#تێكه‌ڵاو
Explore tagged Tumblr posts
xwendga · 6 years ago
Text
له‌ هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی رووت له‌ كچێكی قۆناغی یه‌كه‌م ده‌كرێ له‌لایه‌ن هاوپۆلێكییه‌وه‌
كچێك له‌ هه‌ولێر ده‌كه‌وێته‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی و وێنه‌ی ڕووتی له‌لایه‌ن كوڕێك كه‌ به‌ناوی خۆشه‌ویستییه‌وه‌ له‌ڕێی تۆڕیی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه‌ ناسیویه‌تی، به‌ڵام فه‌یسبووكه‌كه‌ی ساخته‌ بووه‌ و به‌ ناوی خوازراو بووه‌، دوای ئه‌وه‌ی ده‌بن به‌خۆشه‌ویست و ئه‌و كچه‌ چه‌ندان وێنه‌ و گرته‌ی ڤیدۆیی ڕووتی بۆ ده‌نێرێت، كوڕه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌كات، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی توندوتیژیی دژی دژنان چوونه‌ ناو كێشه‌كه‌ و چاره‌سه‌ریان كرد.
كچێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ كه‌ قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆیه‌، له‌ ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ كوڕێك دروست ده‌كات كه‌ نازانێت ناوی ڕاستی چییه‌ و كێیه‌ و له‌ كوێیه‌، دوای ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وامبوون له‌ قسه‌كردن له‌ڕێی چاته‌وه‌، ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ده‌گۆڕنه‌وه‌ و پێوه‌ندییان زیاتر ده‌بێت، كار ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ وێنه‌ و ڤیدیۆی رووتی خۆی بۆ ده‌نێرێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و وێنه‌ و گرتانه‌ ده‌بنه‌ مۆته‌كه‌ و ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ ئه‌و كچه‌ ده‌خه‌نه‌ ناو دۆخێكی وێنا نه‌كراو.
ڕێباز زێوه‌ر نه‌قیبی مافپه‌روه‌ر و گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنانی هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتی كه‌یسی ئه‌و كچه‌ ١٩ ساڵه‌ی كردووه‌ و به‌ چاره‌سه‌ری گه‌یاندووه‌. ئه‌و بۆ "وشه‌" باسی كێشه‌ی ئه‌و كچه‌ و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی كرد و گوتی، ڕۆژانه‌ حاڵه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردنمان بۆ دێت له‌ڕێی ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه‌ و له‌ بنبڕكردن نایه‌ن، چونكه‌ پێویسته‌ كچان خۆیان زیاتر ئاگادار بن .
رێباز زێوه‌ر ئاماژه‌ی به‌ ساتی یه‌كه‌می بینینی ئه‌و كچه‌ قوتابییه‌ كرد كه‌ له‌گه‌ڵ دایكی سه‌ردانی كردوون و به‌گوته‌ی ئه‌و، به‌شێوه‌یه‌ك ڕووخابوو له‌ كۆتای ژیانی ده‌چوو، بۆیه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌بوو ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كرایه‌. زێوه‌ر ناوه‌ڕۆكی كێشه‌كه‌ی خسته‌ ڕوو به‌وه‌ی "كچه‌كه‌ له‌ڕێی فه‌یسبووكه‌وه‌ ئه‌و كوڕه‌ی ناسیوه‌، به‌ڵام هه‌موو زانیارییه‌كانی كه‌ له‌لای بوو له‌باره‌ی كوڕه‌كه‌ هه‌ڵه‌ بوو، چونكه‌ ئه‌و كوڕه‌ هیچ زانیارییه‌كی ڕاستی خۆی پێ نه‌گوتبوو، ته‌نانه‌ت به‌ ته‌له‌فۆنی بێ ناسنامه‌ (علوج) قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردبوو، فه‌یسبووكه‌كه‌یشی هه‌موو زانیاریی هه‌ڵه‌ و وێنه‌ی خۆیشی له‌سه‌ر نه‌بوو، بۆیه‌ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كوڕه‌ قورس بوو".
ئه‌و كچه‌ له‌لای دایكی ڕاستی كێشه‌كه‌ی باس نه‌كردووه‌ و ته‌نیا گوتوویه‌تی له‌لایه‌ن كوڕێكه‌وه‌ له‌ زانكۆ فه‌یسبووكم هاك كراوه‌ و وێنه‌كانم براوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌م لێ ده‌كات، بۆیه‌ به‌بێ ئاماده‌بوونی دایكی كێشه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌موو ڕاستییه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی ده‌دركێنێ.
نه‌قیب رێباز ده‌یگێڕێته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی گومانی كچه‌كه‌ له‌ كوڕێكی هاوپۆلی خۆی، توانراوه‌ بگه‌ن به‌و كوڕه‌ی كه‌ بووه‌ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیانی، دوای به‌دواداچوون توانرا شوێنی كاركردن و ناونیشانی ماڵ و هه‌موو زانیارییه‌ك له‌باره‌ی كوڕه‌كه‌ كۆ بكرێته‌وه‌، پاشان هه‌ر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌ ئاماده‌بوونی كچ و كوڕه‌كه‌ كێشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر كردووه‌.
ڕێباز زێوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، "ئه‌و كوڕه‌ سه‌ره‌تا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆی بێبه‌ری ده‌كرد له‌و كاره‌، به‌ڵام دواتر به‌ڵێننامه‌ی پێ پڕ كرایه‌وه‌ كه‌ هیچ كارێكی نه‌شیاو به‌رامبه‌ر ئه‌و كچه‌ نه‌كات و له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێكی پێچه‌وانه‌دا ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه‌، دوای به‌دواداچوون به‌ماوه‌یه‌كی زۆر بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و كوڕه‌ خۆی بوو، بۆیه‌ هیچ كرده‌وه‌یه‌كی نه‌شیاو به‌رانبه‌ر كچه‌كه‌ نه‌كرا و تا ئێسته‌یش له‌ژێر چاودێریدان بۆ پاراستنی ژیانی ئه‌و كچه‌".
ئێسته‌ كچه‌كه‌ له‌ زانكۆ درێژه‌ به‌ ساڵی دووه‌می خوێندنی ده‌دات و هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیانی نه‌ماوه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆل و كۆلیژه‌ی لێ بووبوو به‌ ئه‌ژدیها و ساڵێكی پڕ له‌ مه‌ینه‌تی و دڵه‌ڕاوكێی تێدا به‌ڕێ كرد.
ڕێباز زێوه‌ر نه‌قیبی مافپه‌روه‌ر به‌ باشی ده‌زانێت كچان وردتر بن له‌ چۆنیه‌تیی پێوه‌ندییه‌كانیان و بزانن تا چ خاڵێك ڕێ پێدراون بچنه‌ پێشه‌وه‌ له‌ كوڕ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كۆتادا ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ نه‌بنه‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری زۆر ئه‌سته‌م و هه‌ندێك جار به‌ تێكچوون و تێچوونی زۆر شت كۆتای دێت.
"به‌تایبه‌ت ئه‌و ژنانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی ناكه‌ن، پێویسته‌ له‌وه‌ ئاگادار بن كه‌ له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌دا هه‌موو كێشه‌یه‌كیان به‌ چاره‌سه‌ر ده‌گات ته‌نانه‌ت بێئه‌وه‌ی خێزانه‌كانیان ئاگادار بكرێنه‌وه‌ له‌ جۆری كێشه‌كه‌، چونكه‌ ئێمه‌ له‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌دا مه‌به‌ستمان پاراستنی شكۆ و كه‌سایه‌تیی كچ و ژنه‌". زێوه‌ر وای گوت.
وشه‌/ هه‌ولێر- ئیڤان عه‌بدوڕه‌حمان
وشە - تایبه‌ت
Tumblr media
0 notes
xwendga · 7 years ago
Text
دواین زانیاری دەربارەی شێوازی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی دوانزە
دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار هه‌رچه‌نده‌ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم رایگه‌یاند، بۆ ئه‌مساڵى خوێندن شێوازى تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى 12ى ئاماده‌یى گۆڕانكارى به‌سه‌ردادێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئه‌زموونه‌كان ده‌ڵێت "بڕیارى گۆڕانكارییه‌كه‌ بۆ ئه‌مساڵ كارى پێناكرێت و شێوازى تاقیكردنه‌وه‌كان گۆڕانكارى تیاناكرێت".
ساڵانى رابردوو سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانى پۆلى 12ى ئاماده‌یى به‌شێوه‌ى هه‌ڵبژاردن بوو، هاوكات هه‌فتانه‌ دوو تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درا، به‌ڵام دواى ناڕِه‌زاییه‌كان وه‌زاره‌تى په‌روره‌ده‌ بڕیاریدا گۆڕانكارى له‌ شێوازى تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كاندا بكات به‌شێوه‌یه‌ك هه‌فتانه‌ سێ تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت و به‌شێكیش له‌ وه‌ڵامى پرسیاره‌كان به‌ شیكردنه‌وه‌و نووسین بێت.
هاوكات له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ، پشتیوان سادق وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، لێژنەیەکی زۆر شارەزا لە وەزارەت هەیە بەناوی بۆردی ڕاوێژکاری ئەزموونەکان كه‌ لە پێنج کاسایەتی پێكدێت كه‌ دکتۆڕایان لە هەڵسەنگاندن و ئەزموونەکان هەیە و مامۆستان لە زانکۆکانی کوردستان و چەند کەسیتریش ئەندامن لە بۆردەکە، بۆیه‌ پاش راوەرگرتنی پەروەردەی پارێزگاکان و لەهیچ وڵاتێکیش بەمشێوەیە نەبووە، بۆیه‌ پاش لێکدانەوەی هەموو لایەنی زانستی و دەروونی و کارگێڕی ئینجا ئەو بڕیارە دراوە، به‌ڵام جارێكى تر گۆڕانكارى له‌ بڕیاره‌كه‌دا كراوه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ كه‌ریم له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئه‌زموونه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "راسته‌ له‌سه‌ره‌تادا فكره‌كه‌ به‌وشێوه‌یه‌ بوو كه‌ به‌شێك له‌ پرسیاره‌كان شیكردنه‌وه‌و نووسین بێت، به‌ڵام دواتر وه‌زاره‌ت بڕیاریدا بۆ ئه‌مساڵیش 100% پرسیاره‌كان به‌ هه‌ڵبژاردن بێت".
له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌، عه‌تا محه‌مه‌د جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "شێوازى تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى 12ى ئاماده‌یى قسه‌ى زۆرى له‌سه‌ره‌و لایه‌نى باش و خراپى هه‌یه‌".
ده‌شڵێت "راسته‌ شێوازه‌كه‌ وێنه‌و شیكردنه‌وه‌و داڕشتى تیانییه‌و خوێندكار هاندات فێرى شێوازى نووسین بێت، به‌ڵام عه‌داله‌تیشى تێدایه‌و رێگه‌نادات ده‌ستكارى نمره‌ى خوێندكاران بكرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێناچێت بۆ چه‌ند ساڵى تریش ئه‌و شێوازى تاقیكردنه‌وه‌یه‌، گۆڕانكارى تێدابكرێت.
بڕیاره‌ له‌ 27ى ئایارى 2018، له‌سه‌رانسه‌رى هه‌رێمی كوردستان تاقیكردنه‌وه‌ى وزارى پۆلى 12ى ئاماده‌یى ئه‌نجامبدرێت.
Tumblr media
0 notes
xwendga · 7 years ago
Text
بە فەرمی پەروەردە دەوامی مامۆستایان و خوێندكارانى زیادكرد
بە فەرمی پەروەردە دەوامی مامۆستایان و خوێندكارانى زیادكرد
خەڵك – بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دوكان ڕۆژانی دەوامی خوێندنگاكان زیاد دەكات و ڕایدەگەیەنێت، تا زۆرترین بەش لە پڕۆگرامی خوێندن بخوێنرێت. بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی دوكان لە نووسراوێكدا، كە ئەمڕۆ 8ی نیسان دەرچووە و وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لەبەر بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندكاران تا زۆرترین بەش لە پڕۆگرامی خوێندن بخوێنرێت لە ڕۆژی  شەممە تا ڕۆژی پێنج شەممە، شەش ڕۆژ دەوامی فەرمی دەبێت. ڕاشیگەیاندووە، سەرپەرشتیاری بۆ قوتابخانە وخوێندنگاكان دانراوە بۆ ئەوەی  بەداواداچوون بكەن، بەڕێوەبەر بەرپرسیاری پابەندنەبوونی دەوامە. ئەوەشخراوەتەڕوو، كاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلە ناكۆتاكان لە ڕۆژی دوو شەممە 14-4-2018 دەست پێدەكات بۆ رۆژی چوار شەممە 23-4-2018.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێستر ڕۆژانی شەممە لە ناوەندەكانی خوێندن كرابووە پشوو بەهۆی كەمی مووچەوە تا كارئاسانی بۆ مامۆستایان بكرێت، بەڵام لەئێستادا دوای شكاندنی بایكۆت، كە ماوەیەكی زۆر بەردەوام بوو بۆ قەرەبووكردنەوەی ڕۆژانی فەوتاوی دەوام پشووەكان و ڕۆژانی شەممەش دەوام دەكرێت.
Tumblr media
0 notes
xwendga · 7 years ago
Text
هەلی کارکردن بە مووچەی ٣٤٠٠٠٠ هەزار دینار لەگەڵ پاداشتی ڕۆژانە
Tumblr media
هەلی کارکردن  بە مووچەی ٣٤٠٠٠٠ هەزار دینار لەگەڵ پاداشتی ڕۆژانە 
سێوەکن به‌رواری دانان : 2018-03-06شوێنی کار : سلێمانی  کارگەی نانی سێوەکن پێوستی بە  فرۆشیار هەیە بە موچەی ٣٤٠٠٠٠دینار  بەم مەرجانە
کاری تری نەبیت 
دانیشتوی ناوشار بێت
بروانامەی زانکۆ یان پەیمانگایی هەبیت 
  مۆلەتی شۆفیر هەبیت  جۆری گشتی  بیت 
تەمەنی لە نیوان ٢٠ بۆ ٣٢ سالی بیت 
 کاتی دەوام  ٣ بۆ ٨ کاتژـیرە 
 بۆ زانیاری زیاتر  پەوەیوەندی بکەن بە   ٧٥٠٩٦٤٨٤٠٥
😍 ........................................................................................................................................................ بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاری زیاتر سه‌ردانی به‌شی هه‌لی كار بكه‌ یان سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی هه‌لی كار بكه‌ https://halykar.blogspot.com -------------------------------------------------------
0 notes
xwendga · 7 years ago
Text
زانكۆى گه‌رمیان..مه‌رج و ڕێنمایی خوێندنى پارالێڵ
زانكۆى گه‌رمیان.. خوێندنى پارالێڵبۆ زانیاری ده‌رباره‌ى خوێندنى پارالێڵ له‌ زانكۆمان كلیك له‌م لـیـنــكه‌ بكه‌.
Tumblr media
0 notes
xwendga · 7 years ago
Text
زانیاریەکی زۆر گرنگ بۆ ئەو خوێندکارانەی کۆدیان بۆ نەهاتۆتەوە
ماڵپەرو پەیجی زانکۆلاین لە سۆنگەی هەست کردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر خوێندکارانی کوردستان و پەرۆشیی بۆ خەمەکانیان کە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بڕیارێکی چاوەرواننەکراوداو بێ ئەوەی هیچ ئامادەکاریەک بکات زانکۆلاینی چالاککرد و قوتابیانی توشی گەورەترین سەرلێشێوان و دڵەراوکێکرد.. ماڵپەرەکەمان هەستا بەپەیوەندی کردن بە بەڕێوەبەری یەکێک لە تۆماری گشتیەکانی زانکۆکان و ئەم پرسیارانەمان لێکردو ئەویش بەم شێوە وەڵامی داینەوە:
زانکۆلاین: ئەوانەی کۆدیان بۆ نەهاتۆتەوە چی بکەن؟
وەڵ��م: تەنها ئەوانەی کە بە خولی یەکەم دەرچون دەتوانن داوای کۆد بکەن و کۆدیان بۆ بێتەوە. سەبارەت بەوانەش کۆدیانکۆدیان بۆ نەهاتۆتەوە ئەوا باشترە خوێندکاران ژمارە مۆبایلەکە خۆیان داخلی بکەن نەک ئەو ژمارەی کەزانکۆلاین خۆی ئۆتۆماتیکی دەیدات بە خوێندکار چوونکە لەوەیە کاتی خۆی ژمارە مۆبایلێکیان داخلکردبێ کە چالاک نەبێ ئێستا.بۆیە باشترە ژمارە مۆبایلەکە بەدەستی خۆیان داخلی بکەن نەک ئەوەی کە ماڵپەرەکە ئۆتۆماتیکی دەیانداتێ.
زانکۆلاین: ئەم بڕیارە لەناکاوەی چالاککردنی زانکۆلاین بۆ؟
وەڵام: ئێمەش توشی شۆک بووین بێ هیچ ئامادەکارییەک ئەو بڕیارەدراوەو ئێمەش لەگەڵ خەمی خوێندکارانین .
زانکۆلاین: چۆن خوێندکاران فۆرم پڕبکەنەوە لە کاتێکدا رێبەر لە وێبسایتی رێگای زانکۆ دانەنراوە؟
وەڵام: هەروەک وتم ئێمەش توشی شۆک بووین ئەو بڕیارە لەناکاوە دراو ساڵانی پێشوو ئێمە پێشوەخت لیژنەمان ئامادەکردبوو بۆ ئەوەی پێشوازی لە خوێندکاران بکەین و هاوکارییان بکەین لە پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین بەڵام ئەمساڵ لە رۆژی یەکشەمەوە ئەو کارە دەکەین.
زانکۆلاین: ئەو سەنتەرانەی فۆرمی زانکۆلاین پڕ دەکەنەوەوە بە پارە ئێوە هانی خوێندکار دەدەن بڕوات فۆرمی لێ پڕبکاتەوە؟
وەڵام : نەخێر بەهیچ شێوەیەک ئەو کارە نەکەن و ساڵی رابردوو چەند هەزار خوێندکارێکی بەهۆی هەڵە لە پڕکەنەوەی فۆرم لەو سەنتەرانەو هەڵەی شەخسی خوێندکار وەرنەگیران، بەڵام دەتوانن سەردانی ئێمە بکەن لە زانکۆکان و هاوکارییان دەکەین.
زانکۆلاین: داتای ئەنجامی وەرگرتن چؤن گەشتۆتە دەست سەنتەرە بازرگانیەکان؟
وەڵام: ئەوە لە د.پشتیوان سادق ی وەزیری پەروەردە بپرسن کە چۆن داتای وەزارەتی پەروەردە گەشتۆتە دەست سەنتەرە بازرگانیەکان
زانکۆلاین:
خوێندکارانی ساڵی رابردو کە لەهیچ شوێنێک ناویان نەهاتۆتەوەو ئەوانەش کە بەخولی دوەم دەرچون کەی فۆرمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە؟
وەڵام/نازانم
زانکۆلاین: پێشتر وەزارەتی خوێندنین باڵا بڕیاری دەرکردبوو کە دەرچوانی خولی یەکەم و دەرچوانی ساڵی رابدوو بەیەکەوە فۆرم پڕدەکەنەوە ئێستا وەزارەت بریارەکەی هەڵوەشاندۆتەوە یان چی؟
وەڵام/نازانم بەڵام راستە پێشتر وابوو.
Tumblr media
0 notes
xwendga · 8 years ago
Text
هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی له‌ یوتیوب تایبه‌تن به‌ خوێندن
كلیك له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی تایبه‌تن به‌ خوێندن: https://www.youtube.com/channel/UCG3TjNBmhXwzh0OvDh6NSag/channels
Tumblr media
0 notes
xwendga · 6 years ago
Text
600 پرسیارە گرینگە نوێ یەكەی مامۆستا سەردار رحمان نوسخەی ئۆرجیناڵ تەنها لە سەنتەری پۆلی12 دەست دەكەوێت
600 پرسیارە گرینگە نوێ یەكەی مامۆستا سەردار رحمان نوسخەی ئۆرجیناڵ تەنها لە سەنتەری پۆلی12 دەست دەكەوێت
600 پرسیاڕە ڕاقیەكەی كیمیا ئامادەیە بەیانی بفەرموو تەنها لە سەنتەری پۆلی12 بە دەستی بێنە ئەوەیە پرسیاری كیمیا بەمە دەوترێت مامۆستای ڕاستەقینەی كیمیا بزانێت چی گرینگە چ دێتەوە مامۆستا سەردار رحمان كیمیای تەنیوەتەوە بە لایڤ و ڤیدیۆكانی ساڵی ڕابردوو 500 پرسیاری دانابوو وەك ئەمە زیاتر لە 45 پرسیاری لە ئەسیلەی وزاری هەبوو ئەمساڵ بوو بە 600 و گەورەتر بۆ ئەوەی هەموو كیمیا كۆبكەینەوە . گەیاندنمان هەیە بە تاك و كۆ بۆ هەموو شار و شوێنێك . پەیوەندی بكە 07507335555
نووسراوه‌ له‌لایه‌ن Raw Raw
0 notes
xwendga · 6 years ago
Photo
Tumblr media
600 پرسیارە گرینگە نوێ یەكەی مامۆستا سەردار رحمان نوسخەی ئۆرجیناڵ تەنها لە سەنتەری پۆلی12 دەست دەكەوێت http://www.xwendga.com/2019/04/600-12.html
0 notes
xwendga · 6 years ago
Photo
Tumblr media
بەیانی دوای نیوەڕۆ 600 پرسیارە گرینگەکەی وانەی کیمیای مامۆستا سەردار رحمان دەگاتە فۆتۆکۆپی دایک لە سلێمانی http://www.xwendga.com/2019/04/600.html
0 notes
xwendga · 6 years ago
Text
بەیانی دوای نیوەڕۆ 600 پرسیارە گرینگەکەی وانەی کیمیای مامۆستا سەردار رحمان دەگاتە فۆتۆکۆپی دایک لە سلێمانی
بەیانی دوای نیوەڕۆ 600 پرسیارە گرینگەکەی وانەی کیمیای مامۆستا سەردار رحمان دەگاتە فۆتۆکۆپی دایک لە سلێمانی
سەرجەم قوتابیانی پارێزگای سلێمانی و دەورووبەری ئاگادار دەکەینەوە بەیانی 600 پرسیارە گرینگەکەی وانەی کیمیا بە نوسخەی ئۆرجیناڵ لە چاپخانەی دایک(فۆتۆکۆپی) لە بەر دەرکی سەرا دەست دەکەوێت دەتوانن سەردانیان بکەن سوودی لێ ببینن
بۆ پەیوەندی 07702265050
  نووسراوه‌ له‌لایه‌ن Raw Raw
0 notes
xwendga · 6 years ago
Photo
Tumblr media
تیکتی بەشداری کردنی قوتابیان بۆ شەوانی تاقیکردنەوەی وزاری ئێستا ئامادەیە بفەرموو بە دەستی بھێنە http://www.xwendga.com/2019/04/blog-post_23.html
0 notes
xwendga · 6 years ago
Text
تیکتی بەشداری کردنی قوتابیان بۆ شەوانی تاقیکردنەوەی وزاری ئێستا ئامادەیە بفەرموو بە دەستی بھێنە
تیکتی بەشداری کردنی قوتابیان بۆ شەوانی تاقیکردنەوەی وزاری ئێستا ئامادەیە بفەرموو بە دەستی بھێنە
ئەمساڵ لە ھۆڵێکی گەورەتر و جوانتر لە ساڵی ڕابردوو گەورەترین فیستیڤاڵی ڵایڤەکان ئەنجام دەدەین بە تەکنیکی پێشکەوتووتر لەگەڵ مامۆستایانی سەنتەری پۆلی12 بۆ شەوانی تاقیکردنەوەی وزاری پێداچوونەوە(مراجعە)ی تەواوی بابەتەکان دەکەینەوە ساڵی ڕابردوو شوێنمان بچووک بوو کەمتر مێونداری قوتابیمان دەکرد ئەمساڵ گەورەترمان کردووە لە ئێستاوە شوێنی دانیشتن(کورسی)بۆ قوتابی حجز دەکەین بۆ ئەم مەبەستە کردومانە بە تیکت-بلیت-بۆ ئەوەی قوتابی بزانێت لە کوێ دادەنیشێت شوێنی دیاریکراو بێت شەوانی ڕەمەزان لە دوای بەربانگەوە قوتابیان کەمێک بێ تاقەت دەبن بە ھۆی بەڕۆژووبوون یان چوونە دەرەوەیان بە ھۆی نزیک بوونەوە لە جەژن ئێمە ناھێڵین کات بە فیرۆ بدەن لە یەک ھۆڵی گەورە کۆیان دەکەینەوە
لایڤەکە چۆنە
*لە شەوانی تاقیکردنەوەیە واتا بە ڕۆژ قوتابی بۆ خۆی دەخوێنێت بۆ شەوەکەی دەبێتە مێوانی ئێمە
*کاتژمێر 8:00 ی شەو کە ڕەمەزانە دەست پێدەکات تا درەنگانی شەو نزیکەی کاتژمێر 1:00
*پێداویستی پەرە و دەفتەری تێنووس بە دیاری ئەدرێتە قوتابی لەگەڵ دوو ڕێستی گەورەی پڕ لە خواردن و خواردنەوە میوە و ھەموو شتێکی ئامادەکراو
*قوتابی بە ڕۆژ دەخوێنێت بۆ شەوەکەی مێوانی ئێمە دەبێت گەورەترین سوودی زانستی بۆ دەستەبەر دەکەین
بۆ دەست کەوتنی تیکێتی لایڤەکە کە دەتەوێت مێوان بیت سەردانی سەنتەری پۆلی12 بکە کورسیەک بە دەست بھێنە
پەیوەندی بکە
07507556666_07507335555
ناونیشان-ھەولێر شەقامی 40 مەتری ناوەڕاستی ترافیک لایتی باداوا نزیک لەنگە باڵەخانەی کارەبا
نووسراوه‌ له‌لایه‌ن Raw Raw
0 notes
xwendga · 6 years ago
Photo
Tumblr media
بەهۆی داخڵ نەبوونی قوتابیەك بۆ تاقیكردنەوەی وزاری قوتابیەك سەیارەی مدیر مەكتەبەكەی سووتاند http://www.xwendga.com/2019/04/blog-post_22.html
0 notes
xwendga · 6 years ago
Text
بەهۆی داخڵ نەبوونی قوتابیەك بۆ تاقیكردنەوەی وزاری قوتابیەك سەیارەی مدیر مەكتەبەكەی سووتاند
بەهۆی داخڵ نەبوونی قوتابیەك بۆ تاقیكردنەوەی وزاری قوتابیەك سەیارەی مدیر مەكتەبەكەی سووتاند
#بەداخەوە زۆرێک لەوقوتابیانەی ئاستیان لاوازەو دەرناچن، کاردانەوەی نەرێنیان بەرانبەر مامۆستادەبێت
ئۆتۆمبیلی بەرێوبەری قوتابخانەیەک لە پارێزگای کەرکوک لەلایەن خوێندکارێکەوە سوتێنرا. دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی ئەو خوێندکارانەی کە داغڵی تاقیکردنەوە وەزارییەکان دەبن لە کەرکوک، لە یەکێک لە قوتابخانە عەرەبیەکان ئۆتۆمبیلی بەرێوبەری قوتابخانەی موڕاد، لەلایەن خوێنکارێک کە داغڵنەکراوە سوتێنراوە. پۆلیسی کەرکوک ڕووداوەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و رایگەیاند دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچونەکان دەرکەوتووەکە قوتابیێکی ئەو خوێندنگایە هەستاوە بە سوتانی ئۆتۆمبیلی ئەو مامۆستایە، دوای ئەوەی کە داغڵی تاقیکردنەوە وەزارییەکان نەبووە. هەر لەوبارەیەوە ڕاکان سەعید جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت رایگەیاندوە، پێویستە بە زووترین کات لێکۆڵینەوە و ڕێوشوێنی یاسای لە ڕووداوەکە بگیرێتەبەر. بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک ئاماژەی بەوەکردووە، دەبێت ئەم ڕووداوە لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکرێت و نەبێتە ترس بۆ مامۆستایانی شارەکە. ساڵانە دوای ڕاگەیاندنی داغڵبوونی خوێندکاران بۆ تاقیکردنەوە وەزارییەکان لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان کێشە لە نێوان مامۆستایان و خوێندکاران دروستدەبێت.
نووسراوه‌ له‌لایه‌ن Raw Raw
0 notes
xwendga · 6 years ago
Photo
Tumblr media
سەرۆکی زانکۆی سۆران “د. موسڵح” لەبارەی راپۆرتێکی کەناڵی ئێن ئاڕتی روونکردنەوەیەك دەدات: http://www.xwendga.com/2019/04/blog-post_84.html
0 notes