Don't wanna be here? Send us removal request.
Text
جمهوری کوردستان اقتدار ملی وسیاسی ملت کورد
۲بهمن٧٤مین سالروز تاسیس جمهوری کوردستان را بر تمامی ملت بزرگ کورد وهمه آزادیخواهان جهان تبریک عرض می نماییم.
روان پاک پیشوا قاضی محمد اولین رئیس جمهور تاریخ کورد و کوردستان بزرگ، و تمامی شهدا شاد ویاد ونامشان گرامی وراهشان سرمشق زندگی ومبارزاتمان است.
اهداف استراتژیک جنبش جمهوریخواهان، تاسیس دوباره همان جمهوری کوردستان در شکل ممکن وبنا بر ظرفیت های ملت کورد است.
ما کوردها با هیچ ملتی سر دشمنی نداریم، بلکه این رژیم های حاکم بر کوردستان هستند که حق قائم به ذات، حاکمیت سیاسی و ملی ملت کورد را انکار می کنند.
مسأله ملی کورد یک مسأله کاملا سیاسی و حقوقیست، مسأله کورد راه حل نظامی نداشته و ندارد،کورد جنگ طلب نیست، بلکه این رژیم های حاکم بر کوردستان اند که با توسل به خشونت، افراطیگری، سرکوب،ترور، کشتار و غارت جنگ را بر کوردها تحمیل کردهاند.کوردها برای دفاع از هویت ملی، فرهنگ،کرامت ودفاع از ارزش های اخلاقی،اجتماعی وانسانی خودشان سلاح به دست گرفته وحق دفاع مشروع دارند.
کوردها از همان ابتدا خواهان صلح،دیالوگ بوده و هستند.
✍آزاد محمدزاده
Www.komarixwaz.com
@rojaneywelat
#coronavirus iran update#iran bitumen company#iran news#iran bitumen 60 70 price#smriti irani#farsi male#farsi#farsi amare#farside#سیاستدان#سیاست#زندگیم#زندگی کن#زندگی شاد#زندگی زیبا#زندگی سالم#صلح#مذاکره
0 notes
Text
🔴جهت ارتباط با جنبش جمهوریخواهان شرق کردستان
🔴بۆ پەیوەندی بە بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان
🔹 صفحه رسمی جنبش جمهوریخواهان کردستان ایران در اینستاگرام
🔻تاکە پەیجی فەرمی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر تۆری ئینستاگرام
👇👇
🆔https://www.instagram.com/komarixwazani_rojhelat/
🔹 صفحه رسمی جنبش جمهوریخواهان کردستان ایران در فیسبوک.
🔻تاکە پەیجی فەرمی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک
👇👇
🆔https://www.facebook.com/KOMARtv/
🔹ژوورێک بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و بیرە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە خزمەتی دۆزی نەتەوەیی دان
👇👇👇
✅https://t.me/joinchat/FSI6WA4OXETrj4A1dxYVZA
💻سایت رسمی جنبش جمهوریخواهان شرق کردستان با دو زبان فارسی و کوردی
👇👇
Www.komarixwaz.com
📨ایمیل اتاق خبر سایت بخش فارسی
📨ئیمەیلی ناوەندی هەواڵی ماڵپەڕی کۆماریخواز /کوردی
👇👇👇
📧بۆ پەیوەندی بە شوورای هاو��اهەنگی و کۆمیسیۆنی رێکخستنی بزووتنەوەی کۆماریخوازان
📧جهت ارتباط با شورای هماهنگی و کمیسیون تشکیلات جنبش جمهوریخواهان
👇👇👇
📞☎️📲009647510514621
@rojaneywelat
#telegram#delnaaz irani#iranian#smriti irani#iran iraq war#sanaya irani#syrian kurds#kurdt#kurdisch#alan kurdi#kurd#kurda smahlt
0 notes
Text
بەشداری شاندێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ٥٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
رۆژی هەینی رێکەوتی 25ی رێبەندانی 2719ی کوردی بەرامبەر بە 14ی فێوریەی 2020ی زایینی، شاندێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپەرشتی بەرێز ئازاد محەممەدزادە وتەبێژی شوورای هاوئاهەنگی بزووتنەوە، و بەرێز محەممەد کەبیری راد ئەندامی شوورای هاوئاهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان،و کاک پێشەوا چالاکوان، بەمەبەستی پیرۆزبایی لە یادی 50 ساڵەی دامەزرانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەسەر بانگهێشت و دەعوەتی فەرمی کۆمەڵە، سەردانی بارەگای ناوەندی ئەم حیزبەیان لە زەرگوێزی سڵێمانی کرد و لە بۆنەی یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەدا بەشدار بوون.
شایانی باسە کە شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازان سەراری بەشداریان لە مراسیمەکەدا و دیدار دەگەل شاندی حیزبەکانی میوان، بەم بۆنەوە پەیامی پیرۆزبایی بزووتنەوەیان کە بۆ ٥٠هەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵە ئامادەکردبوو، ئاراستەی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کرد، لە ناوەرۆکی پەیامی بزووتنەوەدا ئاماژە بە رۆڵی کاریگەری کۆمەڵە و جێگە و پێگەی لە مێژووی خەباتی گشت رەهەندی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە 50 ساڵی رابردوودا دا کراوە
دەقی پەیامەمی پیرۆزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازان لە خوارەوە بەم شێوە هاتووە.
بەرێزان،ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
لەگەل ئاراستەکردنی سلاۆ و رێزمان
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بەبۆنەی(٥٠)هەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، پربەدل پیروزبایی ئاراستەی سکێرتێری گشتی و سەرکردایەتی هیژا و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی کۆمەلە،
درێژەی پەیام
👇👇👇
http://www.komarixwaz.com/ku/index.php/2011-10-20-07-47-07/10201-2020-02-15-19-47-22
0 notes
Text
پیام تسلیت جنبش جمهوریخواهان کردستان بە مناسبت در گذشت جهان پهلوان نامی کورد سیامند رحمان
درگذشت قهرمان پر افتخار و مدال آور نامی کورد سیامند رحمان ،موجب تأسف و تالم و همچنین تأثر و اندوه فراوان گردید. ضایعه جانکاه و جانسوز و فوت زودهنگام و به ناوقت این جوانمرد و نام آور دلیر عرصه ورزشی، ضربه مهلک و سنگینی به پیکر جامعه ورزشی کوردستان، ایران و جهان وارد کرد، که امیدواریم راهش همیشه سرمشق جوانان کورد در تمامی عرصهها باشد. برای روحشان آرامش ابدی خواستاریم.
جنبش جمهوریخواهان کردستان به مناسبت درگذشت جهان پهلوان و وزنهبردار نامی و قهرمان پرآوازه کورد کاک سیامند رحمان خود را در غم آن عزیز از دست رفته ��ریک و سهیم دانسته و از درگاه خداوند متعال برای مرحوم کاک سیامند رحمان خواهان مغفرت و غفران و رحمت الهی، و برای خلق کورد و ورزش دوستان سراسر جهان، مردم شریف شهر اشنویه، همچنین بازماندگان و بستگان و آشنایان سوگوارشان صبر و شکیبایی مسئلت می نمایم.
نام این بزرگ مرد اهل ورزش و غرور انگیز کورد تا ابد جاودانه و ماندگار خواهد بود.
إنّا لله وإنّا إليهِ رَاجعُون
جنبش جمهوریخواهان شرق کردستان
١٢ اسفند ١٣٩٨ خورشیدی
3مارس 2020 میلادی
Www.komarixwaz.com
https://t.me/joinchat/AAAAAELdpEqn_hfSfEuDXg
#syrian kurds#kurdt#kurdisch#alan kurdi#kurd#kurda smahlt#ایران اینترنشنال#ایران ایر#ایران زیبا#ایران قدیم#ایران را باید دید#شعر فارسی#فارسی#بیٹی#بیکاری#بیمه پاسارگاد#بیمه ایران#بیماری#زندگی کن#زندگیم#زندگی سالم
0 notes
Text
Tevgera komarîxwaz a rojhilatê Kurdistanê baştir nas bike
Tevgera komarîxwaz ên rojhelatê Kurdistanê li sala 2011 yan wekî partiyek nû be Meş u rebazê ka nû hatiye damezirandinê
Li 25 îlonê sala 2011yan le Rojhilatê Kurdistanê partiyek nû belavoka damezirandina xwe belav kir.
Her ji destpêka da le gor wê belavokê, ew partî wê ji partiyên din ên Rojhilatê Kurdistanê cûdatir dirûşmeya “Bila Komara Îslamî ya Îranê bê hilweşandin” bilind nekin, le belê dixwazin ku tenê li ser çareserkirina pirsgirêka kurd le rojhelatê Kurdistane digel her hikûmetêki le irnaê ku mafên siyasî u neteweyî kurd qebûl bike em amadene dikevine gutubêj û diyalog û danûstandinê.
Navê wê partiyê jî, Tevgera Komarîxwaz a Rojhilatê Kurdistanê ye û xwe wekî cîgirê ti partiyekê lê rojhilata Kurdistanê nabîne, tevger li ser bir û hizrê komara Kurdistanê Xebata xwe bidomînine, be avayeki din disa avakirina komara Kurdistanê le weki bingeha ramanên neteweyî u serxobuna siyasîa ji bo gelê Kurd di vê çarçoveyeke de berdewam dike.
Ev partî di beşek ya belavoka damezirandina xwe de dibêje: “Wê ev tevger tekoşînê bike û hewl bide ku bibe stargeha komkirina bawerî, deng û rengên cûda yên civakê u yekgirtina hemû aliy u partiyên kurdi we parçeyên Kurdistanê. Erkê tevgera me di meydana gihandin û tekoşînê de, bawerî bi aliyên beşdarvanên proseya xebata li Kurdistanê (li çep, rast û navînê) bêne.”
Tevgera Komarîxwaz a Rojhilatê Kurdistanê nexşe rêya xwe dariştine û li gor qonaxa yekemîn ya nexşe rêya wan, partiya wan hewl dide ku Konferansa Aştiya Netewî saz bike. Tevayî partî û aliyên Kurdî beşdarî wê konferansê bikin.
Qonaxa dûwemîn jî damezirandina Kongreya Netewî, Parlamentoya Rojhilatê Kurdistanê li Diyaspora ye. Parlemento jî ji nûnerê hemû partî û rêxistinên siyasî, olî, rêxistinên sivîl, civakî, hêjmarek kesayetên diyar û berçav ên piraniya çînên civakê pêktê.
Qonaxa sêyemîn ya nexşe rêya wê partiyê jî, ji damezirandin û ragihandina hikûmetek dîfakto bû Rojhilatê Kurdistanê pêktê.
Ya ev partî berevajî partiyên din ên Rojhilatê Kurdistanê dike ewe ku dirûşmeya “Jinavbirin û hilweşandina Komara Îslamî ya Îranê” di bernameya wan a siyasî de nîne. Ji ber ku bi baweriya wan “Dirûşmeya hilweşandin, ne tenê ser êşî bo partî û aliyan dirûst kiriye, belkî sedemeke ji bo serkutkirina gelê Kurd ya ji aliyê Komara Îslamî ya Îranê ve.”
Her wesa Tevgera komarîxwaz ên rojhelatê Kurdistanê eikmin partiye Kurdiya, ku tu careki helbijartin lê Iran û Rojhelata Kurdistanê baykot nekiriye û her carêki le daxuyaniya xweda gelê meye li rojhilatê serbest û bi baweriya têk û nerinêka rasterast le navberê deng dain u baykotê azad kirye, ku le dema deng dain ji da hewl biden ku kesên baş u akademîk u cehe baweriyê ku berevanî yê le maf û daxwazi û nasname û xweve rêveberiya Kurdan bike bete destnîşan kirinê, le mexabin heta nîha ji li iranê rewşêka saxlemi û etmosfêra demokratîk li helbijartin da tune ye.
Tevgera komarîxwaz ên rojhilatê Kurdistanê
Malpera tevger👇👇
💻Www.komarixwaz.com
Ji bo perwerdeyê be gotebêjên tevgera komarîxwaz
📲009647510514621
Em lê tora civakî têlêgram û Instagram û Facebookê de
@rojaneywelat
@komarixwazan
@yeekbonmansarkaotnmana
@kurdeware
@Komarixwaz2011rojhelat
👇👇
https://www.instagram.com/komarixwazani_rojhelat/
#kurmanci#syrian kurds#kurdt#kurdisch#alan kurdi#kurd#kurda smahlt#diyarbekir#diyarbakır#dersim#duhok
0 notes
Text
پەیامی پیروزبایی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی روژهەلاتی کوردستان، به بونەی ۸ی مارس
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵرۆژی٨ی مارس، وێڕای بەرزنرخاندنی گشت دەستکەوتوو و زنجیرە سەرکەوتنەکانی رەوتی خەباتی ژنان لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانیاندا، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی ئەم رۆژە مێژووییە روو لە ژنانی جیهان و به تایبەت ژنانی کوردستان ئاراستە دەکات.
هەر لەم پەیوەندییەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە وەک جەریانێکی مەدەنی/سیاسی کە لەپێناو دەسخستنی ئاشتی، ئازادی، وە خۆبەرێوەبەری خۆجەیی بۆ کوردستانی رۆژهەڵات خەبات دەکات، پشتگیریی و پاڵپشتی خۆی، روو لەهەر بزووتنەوەیەکی ئازادیخواز و مافخواز، یەک لەوان بزووتنەوەی مافخوازی ژنان ئاراستە دەکات، که لەپێناو ئازادی و کەرامەتی ئینسانەکان خەبات و تێکۆشان دەکەن، و هیوای سەرکەوتنیان لە پرۆسێسی خەبات لەپێناو دەستخستن و یاسامەندکردنی مافەکانیان بۆ دەخوازێت.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان پێوایە کە خەباتی ژنان بەشێکە لە خەباتی گشت پیاوانی ئاشتیخواز و یەکسانیخواز و هەموو مرۆفگەلێک کە خوازیاری سەقامگیرکردنی کۆمەڵگایەکی پڕ لە ئاشتیو ئازادی، وە هاوژینی بەئاشتین، بۆیە بزووتنەوە لەمپەیوەندییەدا باوەریوایە، مادام ژنان نیوەی کۆمەڵگا پێکدێنن و نیوەکەی دیکەش بەرهەم دێنن و پەروەردە دەکەن، کەوایە ژن و پیاو خاوەن چەشنێک پەیوەندی ئۆرگانیکین کە چارەنووسیان لەئاست ئازادی و یەخسیری، پێکەوە بەستراوەتەوە. واتە کاتێک پیاوان هەست بە ئازادی دەکەن کە ژنان چێژی ئازادی بچێژن، دیارە پێچەوانەکەشی دروستە. ئەوەی راستی بێت ئازادی و بەختەوەری، وە هاوژینی بەئاشتی دوولایەن کاتێک موحەقەق دەبێت، کە ژنان بە دوور لە رەوتی "فمینیزمی رادیکالی" کە راگرتنی گۆپالی ژنان لەسەر سەری پیاوان جایز دەزانێت، هەوڵبدەن بەسودوەرگرتن لە قووتابخانەی "فمینیزمی کولتووری" کە چەسپاندنی ماف و ئازادی ژنان بەسوودوەرگرتن لە مکانیزمی دیاڵۆگی مافخوازی و ئاشتیخوازانە دەگەل پیاوان تەوسیە دەکات، ئەسلی ئازادی و یەکسانی لەناۆ کۆمەڵگادا، نەهادینە بکەن،و لەئەنجامدا ئازادی و بەختەوەری و هاوژینی بەئاشتی دووقۆلی، مسەوگەربکەن.
بەرز و پیرۆز بێت ڕۆژی ٨ مارس، ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنان
شورای هاوئاهەنگی/ بزوتنەوەی کۆماریخوازانی روژهەڵاتی کوردستان
7/3/2020
http://www.komarixwaz.com/ku/index.php/2011-10-20-07-47-07/10222-2020-03-06-22-47-23
@rojaneywelat
0 notes
Text
اینک کوردستان ایران کاملا در فاز خودمدیرتی مدنی قرار گرفته، موکب های مردمی از تمامی اقشار و طبقات جامعه کورد برای مبارزه با کرونا با تکیه بر اراده و عزم ملی، جهتدار و صد البته با هدف مشخص برای حفظ سلامت جامعه.
خلق کورد بسوی مرحله نوین مبارزه و مقاومت گام برمیدارد.
Www.komarixwaz.com
https://t.me/joinchat/AAAAAELdpEqn_hfSfEuDXg
0 notes
Text
پەیامی پیرۆزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی هاتنی نۆجێژنی نەورۆز و ساڵی تازەی 2720ی کوردی
هاونیشتمانە خۆشەویستەكان
خەڵکی بەشەرف و مافخوراوی کوردستان
نەتەوەی كورد ئەم سال نەورۆز و ساڵی نوێی ٢٧٢٠ی کوردی لەکاتێکدا تازە دەكاتەوە،كە کۆمەڵگای جیهان لەگەڵ گەورەترین قەیرانی مرۆیی لە مێژووی نوێیدا رووبەرو بۆتەوە، کە ئەو قەیرانەش بەرهەمی دەرکەوتنی ڤایرووسی کۆڤید ١٩ یان کۆرۆنایە، کە بەداخەوە ئێستا وەك پەتایەکی بەڵاگێری سەرتاسەری کۆی جومگەکانی ژیانی مرۆڤایەتی داتەنیوەتەوە. ئەم پێکوتەیە وەک هەرەشەیەکی مەترسیدار بە ئاستێک بەهێزە کە رەورەوی گەشەسەندنی لە هەموو بوارەکاندا وەستاندووە، ئەمەش بە بەواتایەکە کە لێرەدا پاراستنی گیان وژیانی مرۆڤ سەرترۆپک و ئەولەوییەتی جوولەی گشت رەهەندی هەموو لایەکە، هەربۆیەشە هەنووكە گشت لایەك بەبێ راوەستان وە بەسوودوەرگرتن لە تەواوی ئیمكاناتی بەردەستی زانستی، دەروونی، عیرفانی،و عەقلانی بۆ خەلاس بوون لەم نەخۆشیە لەهەولی بێ ووچاندان، تاكوو لە ئەنجامدا بتوانرێت دۆخی گوونجاو بۆ گەرانەوە بۆ سەر رێرەوی سروشتی و بەردەوامی بۆ ژیان بۆ مرۆڤ وەک بوونەوەری هۆشمەند، ژیر و ئەشرەفی مەخلوقاتی گەردوونی برەخسێتەوە، بەلكوو بتوانێت لەوپەری ئاسایش و ئەمنیەتی تەندروستی وگشت رەهەندییەوە درێژە بە بوون و بەردەوامی و پەرەسەندنی ژیانی خۆزایی لەسەر هەسارەی زەوی دا بداتەوە.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک جەریانێکی ئاشتیخواز و لایەنگری هاوژینی بە ئاشتی، دیالۆگ و دادی کۆمەڵایەتی لە کوردستان، باوەری قوولی بە ئیدەئالگەلی عەرزی و ئاسمانی كۆمەلگای مرۆڤایەتی،و هەروەها بەهێندگرتنی مافی مرۆڤ و كەرامەت و سەرەوری تاک،کۆمەل و گەل هەیە، هەر بۆیەشە لەماوی چەند ساڵی رابردوودا کۆی کاروتێکۆشان و چالاکییەكانی لەراستای پارێزگاری لە مافی مرۆڤ و دەستەبەربوونی سەروەری سیاسی/نەتەوەیی بۆ کوردی رۆژهەلاتی كوردستان جهەتدار كردووە،واتە مەیدانداری بزووتنەوە زیاتر بۆ کۆتایی بە سیاسەتی ئینکارو داپلۆسین و ستەم، وە لەئەنجامدا دامرکاندنەوە و كۆتاییهێنان بە ئاگری شەری نەخوازراو وداسەپاو،وە ساغكردنەوەی دۆخێ��ی پر لەئاشتی، ئازادی،و هاوژینی بەئاشتی و خۆبەرێوەبەری خۆجەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دا بووە.بزووتنەوە هەموو هەوڵ و تەقەلای بۆ بەرجەستەکردنەوەی زیاتری کاراکتەری نەتەوەیی و سیاسی کوردان تەرخان کردووە، بۆیە بە کردەوە و بە شێوەی پراکتیکی لە گۆڕەپانی سیاسی دا بە چڕی هەوڵیداوە، تاكوو بەو پەری وشیاری و بەشێوەی پراگماتیسیانە ماملە لەگەڵ رەوتی دۆخ و واقعیاتەكانی ژیانی سیاسی/كۆمەلایەتی دا بکات و لە دەرفەتەکانی بەردەست و کەمتێچوو بەسوودی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەوپەڕی کەڵکی پێویست وەربگرێت، بۆیە بزووتنەوە میکانیزمی مذاکرە ودانووستاندنی بە موناسبترین شێوە مومکین زانیوە و تێدەکۆشێت کە بە رێگای دیاڵۆگ وئاشتەوایی، پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەئەنجامی دڵخواز و چارەسەری مافخوازانەی خۆی بگات.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی نوێ لە هەموو گەلی کورد و ئێران پیرۆز دەکات،و هیواخوازە کە ئەم بەڵای کۆرۆنایە بەزوویی بەرۆکی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەربدات و ساغڵەمی،ئاشتی، بووژانەوە و ئاوەدانی باڵ بە سەر جیهان دا بكێشێتەوە.لەم پەیوەندیەدا، بگرە لەم بارودۆخەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرۆکی مرۆڤایەتی گرتووە، داواکارین لە گەلی بەشەرفی کورد کە هەموولایك بەرپرسانە پێبەندی رێنماییە تەندروستیەكان بن و لەمالدا بمێنەوە،وئەو پەری ئاگایی،ھۆشیاری و تێگەیشتن و زانیاری بگەیەنن بە یەکتر، هاوکاری، هاوفکری و یارمەتی دەر بن لە هەموو روویەکەوە، رووحی لێبووردن و بەخشندەییان بەرز بێت، بە هەڵگرتنی باج، پیتاک وسەرانە، لابردنی کرێ و هەزینەی قورس لەسەر خاوەن پیشەکان و کرێچیان،بە ورەردان، بەهێزکردنی ئیرادە و بروابەخۆبوون، یارمەتی هەژاران و کەمداهات و بێ سەرپرشتان ئەركی ئینسانی، ئاینی و ئەخلاقی دەولەمەندانە”چوونكە دلنیابن نە هەژار بەبێ كفن دەروا،و نە دەولەمەندیش زیاتر لە كفن دەگەل خۆی دەبات”.
دڵنەوایی، دەربرینی هاسۆزی و ئەنگیزەدان بە یەکتر تا ئەو جێگا
درێژەی پەیام 👇👇
http://www.komarixwaz.com/ku/index.php/2011-10-20-07-47-07/10236---------------2720-
https://t.me/joinchat/AAAAAELdpEqn_hfSfEuDXg
0 notes
Text
شیعرێک کە ٧٣ساڵ لەوەپێش بۆ کۆماری کوردستان و پێشەوا قازی مەحەمەد نوسراوە
کۆماری کوردستان
لە مەهابادا،لەنێو چوار چــرا
ئەو دەمەی ئاڵای کوردان هەڵکرا
هەموو بەیەک دەنگ وەک خوشک وبرا
سوێند و پەیمانی ڕاستیمان درا.
دەرگای خیانەت و دوشمن داخرا
ئەی ڕەقیب بە گوێی کوردانە چڕا
داری ئازادی کوردان ،ئاو درا
وڵات ڕۆشن بوو،هاوشێوەی چــرا.
سەدان مەخابن پێشەوای کوردان
زوو لە دار درا.
نەعلەتی خودا لە ئیستیعمار بێ
شوعلەی ئەم مۆمە زوو خامۆش کرا.
بەڵان هەتا کورد نەوەی وای هەبێ
گڕی ئەم شەمعە هەر ڕۆشن ئەبێ.
ئەو ڕۆژە دادێ،کوردیش ئازاد بــێ
شادومان بێت و وڵاتی شاد بێ.
مامۆستا مەلا عەبدوڵای گەڵاڵە
۱۹٤۸ز ـ سلێمانی
تابلۆ سەربەست عەبدولڕەحمان.
Www.komarixwaz.com
👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAELdpEqn_hfSfEuDXg
0 notes
Text
بزووتنەوەی کۆماریخوازان یادی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان بەرز رادەگرێت
هاونیشتیمانانی بەرێز و خۆشەویست
خەلکی بەشەرەف و مافخوازی کوردستان
رۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ٧٣مین سالرۆژی شەهیدکرانی پێشەوای گەورەی کوردان و یەکەمین سەرۆک کۆماری کوردستان، نەمر و هەمیشە زیندوو پێشەوا قازی مەحەمەد، هاورێ لەگەل شەهیدان حەمەحوسێن خانی سەێفی قازی و ئەبولقاسم سەدری قازییە. درووست ٧٣سال لەمەو پێش بوو، کە لهبهرهبهیانی10ی خاكهلێوهی ساڵی1326یههتاویی دا، سەرۆک کۆماری کوردستان قازی مەحەمەد، هاورێ دەگەل حهمهحوسێن خانیسهیفی قازی(ئامۆزای پێشهوا) و ئهبولقاسم سهدریقازی( برای پێشهوا)، لهدوو دادگای ناعادلانهو فهرمایشی سەردەمی ستەمشایی دا، حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا و هەر لهچوارچرای شاریمههاباد، واته ههر لهو شوێنهی كه لە ٢یرێبهندانی سالی1324 ههتاوییدا، بە بەشداری نەمر مەلا مستەفا بارزانی كۆماری كوردستانی لێراگهیهندرابوو، بهدهستی چهپهڵی دوژمنانیكورد و کوردستان لهسێدارهدران و شههید كران. دیارە ههر لەو رۆژەشدا بوو کەلهسهر شان و پیلی خهڵكی بهشهڕهف و کوردپەروەری مههاباد لهگۆرستانی مهلا جامی بهخاكی پیرۆزی نیشتمان سپێردران.
١٠ی خاکەلێوە رۆژێکی گەورە و مێژووییە، هەر بۆیەشە ئەرەکی سەرشانی هەموو کوردێکی نەتەوەخواز و نیشتیمانپەروەرە، کە یاد و یادمانی ئەم رۆژە وەک رۆژی شەهیدانی کوردستان بەرز و پیرۆز رابگرێ. راستە کە مێژوویی کارەساتەکەی ١٠ی خاکەلێوە بۆ ٧٣سال لەمە و پێش دەگەرێتەوە، بەڵام سەبارەت بە رۆژی شەهیدان ئەوە ئیبتیکاری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران بوو کە بە رێبەرایەتی شەهیدی نەمر و سەرکردەی بە وەجی کورد دوکتۆر عەبدوولرەحمان قاسملوو، له10یخاكهلێوهی ساڵی1358ههتاویی دا، ئهو رۆژهی وهك رۆژی شههیدانی كوردستان راگهیاند. دیارە ئهگهر پێش ئهو دهم، لهبهر زهخت و زۆری نیزامی تاغووتی وبهكرێگیراوانی شای دیكتاتۆر مهجالی بهڕێوهبردنی رێورهسم بۆ بەرزراگرتنی ئەو بۆنهیهوه نهبوو، بهڵام بهدوای رووخانی حكوومهتی پاشایهتیدا بهتایبهتی دوای
بۆ خوێندنەوەی هەموو پەیامەکە لینکی خوارەوە دابگرە👇
http://www.komarixwaz.com/ku/index.php/2011-10-20-07-47-07/10241-2020-03-28-16-44-19
👇
https://t.me/joinchat/AAAAAELdpEqn_hfSfEuDXg
1 note
·
View note
Text
بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، لهپێناوی گرینگی پێدان و چهسپاندنی مانا و ههوێنی کۆماریخوازیی لە نێو بزووتنەوەدا، پێویستی بەستڕاتیژی ئاشكرا و كاریگهره. مهرجی گەێشتن بەئامانجی دڵخواز و خوازراو ئهوهیه، كهستڕاتیژی ئاماژهپێكراو زۆربهی چێنو توویژهكانی كۆمهڵگا بگرێتهوه.لهبهر گرینگی ئهو هۆكارهیه، كهدروشمی ستڕاتیژیكی بزوتنەوەكهمان پێویسته دەنگ ورەنگی پراكتیزهكردنی مافی دهسهڵاتی سیاسی نهتهوهكهمان بێ. بزوتنەوەی کۆماریخوازی، ههوڵدهدا كورده رهخنهگر و ناڕازییهكان بهرامبهر بهدۆخی ئهمڕۆ لهدهوری سیاسهتهكانی خۆئ كۆكاتهوه. بزوتنەوەكهمان دەتوانێ بۆ سهرجهم روانگهفیكری و باوهڕهسیاسییهكانی نێوكۆمهڵگاببێتهچوارچێوهیهكی گونجاو و پێگهیهكی جێگای باوهڕ.
بزوتنەوە تێدهكۆشێ و ههوڵدهدها، كهببێتهمهكۆی كۆكردهنوهی باوهڕ و دهنگ و رهنگهجیاوازهكی كۆمهڵگا. ئهركی بزوتنەوەكهمانه، كهلهگۆڕهپانی پێكگهیاندن و تێكۆشاندا، قهناعهت بهلایهنه بهشداربووهكانی پڕۆسهی خهبات لهكوردستاندا( لهچهپ و راست و نێوهندهوه) بێنێ، كه مسۆگهركردنی مافی دهسهڵات و سهروهری سیاسیی بهخاڵی وهرچهرخان بناسێنن. ئهو ههنگاوهئامانجداره دەتوانێ بهستێنی گونجاو بۆ بهشداریكردنی ههمهلایهنهلهچوارچێوهی نۆڕمهدێموكڕاتییهكاندا مسۆگهر بكا. مهبهست لهبهشداریكردنی گشتیی و ههمهلایهنه، ئامادهبوون و بهشداری چالاكانهی نهتهوهكهمانهلهرهوت و پڕۆسهی داڕشتنی هێڵهسیاسییهكاندا، كهپێوهندیان بهچارهنووسی ئهمڕۆ و دواڕۆژی نهتهوه و نیشتمانهوه ههیه. ئهوهی لهو نێوهدا زیاتر زهقدهبێتهوه چۆنیهتی ههڵگرتنی ههنگاوی بهكردهوهو گهیشتن بهیهكدهنگی و كهوتنهسهر هێڵی خهبات بۆ ئهستاندنی مافی دهسهڵاتی سیاسییه. بۆ وهگهڕخستنی ئهو پڕۆژهیهپێویستمان بهداڕشتنی ههیكهل و چوارچێوهی دێموكڕاتیكه، كهیهك دهنگیی و یهك ئامانجی بهرههم دێنێ. كردنهوهی دهرگای دیالۆگ و ئاڵوگۆڕكردنی روانگهو باوهڕه جیاوازهكان بهمهرجی بنهڕهتی دهزانین، كهلهدرێژخایهندا مۆدیلێكی گونجاو بۆ داڕشتنی بهرژهوهندی نهتهوهكهمان دهخوڵقێنێ. بهباوهڕی ئێمهبۆ گهیشتن بهو ئامانجانهپێویستهلهسهر ئهو خاڵانهی خوارهوههاودهنگ و هاوڕا
درێژە لینک دابگرن
👇👇👇
http://qadirzada.com/Beyanname.damezrandnyi.B.K.R.K.html
0 notes
Text
رێبازی کوردانەی پێشوا قازی محەممەد دیاڵۆگی ئاشتەوایی، هاوژینی، یەکگوتاری و دەستەبەرکردنی سەروەری سازی سیاسی/ نەتەوەییە بۆ کورد.
رێبازی پێشەوا فۆبیای یەکریزی،دەمارگرژی و فەرزی ئیرادە و کورد کوژی و شەری نەرم نیە.
رۆژی باوکی کورد پیرۆز بێت
ئازاد محەمەدزادە
Www.komarixwaz.com
👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAELdpEqn_hfSfEuDXg
0 notes
Text
جنبش جمهوریخواه کردستان، روز جهانی کارگر ١ام مەی را بە روز همبستگی برای حقوق انسانی خلق کرد تبدیل کنیم
جنبش جمهوریخواهان کردستان، ضمن گرامیداشت روز جهانی کارگر، سیاست و تاریخ سرکوبگرانەی کارفرمایان اقتصادی، اداری و حکومتی در اقصی و نقاط جهان را، بر علیه کارگران محکوم می کند، و معتقد است که "آزادی و برابری" سرنوشت محتوم و تغییر ناپذیر جامعەی بشریست، و اگر همەی ما ضمن شناخت، به آن ایمان بیاوریم و از مبارزە برای تحقق آن از پای ننشینیم، تحقق آن اجتناب ناپذیر است.
متن کامل بیانە جنبش جمهوریخواه شرق کردستان بە مناسبت روز جهانی کارگر بە شرح زیر آمدە است:
از آن زمان که کارگران آمریکایی به خیابان ها آمدند و خواهان کاهش ساعات کار شدند, 134 سال میگذرد، سالهایی کە کارگران برای رسیدن به حداقل حقوق و امتیازهای کاری و رفاهی، تاریخشان را با خونهای خود نوشتند، تا شاید روزی هیچ کارگری استثمار نشود. اما ما در شرایطی به پیشواز روز جهانی کارگر
👇👇
http://www.komarixwaz.com/fa/index.php/2011-10-20-08-15-58/7661-2020-04-30-14-48-38
@rojaneywelat
#syrian kurds#kurdt#kurdisch#alan kurdi#kurd#kurda smahlt#smriti irani#iran bitumen 60 70 price#coronavirus iran update#iran bitumen company#iran news#tehran#workers#ایران را باید دید#ایران قدیم#ایران زیبا#ایران ایر#ایران اینترنشنال#بیکاری#بیٹی#بیمه پاسارگاد#بیمه ایران#بیماری#کرونا ٹیسٹ
0 notes
Text
🔷وتووێژ/ وتەبێژی شووڕای هاوئاهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان: کۆنفدرالیزمی دێموکراتیک مۆدێلێکی باشه به ڵام بۆ قۆناغی دوای رزگاری نه ته وه یی و سه ربه خۆیی
🔹ئازاد محه مه د زاده: رێبەری شەهید دقاسملوو دەفەرمووی پرسی کورد لە واشینگتۆن و لەندەن و مۆسکۆ و پاریس چارەسەر ناکرێ بەڵکوو لایەنی بەرامبەرمان تاران و ئانکارا و بەغدا و دەمێشقن، وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازانیش لەو باوەرەداین کە پرسی کورد رووی لە تارانە جا چ شا حوکم بکات یان شێخ یا هەر دەسەڵاتێکی ترلە ناوەندی ئێران، واتە پرسی کورد رووی لە مەرکەزە جا بە دیاڵۆگی ئاشتەوایی بێت یان دیاڵۆگی مسلحانە، ئەمە بۆ بەشەکانی تریش هەمان شتە.
🔹 ئازاد محه مه د زاده پێ وایه کۆکردنەوەی هێز لەو ناوچەی زینی وەرتێ و ددان لێک سیمایەکی جوان لە کورد پێشان نادات جا هەر لایەنێک بیکات، هیواداریشه هیچ شەر و گرژییەک روونەدات چۆنکە دڵنیایه کە کورد ئەو پێگە و متمانەیەی هەیەتی لە ئاستی جیهان دا بە تەواوی لەدەستی دەدات و لاواز دەبێت.
⭕️ قه ندیل پرێس: کاک ئازاد وێرای ده س خۆشی له به رێزتان که ئه م وتووێژه تان قه بوڵ فه رموو وه کوو پرسیاری یه که م ئەگەر دەکرێت بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان بە کورتی بە خوێنەران بناسێنن؟
🔻ئازاد محەمەدزادە: سەرەتا زۆر سپاستان دەکەم بۆ ئەم دەرفەتە.
بە نیسبەت پرسیاری یەکەم، عەرزتان بکەم کە بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ۲۵ی سپتامبەری ساڵی ۲۰۱۱ بە خەسارناسی ورد لە مێژووی بزاوتی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، خوێندنەوەی سەردەمیانە و واقع گەرایانە، داشتنی بەرنامەیەکی سیاسی بەهێز و پڕناوەرۆک لەسەر بنەما فکری و فەلسەفیەکانی کۆماری کوردستان و رێبازی کوردانە و پر شکۆ و سەروەری نەتەوەیی پێشەواقازی محەممەد، بزووتنەوە وەک جەریانیکی سیاسی و مەدەنی بۆ رۆژهەڵات تێکەڵ بە گۆڕەپانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە. ئامانجی ستراتیژی کۆماریخوازان ئەکتوالیزە واتە بەرۆژ کردنەوەی هەمان کۆماری کوردستانە لە شکلی مومکین دا بە رەخساندنی بەستێن و هەلوومەرجی لەبار، ویست، توانا و ئیرادەی کورد لەو بەشەی کوردستان دا، بزووتنەوە تێکۆشاوە کە کەڵک لە میکانیزمی گونجاو و بەسوود وەربگرێت و بۆیە باوەری بە خەباتی گشت رەهەندی هەیە بۆ گۆرانکاری گەورە و بەهێزکردنی کاراکتەری سیاسی کورد لە رۆژهەڵات دا، بزووتنەوەی کۆماریخوازان خۆی بە ئاڵترناتیڤی هیچکام لە هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نەزانیوە و نازانێت، واتە بزووتنەوە کۆی هێز و لایەنە نەتەوەیی، سیاسی و شۆرشگێرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دۆست و هاوکار دەزانێت چۆنکە ئەوە کە حاشاهەڵنەگرە کە چارەنووسی هەموویان گرێدراوی یەکە و بۆیە پێداگری دەکات کە سەرجەم هێزەکان تێبکۆشن کە پرسی کوردی رۆژهەڵات تێکەڵ بە هاوکێشە سیاسیەکانی ناوچە و جیهان بکات.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان هەر لە سەرتاوە نەخشە رێگایەکی وەک پرۆژەیەکی دوکمەی چارەنووسازی نەتەوەیی ئاراستەی سەرجەم حیزب و لایەن و تاکە ئاکادێمی و سیاسیەکانی رۆژهەڵات و تەنانەت ناوەند�� هاوکاری حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش کردووە کە لە ناوەرۆکی خۆیدا باس لە چێ کردنی حکومەتێکی دیفاکتۆی تەوافقی و ئینتقلالی لە تەبعییددا دەکات، دەسەڵاتێکی فرە حیزبی دیفاکتۆ کە رۆڵی مەرجەعێکی سیاسی و نەتەوەیی و مودیریەتی بێت بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان کە بەم شێوە لە داهاتوودا بتوانین لە رێگای پراکتیزە کردنی ئەم حکومەتە دیفاکتۆیەوە ئەسڵی سەروەری سیاسی و نەتەوەیی بۆ کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستەبەر بکەین، گرنگی ئەم حکومەتە لەوەدایە کە کوردی رۆژهەڵات لە چوارچێوەی پلەتفۆرمێکی هاوبەش و سیستەمی نەتەوەیی فراحیزبی دا کۆدەکاتەوە، کە لێرەدایە دەتوانین خاوەن یەک هێزی پێشمەرگە، دیپڵۆماسی موحەد، میدیایی نەتەوەی، بریاری شەر و ئاشتی رووبەتاران، مودیریەتی جەماوەری کوردستان و هاوپەیمانی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن، بەگشتی کوردی رۆژهەڵات وەک حکومەتێک لەدەرەوە سیاسەتی خۆی دادەرێژێ، و هەموو لایەکان تێبکۆشن کە ئەم حکومەتە بە رێگا و میکانیزمی گونجاو بگەرێننەوە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەرێوەبەری سیاسی و ئیداری ئەو بەشەی کوردستان چ ئێستا و چ داهاتوو لە هەر ئەگەر و پێشهاتێک دا و روو بەیار و نەیار ببێت ئادرەسی موحەد و موسەخەس کورد بێت.
بۆ زانیاری زیاتر پێشنیار بە خوێنەران ی بەرێز دەکەم کە مەنشووری بزووتنەوەی بخوێننەوە.
⭕️ قه ندیل پرێس: هەروەک دەزانین پارتە سیاسییەکانی کوردستان نێوان دوو مۆدێلی نەتەوە – دەوڵەت و کۆنفدرالیزمی دێمۆکراتیک دابەش بوون، بەڕای ئێوە کام یەک لەم مۆدێلانە بۆ ئایندەی سیاسی کوردستان زۆرتر لە واقیعی سیاسی نێزیکترن؟
🔻ئازاد محەمەدزادە: سەبارەت بە درووشم و ئامانجی ستراتیژی پارتە سیاسیەکان لە چوار بەشی کوردستان دا، ئەوە دیارە کە هەر پارتەی بە پێی باوەرمەندی خۆی خاوەنی بەرنامەی سیاسی تایبەتە، بەڵام بە گشتی زۆرینەی حیزب و لایەنە کوردیەکان لەسەر مافی دیاریکردنی چارەنووس بۆ نەتەوەی کورد کۆکن، ئاشکراشە کە دیاری کردنی چارەنووسی سیاسی هەر گەلێک بێگومان لە کەشی ئازاد و دیموکراتیک بە شێوەی هەڵبژاردن لەسەر سەندوقی دەنگدان دێتە ئەنجام، هەرچەند ئیدەئالی بەرزی هەموو تاکێکی تێکۆشەر و نەتەوەیی و وڵات پارێزی کورد گەیشتە بە سەقفی سەروەری سیاسی/ نەتەوەیی لە شکلی ساغ کردنەوەی دەولەت_نەتەوەی دێموکراتیک دا وەک خواستێکی دیرۆکی و بەرحەقی کورد. با ئەوەش بێژم کە سەروەری سیاسی چوار شکلی هەیە کە ئەوانیش( خودگەردانی، خودمو��تاری، فیدراڵی، سەربە��ۆیین) کە ئایا لە هەلومەرجی ئێستا دا کام جۆریان دەتوانێ ببێتە ئەمری واقع بۆ کورد لە هەرکام لەبەشەکانی کوردستان دا. لە پەیوەندی بە کۆنفیدرالیزمی دێموکراتیک، نموونە زۆر و بەرچاوە هەیە کە بە هاوپەیمانی کەلانی نێوان چەند سیستەمی سەربەخۆ یان توافقی سیاسی گەلانی نێوان چەند دەوڵەت_نەتەوە سەبارەت بە پرسگەلی ستراتیژ وەک (ئابووری، سیاسی، نیزامی)نموونە یەکێتی ئەورووپا، سۆڤیەتی پێشوو، کۆمکاری عەرەبی، هەموویان مۆدێلن لە کۆنفیدرالیزم.
سەبارەت کۆنفیدرالیزمی دێموکراتیک وەک مۆدێلێکی نوێ بۆ کورد کە تێئۆری رێزدار ئۆجەلانە بەدوای من ئەمە ئیدەیەکی بەهێز و تیرە بۆ داهاتووی کورد و ناوچەکە، بەڵام دەبینن کە هێشتا کۆمەڵگای کوردی بە گەشتی و کوردستان به تایبەتی ئازاد و رزگار نەکراوە، واتە خاوەنی چەندین خۆبەرێوەبەری ناوچەیی و هەرێمی و زاراوەیی و ناوچەیی نین کە دەسەڵاتی کورد بەشێوەی دێموکراتیک دابەش کرابێت بەسەر چەندین یەکەی سیاسی و ئیداری و کارگێری بچووک و گەورەدا، لە کوردستان جیا کورد زۆر کەمینە نەتەوەیی تریش دەژین یان چەندین شاری دو نەتەوە هەیە کە تەنیا دەتوانین بە ئاشتی و تەوافق و رێگەدان بە بەشداری ئەوانیش لە خۆبەرێوەبەریەیەکاندا تەزمین بکرێن. بۆیە بە گشتی کۆنفیدرالیزمی دێموکراتیک خۆی لەخۆی دا مۆدێلێکی باشە بۆ دوارۆژی نێوان گەلان و سیستەمە سەربەخۆکان لە ناوچە و کوردستانیش دا ، بەڵام ئەمە بۆ کورد دەتوانرێ بۆ قۆناغی دوای رزگاری نەتەوەیی بێت لە هەر بەشەی کوردستان دا یان لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا، یان بەواتەیەکی تر جۆری تەعامولی کورد لە گەڵ سیستەم و حکومەتەکانی دەورووبەر کە لە چوارچێوەی سیستەمێکی کۆنفیدرالی دا بتوانن هاوپەیمانیەتێکی ستراتیژیک پێک بهێنن.
⭕️ قه ندیل پرێس: لەم دوایانە لەناوچەی زینی وەرتێ رووبەڕووبوونەوەی پارتی و پەکەکە دەبینین، هۆکاری ئەم رووبەڕووبوونانە لەم کات و قۆناخەدا بە چی دەزانن؟
🔻ئازاد محەمەدزادە: بە باوەری من زینی وەرتێ قوڵایی ستراتیژی کورد نیە بۆ هیچ دەسەڵات و هێزێکی کوردی، بەڵکوو قوڵایی ستراتیژی کورد حەمرین و دەریای رەش و کەناراوی دەریای ناوەراست و سەربەحری رەش و هەمەدان و لۆرستانن.
کۆکردنەوەی هێز لەو ناوچەی زینووی وەرتێ و ددان لێک سیمایەکی جوان لە کورد پێشان نادات جا هەر لایەنێک بکات، هیوادارم هیچ شەر و گرژییەک روونەدات چۆنکە دڵنیاتان دەکەمەوە کە کورد ئەو پێگە و متمانەیەی هەیەتی لە ئاستی جیهان دا بە تەواوی لەدەستی دەدات و لاواز دەبێت. وەک خۆم و بزووتنەوەی کۆماریخوازانیش پێشنیار دەکەم با سەرجەم لایەنەکان بگەرێنەوە سەر مێزی دیاڵۆگی ئاشتەوایی، واتە بە دانووستاندن و لێکتێگەیشتن چارەسەری ئەم بابەتە بکەن. چاوەروانین و داواکاریشین کە پارتی دێموکرات و پەکەکە و یەکێتی بە رووحێکی نەتەوەیی، لێبوورین و ئاشتی، تەفاهوم و وتووێژ و سازان هەنگاوی جدی هەڵبگرن، ئەوان سێ هێزی گەورەی کوردستانن و کە لە ئاستی ناوچە و جیهاندا خاوەن پێگە و وەزن و قورسایین، نابێت خۆیان و کۆمەڵگای کوردستان سەرقاڵی ئەو بابەتە بکەن چۆنکە داگیرکەران لێی سوودمەند دەبن و زەرەرمەندی سەرەکیش هەر کورد دەبێت. پێویستە سەرکردایەتی ئەم هێزانە بەرپرسیارانەتر هەڵسوکەوت بکەن. چۆنکە ئەوان ئەرکێکی قورس و رەساڵەتێکی مێژووی گەورەیان لەسەر شانە، هەر بۆیە پێویستە کۆتایی بەم گرژی و شەری رەوانیە بێنن کە ئێستا سەرتاپای کۆمەڵگای کوردی داتەنیوە، تا متمانەی کۆمەڵگای کوردیان لەدەست نەداوە زوو چارەسەرێکی ئەم دۆخە بە گرتنەبەری رێکاری ��یاڵۆگی ئاشتەوایی بکەن. ئەگەر لەمە زیاتر درێژەبخایەنێت ئەوە خەسارێکی گەورەی بەداوادا دێت، تێچوو و هەزینەشی زۆرە کە بێ ئاکام و بێ دەستکەوتە و هیچ خزمەت بە دۆزی کورد لە هیچ کام لە بەشەکانی کوردستان ناکات، واتە ئەمە بەزیانی کوردە کە کۆی هێز و توانا و پتانسێل و بیر و هۆشی گەلی کورد بە چەند تەپۆلکە لە زینووی وەرتێ یان هەندێک باسی پەراوێزی لاوەکی سەرقاڵ بکرێن. کورد دەبێت دوورتر بنوارێ بۆ بابەتەکان و خۆی بۆ پێشهاتەکان ئامادە بکات و هەوڵ بدات گۆرانکاری مەزن و دەستکەوتی بەرچاو مسۆگەر بکات. ئێستا کورد لە ئاستی جیهان و ناوچەدا بە گەلێکی ئاشتی خواز و خۆراگر لە بەرامبەر تیرۆریزم دا ناسراوە، رای گشتی کۆمەڵگای جیهانی لەگەڵ کوردە، پرسی کورد بۆتە بابەتێکی جیهانی. لێرەدا زۆرترین ئەرک دەکەوێتە سەر شانی سەرکردایەتی سیاسی حیزبە کوردیەکان لە چوار بەشی کوردستان دا کە بە مەنتقی سیاسی تعامول و ژیرانەتر هەڵوێست بگرن لەپەیوندەی بە پرسە چارەنووسازەکانی کورددا.
⭕️ قه ندیل پرێس: رۆلی تورکیا لەم رووبەڕووبوونەدا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
🔻ئازاد محەمەدزادە: لە پەیوەندی بەم پرسیارە دا ئەوە حاشاهەڵنەگرە کە دەسەڵاتە ئیقلیمیەکان و بەتایبەتی دوو رێژیمی ئێران و تورکیە، وەک دوو زلهێزی ناوچەیی و داگیرکەری کوردستان لە پێنسەد ساڵی رابردوودا زۆرترین هەوڵیان داوە کە هێزی کورد بەکاربێنن دژ بەیەک و بۆ زیاتر هێژموونخوازی، تۆکمە کردن و چەسپاندنی دەسەڵاتی خۆیان بەسەر ناوچە و بەتایبەتی چواربەشی کوردستاندا، لەو ململانێ دا نە ئێران و نە تورکیە نەیانتوانیوە ئامانجەکانیان سەتاسەد بپێکن، بەڵام تا ئاستێک لێی سوودمەند بوون کە دەبینین کە کوردستانی گەورە بۆتە مەیدانی یەکلاکەرەوەی ململانێی مێژووی نێوان ئێران و تورکیە و تۆز و خۆڵ و دووکەڵ و ماڵوێرانی و دابەشکاری نەبێت هیچی بۆ کورد لێنەکەوتۆتەوە و ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە.
لەنێوان ئێران و تورکیە دا کام لایەنیان قەبووڵی مافە سیاسی و نەتەوەییەکانی کوردیان کرد و دانیان بە کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ کورد دانا، ئەوە کورد دەبێت بێ هیچ لاریەک و بەتوافق قەبووڵی بکات، بە بروای ئێمە تا پرسی نەتەوەیی و سیاسی کورد لە باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی ئاشتیانە و بە دیاڵۆگ و دانپێدانانی فەرمی ، واتە یاسامەندکردنی مافی کورد چارەسەر نەکەن، ئێران و تورکیە هیچ کات ناتوانن متمانەی ۶۰ کورد لە ناوچەدا بەدەست بهێنن.
سەیر کەن رێژیمی ئێران لە لایەک خۆی بە دۆستی کورد لە باشوور و باکوور و رۆژئاوا دەزانێ و فرمێسکی تیمساحیان بۆ دەرێژی، بەڵام لە رۆژهەڵات سەرەتایی ترین مافەکانی کورد پێشێل دەکات و حیزبە کوردیەکان یاساغ و بە موشک لێیان دەدات، تێکۆشەران و رێبەرانی کوردی رۆژهەڵات تیرۆر دەکات، هەموو جۆرە ئازادیەکی سیاسی قەدەغەیە و سێدارە و گرتن و بێکاری و تاڵان کردنی کوردستان و راونانی کورد بۆتە پیشەی سەرەکی ئەم رێژیمە بەرامبەر بە کورد، بەم زێهنیەتە تاران لە کوردستان نە خاوەن ماڵە و میوانیش نیە بەڵکوو داگیرکەرە و وەک زۆردار و سەرکوتکەر و قیوم لەگەڵ کورد و کوردستان رەفتار دەکات، ئەمە شموولی تورکیەش دەکات کە دەبینین بە دڕندەترین شێوە سەرکوت و ئینکاری کورد دەکات لە باکوور، کەچی خۆی بە دۆستی کورد لە باشوور و بەشەکانی تری کوردستان نیشان دەدات.
ئێستا تورکیە و ئ��ران خەریکی سیناریۆیەکی مەترسیدارن دژ بە کورد واتە دابەشکردنی کوردستان بەسەر دووبەشدا، بەڵام ئەمجارە کۆمەڵگای کوردی و هێزە سیاسەکان وشیارترن، بە گشتی سەردەمی سیاسەتی دوورنوارینی کورد دەستی پێ کردووە و کوردیش فاکتەرە ناوچەدا و ناتوانن بیخەنە ژێر رکێفی خۆیان. دەسەڵاتی تاران و ئانکارا دوو پارچەی گەورەی کوردستانیان داگیر کردووە و هەموو مافێکی سیاسی و نەتەوەیی و خۆبەرێوەبەرییان لەو دوو بەشە گەورەی باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان دا لە کورد زەوت کردووە و ئەم دوو بەشە بوونەتە پادگانێکی گەورەی چەک و هێزی نیزامی ئەو دوو وڵاتە و بەچاوی ئەمنیەتی و لەرێگای ئۆرگانە ئەمنیەکانەوە دەرواننە پرسی کورد.
لای ئەوان باس کردن و چارەسەر کردنی دۆزی کورد گوناحی کەبیرەیە، تا ئێستا هیچکامیان بە جدی نیازپاکیان بەرامبەر بە چارەسەری مەسەلەی کورد لەو بەشە پێشان نەداوە، بۆیە چاوەروانین بەخۆیان دا بچنەوە و چۆن ناتوانن تا سەر شەر و ئینکاری کورد بکەن. لە نیهایەتی خۆیدا ئەم دوو سیستەمە ناچار دەبن دان بنێن بە مافی سیاسی و نەتەوەیی کورد و مل بدەن بە داخوازییەکانی کورد و سەرەنجام بە دیاڵۆگی ئاشتەوایی بگەنە ئەنجامێکی بە رەزایەتی دڵخوازی دوولایەنە لەگەڵ نوێنەرانی راستەقینە و هێزە سیاسیەکان کە پێشەنگایەتی تەڤگەری نەتەوەیی کورد دەکەن لە رۆژهەڵات و باکووری کوردستان دا.
⭕️ قه ندیل پرێس: هەندێک لەکارناسان بڕوایان وایە کە پرسی زینی وەرتێ دەبێت لە چوارچێوەی رکابەری ناوچەیی ئێران و ئەمریکا لێکبدەینەوە، بەم چەشنە کە ئەکتەری سەرەکی لەپشتی پەردەی پرسی زینی وەرتێ ئەمریکایە چوونکە زینی وەرتێ لەبواری پێگەی جۆگرافی و تۆپۆگرافییەوە ناوچەیەکی ستراتژیکە و بۆ نموونە زاڵە بەسەر ئەو ناوچەیە کە ژمارەیەکی زۆری هێزی ئەمریکی تێدا جێگیر کراون و پنتاگۆن نیگەرانی هەڵکردنی چرای سەوزی پەکەکە بۆ هێزە سەر بەئێرانییەکانه کە لەوێیەوە هێرش بکەنە سەر بنکەی حەریر و بۆیە دەیەوێت لەڕێگای پارتییەوە زینی وەرتێ لەکۆنترۆڵی پەکەکە دەربێنێت، ئێوە ئەم شرۆڤەیە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
🔻ئازاد محەمەدزادە: لە پرسیاری پێشوودا وڵامی بەشێک لەو پرسیارەی بەرێزتانم دایەوە.
بەڵام بە نیسبەت ئامریکا، بە گشتی کورد نابێت تەواو سیاسەتی خۆی تێکەڵ بە ململانێ ئامریکا یان هیچ زلهێزێکی دیکە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە دا بکات، ستراتیژی و مانەوەی ئامریکا و زلهێزان لە ناوچەدا کاتین.
ئامریکا گەر پشتیوانی راستەقینەی دۆزی کوردە دەتوانی عەلەنی و بە فەرمی لە سەر ئاستی جیهانی دا پرسی کورد رابگەیەنێت و کورد لەو گێژاو و شەر و بێ چارەنووسیە دەرباز بکات.
بەداخەوە کورد ئێستا بە جۆرێک ناراستەوخۆ کارتێکە بە دەست ئامریکا و زلهێزان کە روو بە وڵاتانی ناوچە بەکاری دێنن بۆ دەستەبەر کردنی بەرژەوەندی خۆیان.
لە خۆمان بپرسین کە ئامریکا چەندە پشتیوانی دۆزی کوردە و تا چەندە گارانتی پاراستنی مافەکانی کوردی کردووە، کورد دەتوانێ چ بەرژەوەندیەک بۆ ئامریکا دابین بکات.
لێرەدا نموونە رێفراندۆمی باشووری کوردستان کە ۹۳% دەنگیان دا بەسەر بەخۆیی، هیچ وڵاتێک پشتیوانی لە کورد نەکرد تەنانەت ئامریکاش، کوردیش نەیتوانی دوای رێفراندۆم سەربەخۆیی رابگەیەنێت، بە وتەی خودی سەرکردایەتی باشوور ئەساسەن رێفراندۆم ��ۆ سەربەخۆیی نەبوو بەڵکوو هەڵسەنگاندن و پیشاندانی ویستی سیاسی کورد بوو کە ئەوەش مافی سروشتی و رەوای کوردە سەربەخۆ بێت، کەچی بە بریاری ئامریکا و زلهێزان و لە ئەنجام دا گەلەکۆمێی ئیقلیمی دژ بە باشوور کرا و بێ هیچ بەرگریەک کورد گەڕایەوە هێڵی تەماسی پێش شەری داعش واتە کەرکووک و شەنگال و خانەقین کە ناوچەی ستراتیژی و دەوڵەمەندی کوردستانن کەوتنەوە ژێر دەسەڵاتی عێراق و داگیر کرانەوە و بەداخەوە پێشمەرگە یەکێتی نیشتمانی کەوتنە ژێر دەبابە و تانکی عێراقێک کە کورد دەستی باڵای هەبوو لە دروستکردنەوەی لە دوای رووخانی رێژیمی سەددام دا. نمونەی تر رۆژئاوای کوردستانە کە ئامریکا کوردی لەم بەشە تووشی کارەساتێکی مرۆیی کرد و پشتی لە کورد کرد و رێگای دا سوپای تورکیە بەشێک لە رۆژئاوا داگیر بکا لە نیهایەت دا کورد بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی کە بەخوێنی دەیان هەزار رۆڵەی شەرڤانی کورد هاتبوونە بەرهەم لەگەڵ دەسەڵاتی سوریە کەوتەوە گفتگۆ و رێککەوتن کە ئەمەش وای کرد هێرشەکانی تورکیە دژ بە رۆژئاوا بوەستێندرێن، با ئەوەش بڵێین کە هۆکاری سەرەکی مانەوەی ئامریکا لە بەشێک لە رۆژئاوای کوردستان تەنیا نەوت و سەرچاوە ژێرزەویەکانن کە ئەمریکا دەڵێت من هەزینەم بۆ کورد کردووە و بۆیە لەباتی نەوتی کوردم دەوێت.
بە بروای من نە ئامریکا و نە هیچ زلهێزێکی تری جیهانی لە ناوچە ئەولەویەتیان دۆزی کورد نەبووە و نیە، بە گشتی زلهێزان و ئامریکا بە دوای ئابووری و قازانج و بەرژەوەندی زیاتر دەگرێن، نەک چارەسەری پرسی کورد، پرسی کورد رووی لە وڵاتانی حاکم و داگیرکەر بەسەر کوردستان دایە، رێبەری شەهید دقاسملوو دەفەرمووی پرسی کورد لە واشینگتۆن و لەندەن و مۆسکۆ و پاریس چارەسەر ناکرێ بەڵکوو لایەنی بەرامبەرمان تاران و ئانکارا و بەغدا و دەمێشقن، وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازانیش لەو باوەرەداین کە پرسی کورد رووی لە تارانە جا چ شا حوکم بکات یان شێخ یا هەر دەسەڵاتێکی ترلە ناوەندی ئێران، واتە پرسی کورد رووی لە مەرکەزە جا بە دیاڵۆگی ئاشتەوایی بێت یان دیاڵۆگی مسلحانە، ئەمە بۆ بەشەکانی تریش هەمان شتە.
بەڵام دیسانیش کورد پێویستی بە پشتیوان و هاوکار و یار هەیە لەسەر ئاستی جیهانی دا، واتە دەبێت کورد لە سەر ئاستی جیهان دا بەهێز دەربکەوێت و دیپڵۆماسی بەهێز و موحەد و لابی بەهێز دروست و هاوپەیمان و دۆست بۆ خۆی پەیدا بکات، کە ئەمەش مافی بێ ئەملاوئەولای هەر گەل و دەسەڵاتێکە.
⭕️ قه ندیل پرێس: بەڕای بەڕێزتان رێگا چارەی دەرچوون لەم قەیرانە چییە؟
🔻ئازاد محەمەدزادە: بەڕای من رێگا چارەی دەربازبوون لەو قەیرانەی کە ئێستا بەرۆکی نەتەوەی کورد و وڵاتەکەمانی لە چوار بەشی کوردستان دا گرتۆتەوە، یەکگوتاری نەتەوەیی، یەکریزی نیشتمانی و دیاڵۆگی ئاشتەوایی ناوماڵی کوردە. پێویستە بگەینە خاڵی هاوبەش، واتە بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی ئەولەویتی تێکۆشانی سیاسی و نەتەوەیی و خەباتی گشت رەهەندی و فرە مێتۆدی هەموو لایەکمان بێت، زەروورە کە کۆتایی بە ململانێ ناتەندروستی حیزبی و خۆسەپاندن، فەرزی ئیرادە، ئینکار و پشت گوێ خستنی یەکتر بهێندرێت. ئەو پەری هاوکاری و هاوفکری و یارمەتی دانی یەکتر ببێت بە بنەما، و هیچ حیزب و ئایدیایەک پیرۆز نەکرێت، بەڵکوو خاک و وڵات و گەل هێڵی سوور بێت بۆ گشت لایەکمان.
دەبێت رەخنەی سازندە بگیرێن و پێشنیاری بەسوود پێشکەش بکرێن. خەسار ناسی ئەخلاقی و زانستی بۆ مێژوو بکرێت و شەری مێژوو فرۆشتنەوە کۆتایی، و هیچ کەسی تێکۆشەر و ئازادیخوازە و وڵات پارێز بەهۆی را و بۆچوونی جیاواز نەخرێتە تەرازووی کورد بوون و کورد نەبوون. هەموو دەزانین کە کوردایەتی واتە تێکۆشان بە دژی هەرجۆرە ستەمێکی سیاسی و نەتەوەیی و ئابووری و کولتووری و چینایەتی سەر کورد کە هەموو دەبێت بەو ئاراستەیە تێکۆشانی سیاسی و نەتەوەیی خۆمان درێژە پێدەین و لە هەر دەرفەتێک کە بەسوودی گەلەکەمان بێت ئەگەر کەمیش بێت ئەو پەری کەڵک وەربگرین.
بە باوەری من هەموو ئایدیا و فیکر و بیر و باوەرێکی حیزبی و سیاسی و ئایینی لە خزمەت بردنەپێشی دۆزی کورد دابێت.
⭕️ قه ندیل پرێس: وەک پرسیاری کۆتایی، ئەم دوایانە هەروەک ئاگادارن بەیانییەیەک لەژێر ناوی یەکگرتنی چالاکانی سیاسی و سڤیلی ئێران لەهەندێک لەئاژانسەکانی هەواڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەوە کە دوای چەند کاژێرێک زۆربەی واژۆکەرانی بەدرۆیان خستەوە، زۆرێک بڕوایان وایە کە هۆکاری ئەم بەدرۆخستنەوەی ئەم بەیانییە کە بریتی بووە لە پێناسەکردنی بنەمای سەرەکی مافی چارەی خۆنووسین بۆ هەموو نەتەوەکانی ئێران بووە، رای ئێوە لەمبارەوە چییە؟
🔻ئازاد محەمەدزادە: لە پەیوەندی بە دەنگۆی ئەو بەیاننامەیەی کە بڵاو کراوتەوە، ئەگەر چی مافی دیاریکردنی چارەنووسی سیاسی بۆ هەموو گەلێک رەوایە بەڵام بەگشتی لە هیچ سەرچاوەیکی فەرمی ئەو راگەیاندنەم نەمبیستووە و نەبینیوە و تەنیا لە هەندێک تۆری کۆمەڵایەتی و سەرچاوەی ناروون نەبێت کە بڵاوەیان کرۆتەوە ، کە تا ئەو جێگایەی ئاگادارم زۆرینەی ئەو کەسایەتیانە ئەوەیان رەد کردۆتەوە و بە ساختەی لەقەڵەم دەدەن.
Www.komarixwaz.com
0 notes
Text
پەیامی پیرۆزبایی بزوتنەوەی کۆماریخوازان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە
پەیامی پیرۆزبایی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە
هاونیشتمانە بەرێزەکان
خەڵکی موسوڵمان و یەکتاپەرستی کوردستان
مانگی ڕەمەزان بۆ ئیمانداران، مانگی خێرو بەرەکەتە، و مانگی گەڕانەوەو پێداچونەوەیە بە کرداری یەکساڵەی مرۆڤی خوداناس و خاوەن بیرو بڕوایە. وەک ئاشکرایە لەموبارەکی ئەم مانگەدایە کە لە لایەن جبرەئیلی ئەمینەوە قورئانی پیرۆز بۆ ڕزگاری مرۆڤ و رەهابوونیان لە گوناح و ژیانی پر لەجەهالتی مرۆفایەتی، بۆ حەزرەتی موحەممەدی خاتەمالئەنبیا بوو بەخەڵات ونازڵ کرا، و مێژوی ژیانی بەشەرییەت وەرچەرخانی ئەرێنیی و پر لە راستگاری بە سەرداهات، و خۆشەویستی و پێکەوە ژیانی بەئاشتی و رێزدانان، کرایە نورم و کەلتوری ژیانی کۆمەلگای بەشەری.
هەر بۆیە وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەم بۆنە پیرۆزەوە، لە خودای گەورە و میری مەزن دەپاڕێینەوە، گشت لایەکمان بەرەڵ ڕێگای ڕاست و خودایی هیدایەت بکات، و بە دورمان کات، لە هەوا و نەفس و ئاکاری شەیتانی و لە خۆبایی بونی دونیای فانی.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەبۆنەی جێژنی پیرۆزیی رەمەزان، پیرۆزبایی لە هەموو گەلانی ئیسلامی لەسەرانسەری جیهان، ئێران و بە تایبەت کوردستان دەکات،و جێژنێکی پڕ لە خۆشی و تەبایی بۆ گشت لایەک بە ئاوات دەخوازێ. هەر لەم پەیوەندییەشدا بزووتنەوە گشت لایەک دڵنیا دەکاتەوە، کە لەئەنجامی پشتبەستن بە خوا و یەکانگیری و یەکریزی نەتەوەیی و سازانی نیشتیمانیدایە، کە تەنگانەکان بەرکورت دەبنەوە، و سەئەنجام ئێمەش وەک گەلی کورد لە لەئەنجامی خەبات لەپێنار چەسپاندنی چەمکگەلی وەک: لێکتێگەیشتن و پێکگەیشتن، سازان و ئاشتی نەتەوەیی، سەروەری سیاسی و نەتەوەیی، ئازادی، دیمۆکراسی و عەدالەتی کۆمەلایەتی، و هەروەها هاوژینی بەئاشتی و باشبژیوییدایە، کە بە ئامانج و ئاواتە لەمێژینیەکانمان دەگەیین.
جێژنتان پیرۆز و تاعەتی مانگی رەمەزانتان قەبوول بێت ئینشالا
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
٢٣/٥/٢٠٢٠
http://www.komarixwaz.com/ku/index.php/2011-10-20-07-47-07/10291-2020-05-23-17-48-20
https://t.me/joinchat/AAAAAELdpEqn_hfSfEuDXg
#syrian kurds#kurdt#kurdisch#alan kurdi#kurd#kurda smahlt#iran news#iran bitumen company#coronavirus iran update#iran bitumen 60 70 price#smriti irani#farside#farsi amare#farsi#farsi male
0 notes
Text
برووسکی پیرۆزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە بۆنەی ۴۵مین سالرۆژی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەرێزان، هاوسەرۆكان و ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی یەکییەتی نیشتیمانی کوردستان
لەگەل ئاراستەکردنی سڵاو و رێزمان
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بەبۆنەی ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزرانی یەکییەتی نیشتمانی کوردستان، پربەدڵ پیروزبایی ئاراستەی هاوسەرۆكان بەرێزان كاك لاهور شێخ جەنگی و كاك باڤل تالەبانی و گشت سەرکردایەتی هیژا و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی یەکییەتی نیشتیمانی و خەڵکی کوردستان، دەکات.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، مێژوویی خەباتی یەکییەتی نیشتیمانی و قۆناغە سەخت و ئاستەمەکانی دەستپێک، و رێبەری شۆرشی نوێی یەکییەتی، کە ٤٣ سال پێش لە پێناۆ دەستەبەرکردنی " ئاشتی، ئازادی، دێمۆکراسی، مافی مرۆف "، و هەروەها بە ئەمری واقیعکردنی ئەسلی "مافی دیاریکردنی چارەنووس" دەستی پێکردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی بەئاشتی، وە هەروەها سەقامگیری ئاسایشی گشتی،و داهاتوویەکی گەشتر بۆ هەموو کوردستان و ناۆچەکە ئاواتەخوازە کە لەم قۆناغه هەستیارەشدا، واتە لە سەرەتای دەستپێکی ٤٤مین سالی خەباتتاندا، هەر وەک رابردووی درەوشاوەتان له گرتنەبەری ئیستراتێژی هاوپەیمانی و بەجێ، وە هەروەها دارشتنی پلانی شایسته و گوونجاو، بۆ ئەمرۆ و دوارۆژی یەکییەتی و گەل و نیشتیماندا، سەربەرزانە و سەرکەوتووانە رێگای گەێشتن بە لۆتکەی ئاواتەکانتان ببرن.
هەر سەربەرز و پایەدار بن
د. مستەفا شەمامی
رێکخەری گشتی/ بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
۱/۶/۲۰۲۰
http://www.komarixwaz.com/ku/index.php/2011-10-20-07-47-07/10292-2020-05-31-22-26-05
@rojaneywelat
0 notes
Text
در سیاست "صد یا صفر، همه چیز یا هیچ، سیاه یا سفید "
اشتباه محض محاسباتی و منجر به شکست خواهد بود.
بنابراین باید پذیرفت که در سیاست عددی دیگر، چیزی دیگر، رنگی دیگر هم موجود است.
https://t.me/joinchat/AAAAAELdpEqn_hfSfEuDXg
0 notes