەکەن! خۆی لە خۆیدا حەزی بە کارەکە نییە، بە خۆشەویستی و ئاکاریانەوە کارەکە ناکات بە بێ ئامانجی خۆدەوڵەمەندکردن کارەکە ناکات.
بۆیە کەسە نەتەوەییەکان کە کارێک دەکەن، لەوەوە نایکەن کە چاوەڕێ بن لەو کارەوە شتێکیان دەست بکەوێت! بەڵکو ئامانجیان تەنها کردنی ئەو کارەیە!!! تەنها بە کردەی کارەکە هەست بە بوونی خۆیان دەکەن کە بەو کردەیە بوونە مرۆڤانەییەکەی، خۆی ئاشکرا دەکات و دەردەبڕێت، ئەمەیە بوونی ڕاستەقینەی ئێمە وەک مرۆڤ!!! لەمە بەدەر مرۆڤبوونی تێدا نییە و دیوە ئاژەڵییەکەی مرۆڤە وەک زیندەوەرێک بێ ئاکاریانە و بەرژەوەندخوازانە وەک پیشەیەک تەنها بەڕێی دەکات تا بڵێ حەقە ماددیەکەمم بدەرێ کە بۆ نمونە پارە و کرێکەیەتی، لە ناو هەموو میللەتاندا ئەم جۆرە مرۆڤە بێ ئاکارانەی بە بنەمای بەشە ئاژەڵییەکەی مرۆڤ دەژین و بیردەکەنەوە، دەبنە ڕێگر لەبەردەم گەیشتن بە سەربەخۆبوون و ئازادی میللەتەکە.
ئەم وێنەیە:
وێنەی کچ‌و کوڕێکی کوردن کە لە ناوەڕاستی جەنگێکدا لە ئەنجامی زۆری دوکەڵی ئاگرباران و ئاگرکەوتنەوە دەخنکێن، بەڵام ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە بەشێوەیەکی زۆر سۆزدارانە بەو ماچەوە لە تەنیشت یەکدا گیانیان دەرچووە!!
تیمە دۆزەرەوەکەی ئەم دوو پەیکەرە سەر بە زانکۆی پێنسڵڤێینیای ئەمریکین لە ساڵی ١٩٧٢ لە هەرێمی ورمییە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە قەڵای گرێ حەسەنڵوو لە دۆڵی سوندوس لە نەغەدە دۆزیویاننەتەوە.
ئەم پەیکەرانەی ئەم دو کوردە دەگەڕێتەوە بۆ ٨٠٠ ساڵ پێش زایین!!
ئەمە نمونەیەکی جوانە بۆ ئەو کوردانەی کە گیان و عەقڵیان ونبووە و لە بری بیرکردنەوە و پرسیارلەخۆکردن بۆ خۆدۆزینەوە، قسەی نەزانانە دەکەن وەک نەزانێک.
2 notes
·
View notes
Text
پەیامی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ گەلی ڕاپەڕيوی ڕۆژهەڵات
پەیامی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ گەلی ڕاپەڕيوی ڕۆژهەڵات
گەلی ڕاپەڕیو، خەڵکی تێکۆشەر وشۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کچان و کوران ژنان و پیاوانی دەروەست و نەتەوەیی ڕێبوارانی تینووی ڕێگەی ئازادیی کورد و کوردستان ئەوە ئێوە گەلی ڕاپەڕیوی سەر شەقامن بڕیاردەر و ڕێبەر و یەک لاکەرەوەی ئەم شۆڕشە سڵاو بۆ ئیرادە و ورەی بەرز و پ��ڵایینتان کە داگیرکەری ئێرانیتان بە چۆک داهێناوە. با ئیزن نەدەین ئەو دەرفەتەی کە لە ئێستا دا خولقاوە ، لە کیس بچێ و خوێنی ئەم هەموو شەهید و…
View On WordPress
0 notes
Text
Facebook Post: 2022-05-29T20:05:38
بێجگە لە ئازادیی، بڕواناکەم هیچ شتێک هێندەی ئەوە ئاسوودەییبەخش بێت، کە باوکێکی سەرکەوتوو بیت؛ سەرکەوتوو لە باوکایەتی😢
View On WordPress
0 notes
Photo
هێزی سەربازی پەژاک راگەیەندراوێکی لەبارەی بۆردومانەکەی قەزای ماوەت بڵاوکردەوە: هێزی سەربازی پەژاک بە فەرمیی شەهیدبوونی دوو گەریلا و سێ میوانی لە بۆردوومانەکەی تورکیای لە گوندی سەفرەی سەر بە قەزای ماوەت ڕاگەیاند. ئەو هێزە لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت "بە بێ هەبوونی دەستی خیانەت، دووژمن ناتوانێت بگاتە ئامانجەکانی و کارەساتی لەو چەشنە ڕووبدات". فەرمانداریی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-یەرەکە، لەبارەی هێرشەکەی شەوی ٢٦ی ئەم مانگەی گوندی سەفرە-ی ناوچەی ماوەت، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و شەهیدبوونی دوو گەریلا و سێ میوانی ڕاگەیاند. تەواوی ڕاگەیەندراوەکە: بۆ رای گشتی لە هەمبەر دەسکەوتی گەلی کورد، دەوڵەتانی داگیرکەر بەردەوام خەریکی هێرش و قڕکردنن. بەتایبەت دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەری تورک هێرشی نرخ و دەسکەوتی تەڤگەری ئازادیی لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەکات. ئامانجی دەوڵەتی دژە مرۆڤی تورکیە تەسلیم گرتن و لە ناوبردنی هەموو کوردانە و بە بێ جیاوازیی لە باکور، باشور، رۆژئاوا و رۆژهەڵات درێژە بە دەست درێژییەکانی خۆی دەدات. مخابن ئەو داگیرکاریانە بە یارمەتی و لە رێگەی کوردی خائنەوە پێک دێنیت. لەو چوارچێوەیەدا شەوی ٢٦ی مەی رێکەوت لە گەڵ جۆزەردان کاتژمێر ١١ و ٤٥ دەقە، لە کاتێکدا دوو هەڤاڵمان لە گەڵ سێ وڵاتپارێز کە بۆ میوانی سەردانی هەڤاڵانی ئێمەیان کردبوو، لە نێو ماشینێکی مەدەنی دا، لە هەرێمی ئاسۆس لە نێو گوندی سەفرە، بە کوردینەی فڕۆکەی سیخۆڕی دەکەونە بەر هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی ئەرتەشی داگیرکەری تورک و هەر پێنج شەهید دەبن. ئەو رووداوە جارێکی تر سەلماندی کە بە بێ هەبوونی دەستی خیانەت، دوژمن ناتوانێت بگاتە ئامانجەکانی و کارەساتی لەو چەشنە رووبدات. لەو هێرشەدا دوو رێ هەڤاڵمان بە ناوەکانی رێباز سنە و زنار بروسک شەهید دەکەون هەر وەها ناسنامەی ئەو سێ وڵاتپارێزە لە داهاتوودا بۆ رای گشتی رادەگەینین. هەڤاڵ رێباز سنە وەک گەنجێکی رۆژهەڵات ئەو زوڵم و زۆردارییەی کە لە سەر گەلی کورد بە گشتی بەڕێوە دەچێت قبوڵ نەکرد و بۆ وڵام دانەوەی داگیرکاریەکانی دووژمن، رووی لە چیا ئازادەکانی کوردستان کرد و بەشداری ناو ریزی گەریلای ئازادی کوردستان بوو. شەهید رێباز هەر لە سەرەتای بەشدار بوونیەوە بە پابەند بوون بە فکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ و خۆشەویستی گەل و نیشتمان زۆر بە زوویی خۆی گەیاندە ئاستی ملیتانی ئاپۆیی و ئەرک و بەرپرسیاریەتی شۆڕشگێڕی گرتە ئەستۆ. هەر وەها لە نێو هەڤاڵانیدا نمونەیەک لە جوانی و خۆشەویستی بوو. هەڤاڵ زنار بروسک جەوانێکی خەڵکی شاری خۆی سەر بە رۆژهەڵاتی کوردستان بوو. هەڤاڵ زن https://www.instagram.com/p/CAyT1gKpCuS/?igshid=78lq3h7w37fn
0 notes
Text
پیرۆزبایی بە بۆنەی یەکخستنی ڕیزەکانی دوو پارتی باکووری کوردستان، پاک و تەڤگەر بوونە یەک و پارتی وڵاتپاریزانی کوردستانیان ڕاگەیاند.
لە ئەنجامی چەندین دانیشتن و کۆبوونەوەی چڕ، دوو پارتی باکووری کوردستان ” پارتی ئازادیی کوردستان، PAK و تەڤگەری دێموکراتیکی کوردستان TDK” یەکبوونی خۆیان ڕاگەیاند و پارتی وڵاتپاڕیزانی کوردستان PWK یان دامەزراند و بەڕتز مستەفا ئوزچەلیک وەک سەرۆکی پارتی وڵاتپاریزانی کوردستان بە کۆی دەنگی ئەندامان هەڵبژێردرا. بەم بۆنەوە ڕۆژی ٢٢ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ی زایینی لە پاریسی پێتەختی فەڕانسە کۆبوونەوەیەک بۆ ناساندنی…
View On WordPress
0 notes
Text
لە ئێستاوە پلانی جەنگێکی دیکەی گەورە لە سێ ساڵی دیکەدا کێشراوە
زاهیر باهیر 24/07/2024 لە کاتێکدا کە دوو جەنگی گەورە و چەند جەنگێکی بچوك و هەروەها دەیان جەنگی بێ تەقەی وەکو جەنگی ئابووری و قەدەخەکردنی ئازادیی و بێ کاری و هەڵکەندن لە جێگای خۆ و جەنگی پەنابەری و کۆچبەری و بێ جێگا‌و ڕێگایی و مادە هۆشبەرەکان و نەخۆشی کوشندەی مەترسیدار و زۆری تر لە ئارادایە ، گەورە جێنڕاڵی بەرپرسی سوپای بریتانیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی “میحوەرێکی…
View On WordPress
0 notes
Photo
کوردستان، دەربەندیخان ھەتا قەترەخوێنێکی تەڕ شک دەبەین بەقوربانی ئازادیی تۆی دەکەین سەروماڵ بەقوربان دەکەین گشتمان لەڕێی سەربەخۆبوونی تۆ نیشتمان بە دۆلار ئەوی ویستی دنیا گرێ یەقین خۆی دەتۆپێت و کورد نامرێ ھەزار سوێندی بەغدا وەکوو پووشە لام لەسەر زۆرکەران مەرگە ھێزی سەلام 🔺🔺 🔺 ————————————————— هیچ دۆستێکمان نییە جگە لە چیاکان 𝐍𝐨 𝐅𝐑𝐈𝐄𝐍𝐃𝐒 𝐁𝐮𝐭 𝐓𝐡𝐞 𝐌𝐎𝐔𝐍𝐓𝐀𝐈𝐍𝐒 ————————————————— 🔸🔸🔸 Photo By: @karox__qadr
Whith: #mobilegraphy Location📍: #darbandixan 🔺🔺 🔺 ➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖ ➖➖➖ 🔻🔻 🔻
ئامانجمان پێشاندانی ھەموو جوانیەکانی ﮼کوردستانه ﮼ ☞Follow: @natgeo__kurdistan 🔘 ☞ Tag:
#kurdistan_is_a_region_full_of_beauty #کوردستان_پر_لە_جوانی ➖➖➖➖➖➖➖➖➖ ➖ ➖➖➖ 🔻🔻 🔻 #kurdistan #kurd #slemani #sulaimani #sulaimaniyah #slemany ##دەربەندیخان #garmyan ##سلێمانی #nature #naturephotography #naturelover #naturelovers #natureloversgallery #natgeo #natgeoyourshot #natgeotravel #natgeotravelpic #mountain #mountains #spring #country #countryliving #waterfall 🔶🔶🔶 (at Darbandixan) https://www.instagram.com/p/B-kQoW3ARw_/?igshid=1a34sr22kw5id
#mobilegraphy#darbandixan#kurdistan_is_a_region_full_of_beauty#کوردستان_پر_لە_جوانی#kurdistan#kurd#slemani#sulaimani#sulaimaniyah#slemany#دەربەندیخان#garmyan#سلێمانی#nature#naturephotography#naturelover#naturelovers#natureloversgallery#natgeo#natgeoyourshot#natgeotravel#natgeotravelpic#mountain#mountains#spring#country#countryliving#waterfall
0 notes
Text
#IFTTT#Flickr#ژیناامینی#خاک#ژیان#ئازادیی#hosseinsafamansh#womanlifefreedom#womanfreedomlife#javanrod#mahabad#piranshahr#saqz#mariivan#bokan#kermanshah#ilam#qatar#2022#world#cup#football#match#between#england#iran#khalifa#international#stadium#doha
0 notes
Text
خێزان و قوتابخانه وه‌ك دوو كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی
له باره‌ی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ
خێزان و قوتابخانه وه‌ك دوو كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی
نووری بێخاڵی:
یه‌كه‌م
به‌رچه‌نه… په‌روه‌رده له یه‌ك كاتدا زانست و هونه‌ره، زانسته چونكه پێویستی به تیۆر و مه‌عریفه و هۆشیاریی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، هونه‌ریشه به‌و مانایه‌ی پێویستی به سه‌لیقه و هونه‌ری مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی پێی ده‌گوترێ مرۆڤ، به‌تایبه‌تیش منداڵ. بۆ ئه‌وه‌یش كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و پێشكه‌وتوو به‌رهه‌م بێنین، پێویستیمان به به‌رهه‌مهێنانی كه‌سایه‌تییه‌كی ته‌ندروست و هۆشیار هه‌یه، به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ش پێویستی به بیناكردنی سیسته‌مێكی هاوچه‌رخی په‌روه‌رده‌یی هه‌یه، كه له‌گه‌ڵ به‌هاكانی ژیان و مرۆڤدۆستی و پێداویستییه ڕۆحی و ده‌روونییه هه‌نووكه‌ییه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵگه بێته‌وه.
بۆ جێگیركردنی ئه‌و سیسته‌مه‌ش پێویستیمان به زه‌وینه‌سازیی ژینگه‌یه‌كی له‌بار و میكانیزمی گونجاو و دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی كارا هه‌یه، دواجار له كۆی ئه‌و هاوكێشه‌یه‌دا هه‌ریه‌كه له خێزان وه‌ك بچووكترین و گرنگترین یه‌كه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی، له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه و به ئاكام گه‌یاندنی، ته‌واوكه‌ر و هاوكاری یه‌كترن.
له هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرنگتر ڕۆڵی ده‌وڵه‌ته له زه‌وینه‌سازیی ژینگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی ته‌ندروست بۆ خێزان، تا بتوانێ به جوانترین شێوه منداڵه‌كانی گۆش و په‌روه‌رده بكات.
لێره‌وه ده‌پرسین بنه‌ماكانی په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروست كامانه‌ن؟ ئه‌و بنه‌مایانه له بنیاتنانی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ركه‌وتوو و گۆشكردنی منداڵێكی ته‌ندروست له باری ڕۆحی و ده‌روونی و هزری چ ڕۆڵێكیان هه‌یه؟ به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵكردن و ته‌بایی نێوان دایك و باوكان و ئاستی هۆشیاری و درككردنیان به‌و بنه‌ما و به‌هایانه له‌و پرۆسه‌یه‌دا چ گرنگییه‌كی هه‌یه؟
لێره‌وه و به سوودوه‌رگرتن له زانیاریی ناو لێكۆڵینه‌وه تیۆری و كرده‌نییه‌كانی بواری په‌روه‌رده، هه‌روه‌ها به‌رمه‌بنای ئه‌زموونی باوكایه‌تی و خزمه‌تی زیاتر له 15 ساڵ له بواری په‌روه‌رده و فێركردندا، هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ندێ سه‌رنج و تێبینی له‌باره‌ی په‌روه‌رده‌ی سه‌ركه‌وتوو له پێگه‌یاندنی منداڵێكی ته‌ندروستدا بخه‌ینه ڕوو، به‌و ئامانجه‌ی خزمه‌تێكی بچووك به خێزانی كورد و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و دامه‌زراوه‌یی په‌روه‌رده‌یی بكه‌ین. *****
ڕۆڵی خێزان له دروستكردنی كه‌سایه‌تیدا زۆر له پسپۆڕانی بواری په‌روه‌رده و ده‌روونناسی، ژینگه‌ی ماڵ و جۆری ڕه‌فتاری دایك و باوك له‌ته‌ك منداڵه‌كه‌یان و په‌روه‌رده‌ی خێزانی، به فاكته‌رێكی فره گرنگ و هه‌ستیار ده‌ژمێرن له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵدا، به جۆرێك كه خێزان خۆی له هه‌ندێ حاڵه‌ت و شوێنكاتدا ده‌توانێ كاریگه‌ری خۆی ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ماڵه‌وه‌ش به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌یدا هه‌بێت و هاوكارێكی باشی دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردنی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت بێت له پێگه‌یاندن و ئاماده‌كردنی كاره‌كته‌رێكی كارا و بنیاتنانی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ركه‌وتوو له تاكدا، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌م هاوكێشه‌یه چۆن و چه‌ند و تا كوێ له‌گه‌ڵ شێوازی مامه‌ڵه‌كردن و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی خێزانی كورده‌واری بۆ منداڵ كۆك و ته‌بایه؟ له ده‌ره‌وه‌ی سۆز و ڕۆمانسییه‌ت، چونكه ئه‌سته‌مه دایك و باوكێك بدۆزیته‌وه ڕقیان له جگه‌رگۆشه و كۆرپه‌كه‌یان بێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ڕایه‌ڵی خۆشه‌ویستی و پێوه‌ستی سۆزی نێوان دایك و باوك و منداڵه‌كانیان مه‌یلێكی سروشتی و خۆڕسكه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه فۆڕم و شێوازی به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و خۆشه‌ویستییه و ته‌وزیفكردنه‌وه‌یه‌تی له‌لایه‌نی دایك و باوك له په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كه‌یاندا بۆ به‌رهه‌مهێنانی كه‌سایه‌تییه‌كی شایسته، هاوكات ئه‌و میكانیزمانه‌ی خێزان ده‌یگرێته به‌ر بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه، دیوێكی تری هاوكێشه‌كه‌ن. لێره‌وه پرسیارێك له دایك ده‌بێ كه ئاخۆ تا چه‌ند خێزانی كورده‌واری له نواندنی ئه‌و ڕۆڵه و خستنه‌ڕووی دیوی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستییه و ته‌وزیفكردنی به ئاراسته شارستانی و زانستییه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه له به‌رانبه‌ر منداڵه‌كه‌یدا؟
وه‌ك گوتمان خۆشه‌ویستیی خێزان بۆ منداڵه‌كه‌ی سروشتێكی خۆڕسكانه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ده‌بینین هه‌ر له ساته‌وه‌ختی منداڵبووندا هه‌ست ده‌كه‌ین خێزانی كوردی تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌ی بۆ كۆرپه‌ی چاوه‌ڕوانكراو هه‌یه. خێزانی كوردی پێش هه‌ر شت بۆ سه‌لماندنی عه‌قڵی باوكسالارییانه‌ی خۆی، چاوه‌ڕێی موژده‌ی كوڕ ده‌كات (ئێسته‌یش ئه‌م دیارده‌یه هه‌ر هه‌یه!). كه یه‌كه‌م كۆرپه كوڕ نه‌بوو، ئیتر سه‌ره‌تاكانی تێكچوونی شیرازه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان خێزان ده‌شڵه‌ژێن و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنییان به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌دا ده‌بێت.
واته تێگه‌یشتنی سه‌قه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بۆ كچ و كوڕ و شانازیكردنی زیاتری به دووه‌م و گرنگی پێدانی، ده‌سپێكی ئه‌و نه‌هامه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه كه دێته به‌رده‌م خێزانی كورده‌واری. ته‌نانه‌ت له حاڵه‌تی بوونی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زیش له ماڵێكدا، به ئاشكرا هه‌ست به جیاكاریی نێوانیان ده‌كرێ له‌لایه‌ن خێزانه‌وه له ته‌واوی بواره‌كاندا، بایه‌خپێدانی زیاتری خێزان چڕ ده‌كرێته‌وه سه‌ر كوڕ و به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان و له ڕێی ئاماژه‌ی مامه‌ڵه‌كانی خێزان له ته‌ك هه‌ردووكیاندا، كچ ده‌كرێته قوربانی.
دیوێكی تری ترسناك له شێوازی په‌روه‌رده‌ی منداڵ له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، كه ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی هێزی ئیراده و بڕوابوونی منداڵ به تواناكانی، نازكێشانی له ڕاده‌به‌ده‌ری دایك و باوكه بۆ منداڵه‌كانیان، هه‌ر له خواردن پێدانه‌وه، بگره تا ده‌گات به جلگۆڕین و پێڵاو له‌پێكردن و به‌ڕێكردنی منداڵ بۆ باخچه‌ی ساوایان، یا قوتابخانه. له سه‌یران و گه‌شتیشدا خێزانی كوردی ده‌رفه‌تی منداڵ نادات به ئازادیی خۆی له ته‌ك سروشت و ئه‌و شته نوێیانه‌ی ده‌یبینێ و هه‌وڵی بۆ ئه‌وسه‌ر و ئه‌مسه‌ركردن هه‌ڵسوكه‌وت بكات، ئه‌وه‌نده‌ی پێی ده‌ڵێن وامه‌كه و وا مه‌ڵێ و وا مه‌چۆ….، هه‌ستی بڕوابوون به خۆی و هێزی ئیراده‌ی له‌لا ده‌كوژن.
خۆشییه‌كه له‌وه‌دایه هه‌موو دایك و باوكێك پێیان وایه ئه‌مه‌یان له خۆشه‌ویستی و له‌به‌رچاوی منداڵه‌كه‌یانه، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره دواجار جۆرێك له ترس و سڵه‌مینه‌وه له زۆربه‌ی شته‌كانی ده‌وروبه‌ری له دڵ و مێشكی منداڵدا ده‌چێنێ. یان كاتێ منداڵ نه‌خۆش ده‌كه‌وێ، یاخۆ به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه و یاریی، شوێنێكی ئازاری پێ ده‌گات، یان ئه‌و ده‌مه‌ی سه‌رگه‌رمی یارییه‌كه و شتێكی بۆ ناخرێته سه‌ریه‌ك و بۆی ڕێك ناخرێ، زیاد له پێویست ده‌لاوێنرێته‌وه و به په‌له‌پروزێ ئه‌ندامانی خێزان و به‌تایبه‌تی دایك ده‌گه‌ن به هانای و سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ن، یاخۆ بۆی ڕێك ده‌خه‌ن، كه دواتر ئه‌و ڕه‌فتاره‌یان وا له منداڵ ده‌كات له ئاینده‌دا نه‌توانێ له ئاست هه‌ر ڕووداوێكدا كه دێته ڕێی، ڕووبه‌ڕوویان بێته‌وه و به‌رده‌وام چاوه‌ڕێی فریادڕه‌سێك بكات. ئه‌م نازهه‌ڵگرتنه زیاد له پێویست و ده‌ستگرتنه زیاده‌ڕۆییه، وا ده‌كات منداڵ شوناسێك بۆ خۆی و تواناكانی نه‌دۆزێته‌وه .
ئه‌گه‌ر ئه‌وه نمایشكردن و ته‌وزیفكردنی خۆشه‌ویستی خێزان بێت بۆ منداڵه‌كه‌ی، ئه‌وا له قۆناغێكی تری ته‌مه‌نیدا و هه‌ندێ جار هه‌ر له ساته‌وه‌ختی منداڵی‌دا، خێزانی كورد ڕه‌فتارێكی دژ و ڕێك پێچه‌وانه له به‌رانبه‌ر منداڵه‌كانی ده‌كات، كه ڕاسته‌وخۆ له به‌ها و كه‌سایه‌تیی منداڵه‌كه داده‌به‌زێنێ و تووشی شكستێكی ده‌روونی ده‌كات، كاتێكیش منداڵ ته‌فسیرێكی بۆ ئه‌و بانێكه و دوو هه‌وای دایك و باوك پێ نییه، ئیتر یان منداڵێكی بێتوانای شه‌رمن و ترسنۆك و ده‌سته‌پاچه‌ی لێ ده‌رده‌چێت، یاخۆ ده‌بێته كاراكته‌رێكی شه‌ڕانگێز و تووڕه له هه‌موو شتێك و خاوه‌ن ڕۆحی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه.
كه‌واته خراپ و به‌هه‌ڵه ته‌وزیفكردنی خۆشه‌ویستی و سۆزی دایك و باوك بۆ منداڵه‌كه‌یان، دواتریش شێوازی هه‌ڵه‌ی په‌روه‌رده‌كردن له قۆناغه‌كانی تری ته‌مه‌نیدا، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌مان ده‌داته‌وه كه فه‌لسه‌فه و شێواز و جۆری په‌روه‌رده‌ی خێزانی كوردی و ڕۆڵی ئه‌رێنی له پێگه‌یاندنی كه‌سایه‌تیی منداڵدا، ڕێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌رك و وه‌زیفه‌ی سه‌رده‌می و شارستانییانه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردنه. ئه‌وه نییه هه‌ر له یه‌كه‌م چركه‌ی بوونه‌وه‌ی زمانی منداڵدا، گیانی پرسیار له ناخیدا ده‌كوژرێ. ئاخر منداڵ كه ده‌نێردرێته به‌ر خوێندن، خێزانی كوردی له بری لێپێچینه‌وه و چاودێریكردن و به‌دواداچوونی له قوتابخانه، ده‌یكاته نێچیرێكی ده‌ستبه‌سته‌ی به‌رده‌م باوكێتیی مامۆستا!
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، خێزانی كوردی ئه‌وه‌نده‌ی خه‌می وه‌چه‌نانه‌وه‌ی هه‌یه، له‌وه‌ش زیاتر هێنده‌ی خه‌می زۆركردنی ژماره‌ی كوڕی هه‌یه، نیو ئه‌وه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و شارستانی بیری له په‌روه‌رده‌كردن و ئاراسته‌كردنی منداڵه‌كانی نه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پێویسته دایك و باوكی كورد چاو به شێوازی په‌روه‌رده‌كردن و مامه‌ڵه و ڕه‌فتاركردنیان له ته‌ك منداڵه‌كانیاندا بگێڕنه‌وه و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و شێوازه هه‌ڕه‌می و میتافیزیكییه بن له په‌روه‌رده‌كردندا، كه له به‌رهه‌مهێنانی كه‌سایه‌تییه‌كی كۆیله و بێ پرسیار و گومانی ده‌سته‌پاچه و دووره‌په‌رێز بترازێ، به‌رهه‌مێكی جوانتری نابێت. هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه و به‌مه‌به‌ستی هاوكاری و ده‌ستگیرۆكردنی دایك و بابی كورد له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ و دواجار له پێوه‌ست به قۆناغی خوێندن و گرنگیی جۆر و سروشتی پێوه‌ندیی نێوان خێزان و قوتابخانه له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنی منداڵ، ئاماژه به چه‌ند لایه‌ن و گۆشه‌نیگایه‌كی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ین.
دووه‌م
شیری دایك و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌فتاری منداڵ لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ئه‌و دایكه‌ی كه‌متر له شه‌ش مانگ شیری خۆی ده‌دات به منداڵه‌كه‌ی، كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر گه‌شه‌ی عه‌قڵی و جه‌سته‌یی منداڵه‌كه ده‌بێت، تا ئه‌و ئاسته‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌خوازراوی به‌سه‌ر ڕه‌فتاره‌كانیشیه‌وه ده‌بێ. ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و دایكه‌ی له ماوه‌ی كه‌متر له شه‌ش مانگ جا به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت (بچووكی ته‌مه‌نی دایك، نه‌خوێنده‌واری، هه‌ژاری، دڵه‌ڕاوكێ، خۆویستی….) جگه‌رگۆشه‌كه‌ی له شیری خۆی بێبه‌ش كردووه، به‌راورد به‌و دایكه‌ی له ماوه‌ی دیاریكراو و پێویستدا شیری به مناڵه‌كه‌ی به‌خشیوه، منداڵه‌كه‌ی نه‌ك هه‌ر له ڕووی گه‌شه‌ی عه‌قڵی و جه‌سته‌یی دواكه‌وتووتر بووه، به‌ڵكو له باری هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاریشه‌وه به خراپ له كه‌سایه‌تی منداڵه‌كه‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، تا ئه‌وه‌ی ئه‌و بێبه‌شبوونه‌ی له شیری دایك بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی منداڵێك بێت شه‌ڕانی و هه‌میشه به‌سه‌رخۆدا داخراو. *****
ناونانی منداڵ و ڕه‌نگدانه‌وه‌كانی یه‌كێك له‌و لایه‌نه گرنگانه‌ی كه له ئاینده‌ی دووردا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی منداڵه‌وه ده‌بێت، جۆر و مانای ئه‌و ناوه‌یه كه لێی ده‌نرێ. له‌م ڕووه‌وه هه‌ر نه‌ته‌وه و له‌ناو هه‌ر كولتوورێك و ته‌نانه‌ت له‌ناو خێزانی یه‌ك نه‌ته‌وه و كولتووریشدا، جۆرێك تێگه‌یشتن و سه‌ر��ه‌ركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته‌دا هه‌یه. شتی هه‌ره باو له‌ناو خێزانی ڕۆژهه‌ڵاتی و به تایبه‌تیش كورده‌واریدا، ناونانی منداڵه به ناوی باوك و دایك و باپیره و داپیره‌ی كۆچكردووی دایباب، ئه‌مه‌ش وه‌ك ڕێزلێنانێك و زیندووڕاگرتنی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه له یاده‌وه‌ریی نه‌وه‌كاندا.
خێزان هه‌یه تیایدا هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ڕۆڵ له ناونانی منداڵه‌كه‌یاندا ده‌بینێ، وه‌ك چۆن هه‌ندێ خێزان له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی ئاین و هونه‌ر و ڕۆشنبیری و هتد. له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا لێكۆڵینه‌وه ده‌روونناسییه‌كان دووپات له‌سه‌ر به‌ها و سه‌نگ و قوڕسایی مانا و ناوه‌ڕۆكی ناو ده‌كه‌نه‌وه، به‌و پێیه‌ی له ئاینده‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر سروشتی كه‌سایه‌تیی منداڵه‌كه‌وه ده‌بێت، تا ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه زۆرجار ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه نه‌خوازراو بێت و په‌رچه‌كرداری نه‌رێنیشی لای منداڵ لێ بكه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌تی كه منداڵه‌كه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌رپشك و ئازاد نه‌بووه.
ئایا تا ئێسته چه‌ند دایباب ئه‌و پرسیاره‌یان له خۆیان كردووه كه له‌سه‌ر چ بنه‌ما و پێوه‌رێك ناو له منداڵه‌كانیان ده‌نێن؟ ئاخۆ ویست و ئاره‌زووی ئه‌وان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مافه له منداڵ زه‌وت بكه‌ن، كه سبه‌ی ڕۆژ كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر منداڵه‌كه به‌رانبه‌ریان لێ بكه‌وێته‌وه؟ ئایا ڕێزگرتنی دایباب له دایباب و برا و خوشكه‌كانیان به‌وه ده‌درێته‌وه منداڵه‌كانیان به‌ناوی ئه‌وانه‌وه بكه‌ن، له كاتێكدا تا له ژیاندا بوونه وه‌ك پێویست ڕه‌نگه ڕێزیان نه‌گرتبن و هاوكاریان نه‌كردبن؟ ئایا ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنی كه‌سێكی ئاینداری و خه‌ڵك ستایشت بكات، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ناوێكی ئاینی له منداڵه‌كه‌ت بنێی؟ ئایا ئاین ڕێگره له‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت به‌ناوێكی خۆماڵی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی خۆت ناو بنێیت؟ ئایا كاتێك ناوێكی ناسكی پڕ سۆز و جوانیی هونه‌ری كه سه‌رچاوه له ژینگه و كولتوور و زمان و ئه‌ده‌بیاتی نه‌ته‌وه‌كه‌ت ده‌گرێ له منداڵه‌كه‌ت ده‌نێی، مانای ئه‌وه‌یه ڕێزت له باوباپیرانت نه‌گرتووه و سه‌رپێچی فه‌رمانێكی خواییت كردووه و بێ ئاین بوویت؟ ئایا ئه‌وه ناوه مرۆڤ دروست ده‌كات، یان مرۆڤه ناو دروست ده‌كات و به‌ها و سه‌نگ و قورسایی بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه؟
به‌مانایه‌كی تر، ئایا په‌روه‌رده چ ڕۆڵێك ده‌بینێ له‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت ببێت به خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی ڕه‌وشتبه‌رز و هوشیار و پابه‌ند به ئاین و نه‌ته‌وه و نیشتمان؟ كاتێك ناوێكی شه‌ڕانی، یان نامۆ، یان غه‌یره نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له منداڵه‌كه‌ت ده‌نێی، گوناهی ئه‌و منداڵه چییه سبه‌ی ڕۆژ له‌ناو هاوڕێكانی شه‌رم له ناوی خۆی بكاته‌وه؟
ئه‌مانه و زۆری تریش ئه‌و پرسیارانه‌ن كه پێویسته دایباب به‌ر له ناونانی منداڵه‌كانیان له خۆیانی بكه‌ن. دواجار له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه، ناوێك هه‌ڵبژێریت مانایه‌كی به‌هادار و ناوه‌ڕۆكێكی سه‌نگینی هه‌بێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جوانی ژیان و ژینگه و كولتوور و ژیاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیت بێت. *****
منداڵ و پژانی زمان گه‌شه‌كردنی مرۆڤ پرۆسه‌یه‌كی گشتگیره و قۆناغ دوای قۆناغ باڵا ده‌كات، هه‌ر له گه‌شه‌كردنی مێشكه‌وه بگره تا گه‌شه‌ی جه‌سته‌یی و پژانی زمان و گه‌شه‌ی سۆز و فیكر و به كۆمه‌ڵایه‌تیبوون. به قسه‌ی شاره‌زایانی بواری ده‌روونناسی، مێشك به سروشتی خۆی له قۆناغی به‌رله له‌دایكبوون ده‌ست به گه‌شه‌كردن ده‌كات و له ته‌مه‌نی سێ ساڵان ئه‌و گه‌شه‌كردنه به هۆی پته‌وبوونی خانه‌كانی، خێراتر ده‌بێت، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی تری پرۆسه‌كه ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ستن به ژینگه‌ی دوای له دایكبوون و ئه‌و زه‌وینه‌سازییانه‌ی بۆی ده‌ڕه‌خسێن، تا خێراتر و باشتر گه‌شه بكات. واته له‌و قۆناغه به‌دواوه به��پرسیارێتیی یه‌كه‌می دروست ڕێچكه‌گرتنی ئه‌و پرۆسه‌یه، هه‌ر له گه‌شه‌كردنی زمانه‌وه بگره تا ده‌گاته لایه‌نه‌كانی تری گه‌شه‌كردن، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خێزان و ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
بۆ نموونه، گه‌شه‌ی زمان و قسه‌كردن له‌لای منداڵ له مانگه‌كانی سه‌ره‌تای دوای له‌دایكبوونی ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌مه‌ش له ڕێی بیستنی قسه و گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامانی خێزان، ئه‌گه‌رچی منداڵ پیت و وشه و چۆنیه‌تیی ده‌ربڕینیان نازانێ و ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌یش كه زمانی گۆ ده‌كات، زۆرجار ده‌ربڕینی هه‌ندێ پیتی له‌لا قورس ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و قۆناغه سه‌ره‌تایه‌كی گرنگه بۆ دروست پژانی زمانی منداڵ. له‌به‌رئه‌وه ئه‌ركی خێزانه به زمانێكی پاراو و بێ گرێ و گۆڵ، گوێچكه‌ی منداڵ له‌سه‌ر ڕیتمی وشه و ده‌ربڕین و زمانی له‌سه‌ر گۆكردنی دروستی ئه‌م وشانه ڕابێنێ.
منداڵ چی ده‌بیستێ، ئه‌وی له یاده‌وه‌ریدا جێگیر ده‌بێت و دواتر هه‌مان شت و به هه‌مان ڕیتم و ده‌ربڕین دووباره ده‌كاته‌وه. كه‌واته له بری ئه‌وه‌ی منداڵ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه ده‌ربڕینێكی نامۆ كه له‌ناو خێزانه‌كانماندا باون، ڕا بێنین، یان به هه‌ڵه هه‌ندێ پیت كه به هه‌ڵه له‌سه‌ر ده‌ربڕینیان ڕاهاتووین له مامه‌ڵه و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانماندا دووباره بكه‌ینه‌وه، باشتره ناوی كه‌س و شته‌كانی ده‌وروبه‌ری وه‌ك خۆیان و پیته‌كانی به دروستی بۆ ده‌ربڕین، بۆ ئه‌وه‌ی زمانی به دروستی بپژێ و گۆ بكات.
هه‌ر بۆ نموونه، كێشه‌یه‌كی گه‌وره له ناو خێزانی كوردیدا ده‌ربڕینی پیته‌كانی (ع) و (ح)ـه كه تا ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت زۆربه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، به زۆر له‌وانه‌یشه‌وه كه خوێنده‌وار و هه‌ڵگری بڕوانامه و ته‌نانه‌ت ڕۆشنبیریشن!
(٣)
منداڵ و په‌روه‌رده‌ی سێكسی
زۆرجار قسه له‌وه ده‌كرێ كه پێویسته منداڵ ئاشنای جیۆگرافیای جه‌سته‌ی خۆی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده و له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی جه‌سته‌یی خۆی ڕابێت و گۆڕانكارییه‌كانی به‌لاوه نامۆ نه‌بن، به‌ڵام له‌و ئاشنابوونه گرنگتر، جۆری په‌روه‌رده‌كردن و ڕاهێنانی منداڵه له‌و بواره‌دا. به‌داخه‌وه دایك و باوك به‌رده‌وام ترسیان له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی منداڵه‌كانیان هه‌یه كه پێوه‌ستن به كرداری سێكسی و ئه‌ندامانی زاوزێیان. ئه‌گه‌ر دیوێكی ئه‌و ترسه ئه‌رێنی بێت، به‌تایبه‌تی له ته‌مه‌نێكدا كه هێشتا منداڵ د‌رك به‌و شتانه ناكات، ئه‌وا دیوه‌كه‌ی تری نه‌رێنییه، كاتێ منداڵ له تافی هه‌رزه‌كاری و گۆڕانه فسیۆلۆجییه‌كان بۆ ڕۆشنبیری كۆڵان و هاوڕێ جێ بهێڵرێ، كه به‌هۆیه‌وه دوور نییه به شێوازی نادروست وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی وه‌ربگرێته‌وه، تا ئه‌وه‌ی به‌ره‌و لادانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر بكێشێ.
زاناكانی بواری په‌روه‌رده پێداگیری له‌وه ده‌كه‌ن كه له په‌روه‌رده‌كردنی سێكسیی منداڵدا، سه‌ره‌تا پێویسته دایباب و په‌روه‌رده‌كاران دوو چه‌مكی گرنگ له یه‌كتر جیا بكه‌نه‌وه، ئه‌وانیش بریتین له (ڕاگه‌یاندنی سێكسی و په‌روه‌رده‌ی سێكسی)، كه یه‌كه‌میان پێدانی بڕه زانیارییه‌كه له‌باره‌ی بابه‌تی سێكس، له به‌رانبه‌ردا دووه‌میان هه‌مه‌لایه‌ن و فره‌ڕه‌هه‌ندتر و زانستی و ته‌ندروستتره. شاره‌زایان پێیان وایه له‌سه‌ر دایباب پێویسته ئه‌و بابه‌ته له ساته‌وه‌ختی گونجاوی خۆی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان بورووژێنن، به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تاكانی هه‌ستكردن به ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی ئه‌و گۆڕانكارییه فسیۆلۆجییانه.
پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه پێویسته دایباب له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵی له‌گه‌ڵ كچ و له ته‌مه‌نی 10 ساڵی له‌گه‌ڵ كوڕ، باس له‌و گۆڕانكارییه چاوه‌ڕوانكراوانه بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئامۆژگاری و ڕێنوێنی دایباب و په‌روه‌رده‌كاران ده‌كه‌ن، كه له سه‌رخستنی ته‌ندروستی ئه‌و پرۆسه په‌روه‌رده‌ییه‌دا پێویستیان به له‌به‌رچاوگرتنی چوار لایه‌نی گرنگ هه‌یه، كه ئه‌وانیش بریتین له (ڕه‌چاوكردنی ته‌مه‌ن و كات و پێویستی منداڵه‌كه و دوانه‌خستنی، گه‌یاندنی زانیاریی ته‌واو له‌باره‌ی گۆڕانكاری و ڕه‌نگدانه‌وه‌كانی، به‌رده‌وامبوون له پێدانی زانیاریی نوێ و هوشیاركردنه‌وه قۆناغ دوای قۆناغ تا ده‌گاته ساته‌وه‌ختی هاوسه‌رگیری، ڕه‌خساندنی كه‌شێكی هێمنی پڕ گفتوگۆی دوو لایه‌نه كه خۆشه‌ویستی و خه‌مخۆری و دڵسۆزی به‌سه‌ردا زاڵ بێت).
بۆ نموونه چونكه ئه‌و گۆڕانه فسیۆلۆجییه‌ی له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا به‌سه‌ر كچدا دێت، جۆرێك له ترس و ته‌ریقبوونه‌وه‌ی لا دروست ده‌كات، ئه‌ركی دایكه بۆ كچه‌كه‌ی لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كانی سووڕی مانگانه روون بكاته‌وه، چۆن و بۆچی ڕوو ده‌دات، نیشانه‌كانی چین، چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، چۆن خاوێنی و ته‌ندروستیی خۆی بپارێزێ؟ ئه‌مه و به‌بێ ئه‌وه‌ی سڵ له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی كچه‌كه‌ی بكاته‌وه.
به داخه‌وه ئه‌و گۆڕانه فسیۆلۆجییه كه كرده و دیارییه‌كی خوداییه، زۆر ناهوشیارانه لای كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه خوێندنه‌وه و پێناسی خراپی بۆ كراوه و ده‌كرێ، كه هه‌ر ئه‌و پێناسه خراپه خۆی په‌روه‌رده‌یه‌كی خراپ به‌رهه‌م دێنێ. بۆ نموونه له‌م قۆناغه‌دا به كوڕ ده‌ڵێن (شه‌یتانی بووه)، له كاتێكدا ئه‌وه سروشت و پێكهاتی جه‌سته‌یی كوڕه ئاماده‌باشی بۆ ئه‌م گۆڕانكارییه تێدایه و دوور و نزیك پێوه‌ندی به شه‌یتانه‌وه نییه.
بۆیه ئه‌وه به‌رپرسیارێتی هه‌ر باوكێكه كوڕه‌كه‌ی ئاگادار بكاته‌وه و له‌وه حاڵی بكات كه ئه‌و گۆڕانكارییه شتێكی سروشتییه و نیشانه‌ی پێگه‌یشتنیه‌تی. بێ شه‌رم و دوودڵی به كوڕه‌كه‌ی بڵێ ئه‌و شله‌یه‌ی له خه‌ودا له ئه‌ندامی زاوزێت ده‌ری ده‌ده‌ی، دیارده‌یه‌كی سروشتییه و ئاماژه‌یه بۆ پێگه‌یشتنی پیاوه‌تیت و ده‌بێ ئاماده‌یی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی كوڕه‌كه‌ی هه‌بێت و هه‌وڵی بێده‌نگكردن و خۆلێدزینه‌وه‌ی نه‌دات. چونكه چاره‌گی ئه‌وه‌ی كه كچ و كوڕ له‌و بواره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست له دایك و باوكیان فێری ده‌بن، زۆر باشتره له‌و سه‌دا په‌نجایه‌ی له كۆڵان و هاوه‌ڵانیان به دیوێكی ناته‌ندروست و خراپ وه‌ری ده‌گرن، كه هه‌م ڕۆشنبیری و هوشیارییان كوێر ده‌كات، هه‌میش دوور نییه تووشی به‌لاڕێدا بردنیان بكات.
*****
منداڵ و هاوڕێیه‌تی
یه‌كێك له‌و بوارانه‌ی په‌روه‌رده و ده‌روونناسیی منداڵ بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن و ڕۆڵێكی مه‌زنی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی منداڵ هه‌یه، پرسی هاوڕێیه‌تییه. به‌و پێیه‌ی هاوڕێگرتن به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی و نه‌رێنی له‌سه‌ر جۆری گوفتار و ڕه‌فتاری منداڵ ده‌بێت، له‌م ڕووه‌وه پسپۆڕانی په‌روه‌رده و شاره‌زایانی ده‌روونی د��وپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێویست ده‌كات دایباب وه‌ك ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی په‌روه‌رده‌یی خۆیان، ئاگاداری ئه‌م لایه‌نه بن و چاو‌دێر بن به‌سه‌ر منداڵه‌كانیانه‌وه و ئه‌و منداڵانه‌ی هاوڕێیه‌تیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش نه‌ك به مانای سانسۆركردن و گۆشه‌گیركردن و بێبه‌شكردنی جگه‌رگۆشه‌كانیان له هاوڕێیه‌تی ئه‌وانی تر، به‌ڵكو پێویسته هاوكاریان بن و ڕێنوێنییان بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوڕێ، به جۆرێك منداڵانێك بن په‌روه‌رده دروست بن و نه‌بنه هۆی تێكدانی ڕه‌فتاریان و به‌لاڕێدا بردنیان. چونكه زۆرجار خێزان منداڵ به‌شێوه‌یه‌كی دروست په‌روه‌رده ده‌كات، به‌ڵام ڕه‌نگه له ڕێی هاوه‌ڵ و هاوڕێكانیه‌وه له لایه‌نی گوفتار و ڕه‌فتاره‌وه تووشی به‌دڕه‌فتاری و به‌لاڕێدان بێت، به‌تایبه‌تی له پرسی چوونه ژێرباری هه‌ندێ ڕه‌فتاری نه‌خوازراوی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌مه جگه له ڕاهاتن به زمانی پیس و جنێو و قسه‌ی ناشیرین و دابڕان و خۆدزینه‌وه له خوێندن.
*****
منداڵ و زمانپیسی
یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی زۆر له خێزانه‌كانمان به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌و منداڵانه‌ن كه هه‌میشه وشه‌ی ناشیرین و جنێو له ئاست به‌رانبه‌ره‌كانیان به‌كار دێنن، تا ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ئه‌ندامانی خێزان و خزم و كه‌سوكار و دۆسته‌كانیشمان. له‌ناو هه‌ندێ خێزان و به‌تایبه‌تی لای باوك، زۆرجار ئه‌و ڕه‌وشته ناپه‌سه‌نده‌ی منداڵ به شانازی وه‌رگیراوه و له‌بری سه‌ركۆنه‌كردنی، به پێكه‌نین و خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی لێ كراوه، بۆیه توێژینه‌وه په‌روه‌رده‌ییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و منداڵه‌ی په‌نا بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و زمانه ده‌بات، زیاتر ده‌ره‌نجامی په‌روه‌رده‌ی ناته‌ندروستی دایباب و لاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و شێوه زمان و ئاخاوتنه‌یه كه له‌ناو خێزاندا له‌سه‌ری ڕاهاتووه.
شاره‌زایانی بواری ده‌روونناسیی منداڵ دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌رله‌وه‌ی دایباب له‌و بواره‌دا سه‌ركۆنه‌ی منداڵه‌كانیان بكه‌ن، پێویسته له خۆیانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن و زمانی خۆیان به جوانی و پاراوی و دوور له وشه‌ی نابه‌جێ و ناشیرین له پێوه‌ندی و مامه‌ڵه‌یان له نێوان خۆیان و منداڵه‌كانیان به‌كار بێنن.
كاتێك دایبابێكیش توانییان به كرده‌نی زمانی خۆیان دروست به‌كار بێنن، ئه‌وكات ده‌بێ منداڵه‌كانیان له‌سه‌ر هه‌مان زمانی ئاخاوتن ڕابێنن، كه ئه‌وه‌ش به چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌كرێ، له‌وانه (به‌و زمانه منداڵه‌كانت بدوێنه كه خۆت چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كه‌ی وه‌ك ڕێزگرتن به‌رانبه‌رت به‌كاری بێنن. ئامۆژگاریكردنیان له كاتی به‌كارهێنانی وشه‌یه‌كی نه‌شیاو و ڕاستكردنه‌وه‌ی وشه‌كه بۆیان و په‌روه‌رده‌كردنیان له‌سه‌ر شێواز و شوێنكاتی به‌كارهێنانی هه‌ر وشه‌یه‌ك. چاودێریی ژینگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خێزان و ماڵ و ئه‌و هاوڕێیانه‌ی منداڵ بكه كه چ زمانێكی تێدا به‌كار ده‌برێ، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت له وه‌ها ڕه‌فتارێكدا بپارێزی. ده‌ستخۆشی له منداڵه‌كه‌ت بكه كه جوان ده‌دوێ و له‌سه‌ر زمانپاكی هانی بده و خه‌ڵاتی بكه. فێری یاسا و ڕێسا و شێوازه‌كانی گفتوگۆ و ئاخاوتن و گوێگرتن له به‌رانبه‌ره‌كه‌ی بكه. له ڕێی خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك و جارجار فه‌رهه‌نگۆكی منداڵان، به وشه‌ی جوان و شیاو و نوێ ئاشنای بكه….).
سەرچاوە:سایتی ووشە
نووسراوه له‌لایه‌ن Parwarday Maxmur
0 notes
Text
Facebook Post: 2022-05-29T20:05:38
بێجگە لە ئازادیی، بڕواناکەم هیچ شتێک هێندەی ئەوە ئاسوودەییبەخش بێت، کە باوکێکی سەرکەوتوو بیت؛ سەرکەوتوو لە باوکایەتی😢
View On WordPress
0 notes
Text
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: نە تەنیا خەڵاتی ساخارۆف بەڵکوو خەڵاتی نۆبێلی ئاشتیش هەر مافی کورد بوو.
یەکێتیی ئورووپا، ڕۆژی ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی”١٩ی ئۆکتۆبری٢٠٢٣ی زایینی” خەڵاتی ساخارۆفی پێشکەش بە ژینا ئەمینی، هێما و سونبولی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” کرد. پێشکەشکردنی خەڵاتی مافی مرۆیی ساخارۆڤ بە شەهید ژینا ئەمینی، دەرخەری ڕەوایی و مافخوازیی شۆڕش و جووڵانەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردە. بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ویڕای پیرۆزبایی لە بنەماڵەی شەهید ژینا و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی…
View On WordPress
0 notes